کەناڵی پەنەما

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-06-25-16:20:00 - کۆدی بابەت: 5680
کەناڵی پەنەما

ناوه‌ڕۆك

کەناڵی پەنەما

کەناڵی پەنەما نێوانی هەریەکە لە زەریای هێمن و زەریای کاریبی و زەریای ئەتڵەسی بەیەکەوە گرێ دەدات لە ڕێگەی ڕێڕەوێکی ئاوییەوە کە بە بەرزەخی پەنەمادا تێپەڕ دەبێت.

سەرەتای بیرۆکەکە

یەکەمین تێبینی و بیرۆکەی دروستکردنی کەناڵەکە لە ساڵی 1543ـدا بوو، کاتێک هەریەکە لە پادشای ئیسپانیا و کارلۆسی پێنجەم فەرمانیان دا کە توێژینەوە بۆ دۆزینەوەی رێڕەوێک بکرێت بۆ ئاسانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان پیرۆ و ئیسپانیادا، هەروەها ئەم شتەش دەبووە هۆی دەستکەوتێکی سەربازی کە سەرکەوتنێکی تەکتیکیی ئیسپانەکان بوو بەسەر پورتوگالدا. 

هەوڵەکانی فەڕەنسا

یەکەمین هەوڵ بۆ بنیاتنانی کەناڵەکە لە ڕێگەی کەرتی کۆڵۆمبیاوە بوو لە 1-1-1881ـدا، بە جۆرێک دیزاینی پڕۆژەکە کرابوو کە لەسەر ئاستی ڕووی دەریا بێت، سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکە لە دەست فێرناند دی لیسبس بوو کە هەمان ئەو ئەندازیارە بوو کەناڵی سوێسی دروستکرد، بەڵام فەڕەنسا لەو کاتەدا مایەپووچ بوو لە پڕۆژەکەدا، لەبەر ئەوەی 287,000,000 دۆلاری بۆ بنیاتنانی کەناڵەکە بەخەرجدابوو، هەروەها زیاد لە 22 هەزار کەس لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدابوو بەهۆی نەخۆشی و ڕووداوی کارەوە، ئەم مردنە زۆرەی کرێکارەکان دەستی کاری خاوەن ئەزموونی کەمکردەوە و چەندین کێشەی دیکەیش کە بەرۆکی پرۆژەکەی گرتبوو وەک گەندەڵی لە سیاسەت و بەڕێوەبردنی کاردا بوونە هۆی سەرنەگرتنی پڕۆژەکە.

دەستبەسەرداگرتنی ئەمریکا بەسەر پڕۆژەکەدا

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەڵدەستا بە گفتوگۆکردن لەسەر دروستکردنی کەناڵێکی ئاوی لە باشووری ئەمریکادا بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکات لە گواستنەوەی کاڵا بازرگانییەکان، هەندێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە پێیان باش بوو کە کەنالێکی نوی لەسەر کەناڵی نیکاراگوا دروست بکەن، هەندێکی دیکەشیان ڕایان وابوو کە دەست بەسەر کەناڵی پەنەمادا بگرن کە لە ناو شکستدایە، لە ساڵی 1902ـدا ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی بە هەڵبژاردنی کەنالی پەنەما دا. لە 22-1-1903 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن های و وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا تۆماس هیران هەستان بە واژۆکردنی پەیمانی های هیران، ئەم پەیمانە ڕێگەی بە ویلایەتە یەکگرتووەکان دا کە کەناڵەکە بەکرێ بگرێت، بەڵام لە کاتی پڕۆسەی ڕادەستکردنی کەناڵەکەدا کێشەیەک دروستبوو لە لایەن کۆڵۆمبیاوە، ئەمریکاش وەک وەڵامێک و فشارێک هەستا بە قەدەغەکردنی کەشتییە کۆڵۆمبییەکان لە کەناڵە ئاوییەکانی خۆیدا، بەم شێوەیەش کۆڵۆمبیا بە ناچاری ڕازی بوو کە دەست بەسەر پڕۆژەی کەنالی پەنەمادا بگیرێت، بۆ ئەمەش حکومەتی کۆڵۆمبیا ڕێککەوتنێکی دیکەی بەناوی های بۆناو فاریلا واژۆکرد، لەم ڕێکەوتنەدا ئەمریکا مافی بنیاتنانی کەناڵەکە و دەستبەسەرداگرتنی داهاتی کەناڵەکەی وەگرت بۆ هەتا هەتایە.


سەرچاوەکان



1573 بینین