چارەسەری ئاوسانی مەمک دوای لەشیربڕینەوە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-28-02:11:00 - کۆدی بابەت: 5588
چارەسەری ئاوسانی مەمک دوای لەشیربڕینەوە

ناوه‌ڕۆك

چارەسەری ئاوسانی مەمک دوای لەشیربڕینەوە

کاتێک منداڵەکەت لەشیر دەبڕیتەوە، هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین و ئۆکسیتۆسین دەگەڕێنەوە ڕێژەی پێشووی خۆیان واتە کاتی پێش دووگیانی، هەندێک لە دایکان دوای لەشیربڕینەوەی منداڵەکەیان لەوانەیە دووچاری سوڕی مانگانەیەکی قورس ببنەوە، ئەمەش لەبەرئەوەیە کە دیواری منداڵدان ئەستورتر بووە، بەڵام سوڕی مانگانەکە دوای چەند سوڕێک دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی. چەند ڕیگایەک هەیە بۆ نەهێشتنی ئاوسانی مەمک.

سەهۆڵی سارد

بۆ ماوەی ١٥ خولەک سەهۆڵی سارد بخەرە سەر مەمکت و دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاوسانەکە کەمتر ببێتەوە تەنها لەو شوێنانەش دایبنێ کە ئاوسانی هەیە.

دەرمانی ئازار شکێن بەکاربهێنە

دوای پرس بە پزیشک دەتوانیت دەرمانی پاراسیتامۆڵ یاخود ئیبۆپڕۆفین بەکاربهێنیت تاکوو ئەو هەوکردن و ئازارەی نەمێنێت.

ستیانێکی گونجاوو

ستانێک بەکاربهێنە کە گەورەبێت و تەسک و ئازار بەخش نەبێت و ئاوسانەکەت زیاتر نەکات.

مەمکت دامەدۆشە

کاتێک کە مەمکت ڕەق بووە و ئاوساوە دایمەدۆشە بۆ ئەوەی چاکببێت چونکە نەک چاکنابێتەوە بەڵکو لەوانەیە ببێتە هۆی بەرهەمهێنانی دووبارەی هەردوو هۆڕۆمۆنی پڕۆلاکتین و ئۆکسیتۆسین کە دووبارە شیر بەرهەم دەهێننەوە وەک سەرەتا.

گەڵای کەلەرم

گەڵای کەلەرم بخە بەفرگرەوە و با تەواو سارد ببێت و دواتر لەسەر شوێنی ئاوسانەکە دایبنێ لەناو ستیانەکە و لێیگەڕێ تا ماوەیەک تاکوو گەرم دەبێت.

هەرچەندە سوودی نییە ئەگەر مەمکەکە هەوکردنی هەبێت بەڵام سوودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئاوسانەکە

ئاوسانی مەمک چەند ڕۆژ دەخایەنێت؟

کاتێک کە بەرهەمهێنانی شیر وەستا کێشەی ئاوسانی مەمکیش چارەسەر دەبێت، لە زۆربەی کاتدا ئەم ئازار و ئاوسانە تەنها تا پێنج ڕۆژ بەردەوامی دەبێت، ئەگەر لە پێنج ڕۆژ زیاتر بوو ئەوا نیشانی هەوکردنی مەمکە بەهۆی شیری ماوەوە تێیدا و پێویستی بە چارەسەر و سەردانی پزیشکە.

چۆن ڕێگر بیت لەوەی کە ئاوسانی مەمک ڕوونەدات؟

تاکە ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لەم حاڵەتە ئەوەیە کە وردە وردە منداڵەکەت لە شیر ببڕیتەوە نەوەک لەناکاو و بەیەکجاری چونکە ئەم ڕێگایە نە بۆ دایکەکە باشە و نە بۆ منداڵەکەش.

دووبارە شیردان دوای لێبڕینەوەی شیر

کاتێک دوای وەستانێک، دەست دەکەیتەوە بە شیرپێدان پێی دەوترێت دووبارە شیردان، دووبارە شیردان تەنها کاتێک وەڵامدانەوەی دەبێت کە کاتێکی زۆر تێپەڕنەبووبێت بەسەر وەستانەکەدا و کاتێک کە شیرەخۆرەکە شەش مانگ یان بچوکترە ئەوا باشتر وەڵامدانەوەی دەبێت.

دووبارە شیردانەوە بە منداڵێک کە تەمەنی لە ساڵێک زیاتر بێت هەوڵدانێکی زیاتری دەوێت، بەلایەنی کەمەوە پێویست دەکات لە ڕۆژێکدا ١٠ جار کە هەر جارەی بیست خولەک بێت شیر بدەیت بە منداڵەکە تاکوو دووبارە بەرهەمهێنانی شیر کارا ببێتەوە کە هەڵبەتە ئەمەش وردە وردە بکرێت.

ئەگەریش شیر بەرهەم بێتەوە هەرگیز وەک یەکەمجار نابێت و هەروەها منداڵەکەش حەزێکی وای بۆی نابێت بەهۆی ئەوەی شیری وشکی خواردووە، هەر بۆیە تەنها کاتێک بیر لە شیربڕینەوەی منداڵەکەت بکەرەوە کە هەردووکتان ئامادەبن تۆش و منداڵەکەشت.

دوای لەشیربڕینەوە چەندی پێ دەچێت تا شیری دایک وشک بکات؟

لەوانەیە مەمک تا دوو ساڵیش دوای لە شیر بڕینەوە هەر شیر بەرهەم بهێنێت، هەر بۆیە چەند هەفتەیەک دوای لێبڕینەوەی شیر بەرهەمهێنانی شیر وردە وردە کەم دەکات.


سەرچاوەکان



1223 بینین