کەی وەرزش زیانبەخشە؟

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-18-01:09:00 - کۆدی بابەت: 5388
کەی وەرزش زیانبەخشە؟

ناوه‌ڕۆك

وەرزش 

وەرزش چالاکی دڵخوازی زۆربەی خەڵکییە لە تەواوی دنیا، کە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی شڵەژان و ڕاڕایی و چێژ وەرگرتن و بوژانەوەی مێشک و یارمەتیدەری جەستەیە لە کارکردن بە شێوەیەکی باش و هەموو ماسولکەکانی لەش بەهێز دەکات، چەندین سوودی تەندروستی هەیە گرنگترینیشیان باشکردنی کارکردنی دڵە، هەروەها باشکردنی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا، هەروەها کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و بەرزە پەستانی خوێن و جگە لەوانەش چەندین سوودی دیکە، هەروەها چەندین سوودی جەستەیی هەیە وەکو زیادکردنی کاردانەوەی کۆمەڵایەتی کە یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاری خەمۆکی و ڕاڕایی و بۆ بەستنی پەیوەندی ئەرێنی و باشکردنی تەندروستی دەروونی. 

کەی وەرزش زیانبەخشە؟ 

ئەنجامدانی وەرزش بە چەندین سوودی تەندروستی بەسەر جەستەدا دەشکێتەوە، بەڵام لە کاتی زیادەڕەوی کردن لە ئەنجامدانی ڕاهێناندا یان ئەنجامدانی بە شێوەیەکی هەڵە ئەوا وەرزش ئەکات زیانبەخش دەبێت بۆ جەستە، بە جۆرێک ڕاهێنانی قورس و چڕ و درێژمەودا وەکو ماراسۆن و چالاکییە قورسەکان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکات و چەندین زیانی لاوەکی لێ دەکەوێتەوە، لێکۆڵینەوەکان دەری دەخەن ئەنجامدانی ٩٠ خولەک ڕاهێنان لە ڕۆژێکدا هاوکارە لە باشکردنی توانا عەقڵییەکانی مرۆڤ، بەڵام لە ئەگەری ئەنجامدانی بۆ ماوەیەکی زیاتر لەوە ئەوە لە ڕاستیدا دەکرێت زیان بگەیەنێت بە تەندروستی عەقڵ تەنانەت زیاتر لە ئەنجامنەدانی وەرزشەکە، وە چەند گەڕانێکی تر دەری دەخەن کە زیادەڕەوی لە ڕاهێنانی جەستەیی زیان بە دڵ و ملولەکانی خوێن دەگەینێت، وە دەکرێت بڵێین وەرزش زیانی دەبێت ئەگەر بە شێوەیەکی چڕ و بۆ ماوەیەکی زۆر ئەنجامبدرێت، یان ئەنجامدانی ڕاهێنانەکە بە شێوەیەکی هەڵە. 

ڕاهێنانی وەرزشی قورس و کێشەکانی دڵ

لێکۆڵینەوەیەک لە ١٦ی ئابدا ئەنجامدرا لەبارەی پەیوەندی نێوان ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی قورس و توشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەری کۆرۆنەری، کە لێکۆڵینەوەکە ٣٢٠٠ کەسی لەخۆ گرت بۆماوەی ٢٥ ساڵ، لەسەرەتای توێژینەوەکەوە هەموو زانیارییەکانی کەسانی بەژداربوو تۆماکران، کە خۆیان دەبینییەوە لە جۆرەکانی ڕاهێنانی جەستەیی ئەنجامدراو و ژمارەی جارەکان و ماوەی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکە، ئەم زانیارییانەش بەکارهێنران بۆ دابەشکردنی کەسەکان بۆ سێ کۆمەڵە ماوەی ڕاهێنانەکە و ژمارەی جارەکان کە ئەنجام دراون و جۆری ڕاهێنانی جەستەیی ئەنجامدراو، کە کەسانی پێگەیشتوو ڕێنمایی دەکرێن بە ئەنجامدانی بەلایەنی کەمەوە ١٥٠ خولەک ڕاهێنانی هاوسەنگ لە هەفتەیەکدا، یان ٧٥ خولەک ڕاهێنانی بەهێز و چڕ لە هەفتەیەکدا، ڕاهێنانەکانی ڕێکردنی خێرا و پاسکیلسواری و مەلە و سەماکردن بە ڕاهێنانی قورس دادەنرێن، بەڵام ڕێکردنی ئاسایی و هۆڵف و ڕاهێنانەکانی ماڵەوە و باخەوانی بە ڕاهێنانی هاوسەنگ و ئاسایی دادەنرێن، وە لێکۆڵینەوەکە دەری خست کە ئەو کەسانی ماوەی ٤٥٠ خولەک لە هەفتەیەکدا ڕاهێنانیان ئەنجامداوە، واتا نزیکەی سێ هێندەی ئەوکاتەی کە ڕێنمایی کرابوون ئەنجامی بدەن، بووە هۆی زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە ڕەقبونی خوێنەرەکانی کۆرۆنەری بە ڕێژەی لە سەدا ٢٧ بە بەراورد بەو کەسانەی کە ڕاهێنانەکانیان بۆ ماوەیەکەی کەمتر ئەنجام داوە.

ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی هەڵە و توشبوون بە پێکان

ئەنجامدانی ڕاهێنان بە شێوەیەکی نادروست ڕێگە خۆشکەرە بۆ توشبوون بە پێکان، بە جۆرێک زۆربەی پێکانەکان ڕوودەدەن لە ئەنجامی بەکارهێنانی شێوازی نادروست لەکاتی ڕاهێنانەکاندا، بۆیە پێویستە قسە لەگەڵ ڕاهێنەرێکی توانای جەستەیی بکرێت لە ئەگەری دڵنیا نەبوون لە چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکە بە شێوەیەکی دروست، لەگەڵ ئەوەشدا کە سوودەکانی وەرزش زۆر زیاتر لە مەترسییەکانی، بەڵام پێویستە ئاگاداری خۆت بیت و وریا بیت بەرامبەر هەندێک مەترسی وەکو ئازاری پشت کە دەردەکەوێت لە ئەنجامی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان بە شێوەیەکی هەڵە وەکو ڕاهێنانی شناو، هەروەها ئازاری مەچەک کە ڕوودەدات لە ئەنجامی هەڵگرتنی قورسایی بە شێوەیەکی نادروست یان ئەنجامدانی ڕاهێنانی شناو بە شێوەیەکی هەڵە، جگە لەوانەش چەندین پێکانی تریش، ئەمەش وەڵامی ئەوەبوو کە ئایا کەی وەرزش زیانبەخشە.


سەرچاوەکان



2772 بینین