نەوەدەکان (1990-1999)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-26-03:19:00 - کۆدی بابەت: 5545
نەوەدەکان (1990-1999)

ناوه‌ڕۆك

كۆتا دەیەی سەدەی بیستەم

نەوەدەكان یاخود كۆتا دەیەی سەدەی 20 بە دەیەی هەستانەوە و گەشەی كلتووری هەمەڕەنگ و ڕێزگرتنی لەلایەن كەسانی دەرەوەی كلتوورەكە، هەروەها دەیەی دروستبوونی ڕاگەیاندنی نوێ دادەنرێ، كە ڕادیۆ و ئینتەرنێت و تەلەفزیۆن دەگرێتەوە، و ئەمەش بەردەوام بوو هەتاوەكو سەرەتای سەدەی دواتر.

هەروەها دروستبوونی زۆر بزووتنەوە و ڕێكخراو، و دروستبوونی مۆسیقای گرانج و ئاهەنگی مۆسیقای ئەلیكترۆنی و مۆسیقای هیپ هۆپ، و بڵاوبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆڕی جاڵجاڵۆكەی جیهانی.

بە دەستپێكی ئەم دەیە ڕژێمی شیوعییەت بەرەو كزبوون چوو، بەتایبەت كاتێك یەكێتی سۆڤیەت هەڵوەشایەوە بۆ چەندین كۆماری جیاجیا، هەروەها دروستبوونی ڕەوتی سیاسی ڕاستڕەو، و پاڵپشتی حیزبە ڕاستڕەوەكانی ئەوروپا، و بەرەوپێشچوونی حیزبی بەهاراتیا جاناتا لە هیندستان، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش قبووڵكردنی سزای لەسێدارەدان بەرەو زیادبوون چوو لەناو ویلایەتەكاندا، لە نەوەدەكان هەریەك لە یەكێتی ئەوروپا و یۆرۆ كیانیان پێكهێنا لە بەڵێننامەكانی یەكێتی ئەوروپا.

یەكێك لە گەورەترین ڕووداوەكانی ئەم دەیەیە، كۆتاییهاتنی جەنگی سارد بوو.

هەروەها لەم دەیەدا یەكەمین تاقیكردنەوەی چارەسەری بۆماوەیی ئەنجامدرا و یەكەمین منداڵی بلوری دروستكرا لە 1990 و لە ساڵانی دواتریش پەرەی پێدرا.

لە هەریەك لە ئەفریقیا و بەڵقان و قەوقاز جەنگی ڕەگەزی ئەنجامدرا، جەنگەكانی بەڵقان و ئەفریقیا بووە هۆی دروستبوونی كۆكوژی، هەروەها ڕوودانی جینۆسایدی بۆسنە و هەرسك و ڕواندا.

لە ئێرلەندا لە 1998 كێشەكانی ماوەی 30 ساڵ بە كۆتا گەیشتن لە پەیماننامەی هەینی مەزن.

ڕووداوەكان

1990 : عێراق هێرش دەكاتە سەر كوەیت و داگیری دەكات.

1990 : ماری ڕۆبێنسۆن یەكەمین ئافرەتە دەبێتە سەرۆكی ئێرلەندا.

1990 1993 : پووچەڵكردنەوەی یاسای ئاپارتاید لە ئەفریقیا.

1990 : سەربەخۆیی كۆماری نامیبیا.

1990 : یەكگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا.

1990 : كۆتاییهاتنی جەنگی لوبنان.

1990 : ناردنی مانگی دەستكردی هابڵ بۆ بۆشایی ئاسمان.

1991 : دەستپێكردنی جەنگی ناوخۆی جەزائیر.

1991 : دەستپێكردنی جەنگی ناوخۆی سۆماڵ.

1991 : ڕاپەڕینی گەلی كورد لە باكووری عێراق.

1991 : لینۆس تۆرڤاڵدس سیستمی لینۆكس نمایش دەكات.

1991 : سەربەخۆیی كۆماری كازاخستان.

1991 – 1995 : هەڵوەشانەوەی یۆگۆسلاڤیا و دروستبوونی سلۆڤینیا، كرواتیا، مەقدۆنیا، بۆسنە و هەرسك و دروستبوونی جەنگی نێوان وڵاتەكان.

1991 : ڕاگەیاندنی وڵاتانی بەڵتیك دوای هەڵوەشانی یەكێتی سۆڤیەت.

1991 : بۆریس یەڵتسن دەبێتە یەكەمین سەرۆكی ڕووسیا كە بە دیموكراسی هەڵبژێردرابێت.

1992 : هەڵبژاردنی بیڵ كلینتۆن، چل و دووەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

1992 : واژووكردنی پەیماننامەی ماستێرخت.

1992 : سویسرا ڕەتی دەكاتەوە بێتە نێو كۆمەڵەی ناوچەی ئابووری ئەوروپی.

19921995 : ئۆپەراسیۆنی دووەمی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سۆماڵ و شەڕی مەقدیشۆ.

1992 : چەند تەقینەوەیەك لە گوادالاجارا لە مەكسیك.

1992 : تەقینەوەكانی هۆتێلی یەمەن.

1992 : كرانەوەی شاری یاری یۆرۆ دیزنی لە فەڕەنسا.

1992 : تیرۆركردنی سەرۆكی جەزائیری محەمەد بوضیاف.

1993 : واژووكردنی بەڵێننامەی ئۆسلۆ لە نێوان ئیسرائیل و ڕێكخراوی ئازادی فەڵەستین.

1993 : كوژرانی پابلۆ ئیسكۆباری كۆڵۆمبی، بەناوبانگترین بازرگانی ماددەی هۆشبەری جیهان.

