کاریگەری ڕەنگی دیوار لەسەر باری دەروونی

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-07-02-14:16:00 - کۆدی بابەت: 5712
کاریگەری ڕەنگی دیوار لەسەر باری دەروونی

ناوه‌ڕۆك

پەیوەندی نێوان ڕەنگی دیوار و باری دەروونی

ماڵ بەو شوێنە دادەنرێت کە مرۆڤەکان بۆی ڕادەکەن لەکاتی کێشەکانی ژیاندا، بۆیە پێویستە چارەسەرێک دابنرێت بۆ ئەو بارە دەروونیانە و باشتر کردنی ئەو حاڵەتە، وە یەکێک لەو چارەسەرانە ڕەنگە، کە کاریگەرییان ھەیە لە ھێمن کردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی وزە، و بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و کردنەوەی ئارزووی خواردن، وە دەتوانرێت بۆیەی دیوار بەکاربھێنرێت بۆ ئەو شوێنانەی کە ڕووبەرێکی بچووکیان ھەیە تا گەورەتر دەربکەون، ھەروەھا بە پێچەوانەوە بۆ ژووری گەورە تا بچووکتر دەربکەون.

پێویستە ڕەنگی بۆیەی دیوار بەپێی کەسایەتی خاوەنەی ماڵەکە بێت، وە زانایان دووپاتیان کردووەتەوە کە پەیوەندی ھەیە لە نێوان ڕەنگەکان و باری دەروونی، ھەندێک لە دەوڵەتەکان ڕەنگەکان بەکاردەھێنن لە دابوونەریتە کلتورییەکان.

کاریگەری ڕەنگی دیوار لەسەر باری دەروونی

لەکاتی ھەڵبژاردنی ڕەنگی ژوورەکاندا پێویستە ڕەنگەکان لە نێوان ڕەنگە سارد و گەرمەکاندا ھەڵبژێردرێن بۆ ئەوەی بە ھاوسەنگی بمێنێتەوە، کە دەتوانین سوود لە ڕووبەرە بچووک و گەورەکان ببینین تا ڕەنگی جیاواز بەکاربھێنین، کە کاریگەری لەسەر چاوەکان دروست دەکات و وادەکات ژوورەکە گەورەتر یان بچووکتر دەربکەوێت، لە ڕێگەی ڕەنگ کردنی ئەو دیوارانەی کە ڕەنگەکانیان نەگونجاوە بە ڕەنگی گەرم.

  • ڕەش و سپی و خۆڵەمێشی: بەوە ناسراون کە ڕەنگێکی سارد و گەرمن، کەوا ڕەنگی سپی دەبێتە ھۆی و ھەستکردن بە نائارامی و دڵتەنگی بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی خەمۆکی بوون.
  • شین و پەمەیی و شینی تێر: ڕەنگی شین بە ڕەنگێکی ھێمنکەرەوە دادەنرێت کە کاردەکات بۆ باشترکردنی سەرنج، بۆیە یەکێکە لە باشترین ھەڵبژاردەکان بۆ ژووری نووستن و ژووری منداڵ و ھەموو ئەو ژوورانەی کە مرۆڤ دەتوانێت تێیدا بحەسێتەوە و ڕەنگێکە ئاماژە بە پاکی دەدات، و ڕەنگێکی گونجاوە بۆ تەوالێت و ژووری شۆردنی جلوبەرگ، لەو ڕەنگانەیە کە ژوور ساردتر دەردەخات وا باشترە بۆ ئەو ژوورانە بەکاربھێنرێت کە تیشکی خۆری بەردەکەوێت.
  • سوور و سووری مەیلەو پرتەقاڵی: ڕەنگی سوور بەستراوە بە ھەست و وزە و باشتر کردنی ئارەزووی خواردن و کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستەکانی وزە، دووپات کراوەتەوە پەستانی خوێن و لێدانەکانی دڵ بەرزدەکاتەوە و بە یەکێک لەو ڕەنگانە دادەنرێت کە ھێمنکەرەوەیە و ڕووبەر بچووک دەکاتەوە.
  • زەرد: ڕەنگێکە کە دەبێتە ھۆی دڵخۆشی، بەڵام لە تایبەتمەندییەکانی ڕەنگی زەرد ئەوەیە کە ڕووناکی پێچەوانە دەکاتەوە و گونجاوە بۆ ئەو ژوورانەی ڕووناکی تێیدا کەمە، هەروەها ڕەنگی زەردی سەوزباو کە یەکێکە لە ڕەنگە زەردە کراوەکان یاخود فێنکەکان، وادەکات قەبارەی ئەو شوێنەی دیاری دەکات بچووکتر دەربکەوێت.

ئەو ڕەنگانەی کە یارمەتیدەرە لە حەوانەوەدا

  • دەتوانرێت ڕەنگی شینی تێر بەکاربهێنرێت بۆ ڕەنگی دیواری چێشتخانە، کە یەکێکە لەو ڕەنگانەی کە کاردەکات بۆ ئارامکردنەوەی دەروون، کە یارمەتیدەرە لە لێنانی خۆراکدا بە بەکارھێنانی ڕەنگی شینی کراوە بۆ بۆیەکردنی سەقفی ژوور بۆ ئەوەی وەک ئاسمان دەربکەوێت، و کەسی پاڵکەوتوو دەروونی ئارام ببێتەوە، و وادەکات کە ژوورەکە گەورەتر دەربکەوێت.
  • دەتوانرێت تێکەڵەیەک لە نێوان ڕەنەگەکانی شین و سەوز بەکاربھێنرێت بۆ ژووری دانیشتن چونکە ئەم ڕەنگانە ھێمنی دەستەبەر دەکات.

نهێنی ھەڵبژاردنی ڕەنگی پەمەیی بۆ زیندانە کۆنەکان

لە ھەشتاکانی سەدەی نۆزدەدا گفتوگۆ کرا لەسەر گرنگی ھەڵبژاردنی ڕەنگەکان لە نەخۆشخانەکاندا و کاریگەریی لەسەر حاڵەتی دەروونی، و باشترکردنی تەندروستی و حاڵەتی نەخۆش، لە نەوەدەکانی سەدەی پێشوودا بە شێوەیەکی دیار بە ڕەنگی پەمەیی ڕەنگ کران کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ڕەفتاری توندوتیژی زیندانییەکان، ھەروەھا پەستانی خوێن و ئاستی لێدانەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، و لە ساڵی ١٩٥٠ شارەزای ڕەنگەکان (فابیر بیرن) لەسەر کاریگەری ڕەنگی سەوز و شین لە بەکارھێنانی چارەسەر بۆ ھێمنکردنەوە نوسی و تەنانەت کاریگەری لەسەر هیپنۆتیزم ھەیە.


سەرچاوەکان



1055 بینین