چەند شێوازێکی خەوتن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-25-14:57:00 - کۆدی بابەت: 5538
چەند شێوازێکی خەوتن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە

ناوه‌ڕۆك

باشترین جۆری خەوتن لەماوەی سووڕی مانگانەدا کامەیە؟

باوەشکردنە ئەژنۆ باشترین جۆری خەوتنە کە تێیدا لەسەر لا پاڵدەکەویت و ئەژنۆت دەکەیتە باوەشت، زۆر سوودبەخشە بۆ کاتی سوڕی مانگانە چونکە فشاری ماسولکەکانی سک کەم دەکاتەوە، و ئازاریش کەمتر دەکاتەوە، هەروەها خوێنبەربوونیش کەمتر دەکاتەوە.

دەبێت لەکام جۆری خەوتن دووربکەوینەوە لەماوەی سوڕی مانگانەدا؟

ئەو جۆری پاڵکەوتنەی کە دەبێت لێی دورکەوینەوە بە درێژای سوڕەکە خەوتنە بە دەمدا، چونکە خەوتن لەسەر دەم فشار دەخاتە سەر منداڵدان و لە ئەنجامدا خوێنێکی زیاتر دێتە دەرەوە و خەوت لێ تێک دەچێت و ناچار دەبیت کە بەدرێژای شەوەکە چەند جارێک خۆت پاک بکەیتەوه.

چی بکەن خانمان تا بێ ئازار بخەون لەماوەی سوڕی مانگانەدا؟

ئەگەر بەهۆی ئازارەوە خەوت لێناکەوێت و بێزاری کردوویت، ئەوا دەرمانی ئازارشکێن بەکاربهێنە وەک حەپی (مێفینامیک ئەسید) و هەوڵبدە تاکوو سوڕێکی کەم ئازارت هەبێت ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی سوڕەکەت ئەم حەپە بخۆیت، هەروەها خۆشۆردن پێش خەوتن ماسولکەکانی سکت خاو دەکاتەوە و ئازارت کەمتر دەکاتەوە و یاخود بەکارهێنانی خاولی یاخود جەوەنەی گەرم بۆ سەر سک کە ئەمەش ئازارەکە کەمتر دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



2873 بینین