1993 : هەڵوەشانەوەی چیكۆسلۆڤاكیا بۆ هەردوو كۆماری سلۆڤاكیا و كۆماری چیك.

1993 : تەقاندنەوەی بنكەی بازرگانی نێودەوڵەتی.

1993 : شەڕی مەقدیشۆ.

1994 : دەستپێكردنی جەنگی یەكەمی چیچان.

1994 : دروستبوونی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان.

1994 : تەواوبوونی سەردەمی ڕەگەزپەرستی لە ئەفریقیای باشوور.

1994 : بەڕێوەچوونی یەكەمین هەڵبژاردنی دیموكراسی لە ئەفریقیا و دەرچوونی نێلسۆن ماندێلا وەك یەكەمین سەرۆكی ڕەشپێست لە ئەفریقیا.

1994 : دەستپێكردنی ڕاپەڕینی نەوەدەكان لە بەحرەین.

1994 : ڕووداوی كوشتارگەی برایانی پەرستگای خۆر لە سویسرا (كوشتنی بەكۆمەڵ، 15 ئەندام بە ژەهر خۆیان كوشت، 30 كەس بە فیشەك كوژران، 8 كەسی دیكەش بە شێوازی دیكە).

1994 : نوقمبوونی كەشتی گەشتیاری ئیستۆنیا و كوژرانی 852 كەس.

1994 : دروستكردنی تونێلی مانش لە ژێر ئاو كە فەڕەنسا و بەریتانیا بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

1994 : كیم ئیل سۆنگی سەرۆكی كۆریای باكوور كۆچی دوایی دەكات دوای بەڕێوبردنی وڵاتەكە لە ساڵی 1948ـەوە.

1994 : كوشتنی یاریزانی كۆڵۆمبی ئەندرێس ئیسكۆبار بە فیشەك لە كۆڵۆمبیا.

1994 : كۆكوژی لە ڕواندا.

1995 : جینۆسایدی سربرێنیتسا و كوشتنی 8000 كەسی موسوڵمان لە بۆسنە.

1995 : جاك شیراك دەبێتە سەرۆكی فەڕەنسا.

1995 : بومەلەرزەی هانشین ئاواجی گەورە لە ژاپۆن.

1995 : كوشتنی فەتحی شەقاقی سەرۆكی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە ماڵتا.

1995 : كوشتنی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی ئیسحاق ڕابین.

1996 : بۆ جاری سێیەم سعودیە دەبێتە براوەی جامی ئاسیا.

1996 : لەبەرگرتنەوەی دۆلی، كە جۆرێكی مەڕە و گۆڕانكاری لە پێكهاتەی كراوە.

1996 : مردنی جەوهەر دۆدایڤ، كە زۆركەس پێی وایە كوژراوە.

1997 : مردنی شازادە دیانا لە ڕووداوێك لە فەڕەنسا.

1997 : كوشتارگەی ئەقسەر لە میسڕ.

1997 : گواستنەوەی دەسەڵاتی هۆنگ كۆنگ لەژێر دەسەڵاتی شانشینی بەریتانیا بۆ ژێر دەسەڵاتی كۆماری چینی میلـلی.

1998 : ئابڕووچوونی لۆینسكی لە كۆشكی سپی ئەمریكا.

1998 : دەستپێكردنی دروستكردنی بینای بنكەی بۆشایی جیهانی (ISS).

1998 : دەستپێكردنی جەنگی كۆسۆڤۆ.

1998 : دەستپێكردنی جەنگی دووەمی كۆنگۆ.

1998 : سەرۆكی ئەندەنووسیا سۆهارتۆ واز لە دەسەڵات دەهێنێت دوای 32 ساڵ لە دەسەڵاتداری.

1999 : توركیا عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە دەستگیر دەكات.

1999 : ئیهۆد باراك دەبێتە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل.

1999 : دەستلەكاركێشانەوەی بۆریس یەڵتسن و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ڤلادیمێر پۆتین.

1999 : بومەلەرزەی ئۆزمید لە توركیا.

1999 : جیابونەوەی تیمۆری ڕۆژهەڵات لە ئەندەنووسیا.

1999 : پورتوگال دەسەڵاتی ماكاو دەبەخشێت بە چین.

وەرزش

ئەدەب و بیر

  • فڕانسیس فۆكۆیاما لە ساڵی 1992  تیۆرییەكەی دەربارەی كۆتایی جیهان بڵاوكردەوە.
  • ساموێل هانتینگتۆن، زانای سیاسی ئەمریكی Clash of Civilizations بڵاوكردەوە.

تەكنەلۆژیا

  • دەركەوتنی مۆبایلی گوازراوە بە شێوەیەكی بەربڵاو و نامەی كورت یاخود SMS، هەروەها داواكاری لەسەر ئامێری فاكس زیادبوو، و لەدوای ئەویش نامەی ئەلیكترۆنی بووە ڕكابەری فاكس.
  • زۆرینەی ماڵەكان بوونە خاوەنی كۆمپیوتەری تایبەتی، كە ویندۆزی 95 و 98ـیان لەسەر دانرابوو.
  • دەركەوتنی تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت و ئاسانكاری بۆ بەكارهێنانی لەڕێی ئامێرێكی خانەیی، هەروەها كافێی تایبەت بە بەكارهێنانی ئینتەرنێت.
  • بڵاوبوونەوەیەكی بەرچاوی یارییە ئەلیكترۆنییەكان، زیاتریش پلەی ستەیشن.
  • دەركەوتنی سەحنی سەتەلایەت و بڵابوونەوەی لە جیهان.


سەرچاوەکان



1475 بینین