گەورەبوونی دڵ چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-06-17-01:03:00 - کۆدی بابەت: 5654
گەورەبوونی دڵ چییە؟

ناوه‌ڕۆك

گەورەبوونی دڵ

گەورەبوونی دڵ (بە ئینگلیزی: cardiomegaly) واتە دڵت لە ئاستی ئاسای خۆی گەورەتر دەبێت. دڵ گەورە دەبێت ئەگەر ماسولکەکە زۆر بە سەختی کار بکات یان ئەستور ببیت، یان ئەگەر ژوورەکان فراوان بن.

گەورەبوونی دڵ (بە ئینگلیزی: cardiomegaly) واتە دڵت لە ئاستی ئاسای خۆی گەورەتر دەبێت. دڵ گەورە دەبێت ئەگەر ماسولکەکە زۆر بە سەختی کار بکات یان ئەستور ببیت، یان ئەگەر ژوورەکان فراوان بن.

 

گەورەبوونی دڵ ناتوانێت خوێن وەک دڵێک کە گەورە نەبووە ھەمان قەبارەی ئاسایی ھەیە پەمپ بکات ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزی یان کێشەی وەک جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ.

نیشانەکانی

هەندێک جار گەورەبونی دڵ هیچ نیشانەیەک دروست ناکات. بەڵام گەر نیشانەکان ڕووبدەن ئەم نیشانانەن:

  • کەمی هەناسە.
  • ڕیتمێکی ناڕێک و ناڕێکی دڵ (ئاریثیمیا).
  • هەڵئاوساوی قاچ و قولەپێی بەهۆی کۆبونەوەی شلە (ئێدیما).
  • هیلاکی.
  • سەرگێژخواردن (گێژبوون).

ھۆکارەکانی

گەورەبونی دڵ  دەکرێ ڕوو بدات لە ئەنجامی ئەو حاڵەتانەی وا لە دڵ دەکەن کارێکی زیاتر بکات یان زیان بە دڵ بگەیێنێت وەک:

  • نا ئاسایی زمانەکانی دڵ 
  • ئەمیلۆدۆسیز، حاڵەتی دەگمەن کە دەتوانێت دەست لە کاری دڵ وەربدات.
  • کەم خوێنی.
  • ناڕێکی لێدانی دڵ.
  • نەخۆشی دڵ، نەخۆشییەکی دڵە کە کار لە  ماسولکەی دڵ دەکات.
  • شەکرە.
  • نەخۆشی زمانەکانی دڵ.
  • جەڵتەی دڵ کە بۆماوەیی بێت. 
  • بەرزی پەستانی خوێن.
  • زۆر چالاکی غودەکان.
  • کەم چالاکی غودەکان.
  • قەڵەوی.
  • دروست بوونی شلە لە دەوری دڵدا (پەردەی دڵ).
  • زۆر لێدانی دڵ.

چارەسەرەکانی 

  1. دەرمان.
  2. نەشتەرگەری.
  3. گۆڕینی شێوازی ژیان بە ھەندێک ڕێنمایی.

ڕێنماییەکان

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گەورەبونی دڵیان هەیە لەوانەیە توانای کەمکردنەوەی نیشانەکانیان هەبێت لەگەڵ شێوازی ژیان و گۆڕانکاری خۆراکی خوارەوە:

  • وازھێنان لە جگەرەکێشان.
  • پاراستنی کێشی لەش بە شێوەیەکی تەندرووست.
  • چاودێری بەردەوامی پەستانی خوێن.
  • ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی زۆربەی رۆژەکانی هەفتە.
  • سنووردارکردنی کحول و کافاین.
  • شەوان 7 بۆ 9 کاتژمێر خەوتن.
  • زیادکردنی خواردنی میوە و سەوزە.


سەرچاوەکان



1641 بینین