بۆچی تەنها هەندێک کەس توشی حەساسیەت دەبن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-14:50:00 - کۆدی بابەت: 3027
بۆچی تەنها هەندێک کەس توشی حەساسیەت دەبن؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی تەنها هەندێک کەس توشی حەساسیەت دەبن؟

توشبوون بە حەساسیەت واتە کاریگەر بوونی مرۆڤ یان حەساسیەکەی بە ماددەیەک یان زیاتر. دەشێت ئەو مەوادانە لە مەوادی خۆراکیدا یان کیمیاویدا یان ڕووەکی یان ئاژەڵیدا هەبن. دەشێت هۆیەکەی گەرما یان تەپوتۆز بێت.
بۆچی ئەو ماددەیەی حەساسیە دەوروژێنێت کار لە هەندێک کەس دەکات و کار لە هەندێک کەسی تر ناکات؟ بە کورتی زانستی پزیشکی ناتوانێت تەفسیری ئەوە بکات. زۆر لە پزیشکان و زانایان باوەڕیان وایە کە پشتاوپشت (بۆماوە) ڕۆڵێکی گرنگی لەوەدا هەیە. چونکە خێزانی وا هەن لە باپیریانەوە تا ئێستا بە هەمان ماددە کێشەیان لەگەڵ حەساسێدا هەیە.
حاڵەتی واش هەیە کە تەنیا یەک کەس لە خێزانەکە بە دەستی حەساسیەوە دەناڵێنێت. هەندێک لایان وایە سۆز ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێت لە گەورەکردنی حەساسیەدا. بە شێوەیەک کە تا ئێستا نەزانراوە چۆن ترس و توڕەبوون و دودڵی کاریگەریان لەسەر حەساسیە هەیە.

کەسی توشبوو بە حەساسیە چی لە لاشەیدا ڕوودەدات؟

بڕوا وایە ئەو ماددەیەی کە لە حەساسیەکە دەوروژێنێت، کاتێک دەچێتە لاشەوە وا دەکات خانە تایبەتیەکان لە ڕیشاڵدا ماددەیەکی کیمیاوی دروست بکەن بە ناوی (دژە تەن)، ئەم ماددەیە لە دژی بەکتریا لە لەشدا دروست دەبێت. بەڵام دژەتەنەکان لەبەر گرییە سەرەکییەکانی لەشی مرۆڤ لە دژی نەخۆشی. بەڵام ئەم تەنانەت لای ئەو کەسانەی کە بە حەساسیە توشبوونە کاردانەوەی خراپ دروست دەکەن.
زانایان پێیان وایە ئەو ماددەیەی، کە حەساسییەکە دەوروژێنێت لەگەڵ دژە تەنەکەدا یەک دەگرن وا دەکەن لە لاشە شتێک دەربدات کە پێی دەوترێت (همستین) ئەم ماددەیەش کار لە هەردوو سی و دەمارەکانی خوێن و دەبێتە هۆی نیشانەکانی حەساسیە.
بەڵام ڕێژەی همستینی بەرهەم هاتو یان زۆر کەمە یان تەنها لە چەند شوێنێکی دیاری کراوی لەشدا بەدەر دەکەوێت. چونکە تا ئێستا ئەم ماددەیە لە خوێنی هیچ کەسیكی توشبوو بە حەساسیەدا نەبینراەو. لەبەر ئەوە هێشتا زۆرمان ماوە لەسەر حەساسیە فێربین. ئەو حەساسیەتەی کە تووشی کەساسیمان دەکات.


سەرچاوەکان



1502 بینین