هەستیاری بە هێلکە 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-08-16:34:00 - کۆدی بابەت: 5796
هەستیاری بە هێلکە 

ناوه‌ڕۆك

هەستیاری هێلکە چییە؟

زۆر کەس توشی هەستیاری هێلکە دەبن کە هەستیاری بە سپێنەی هێلکە یان زەردێنەکەی یان بە هەردووکیان دەگرێتەوە، بەڵام ئەگەری توشبوونی لە نێوان تاکەکاندا دەگۆڕێت بەپێی چەند هۆکارێکی مەترسیداری دیاریکراو، لەلایەکی ترەوە ئەم هەستیارییە لە ناو منداڵاندا زیاتر بەربڵاوە بە بەراورد بە گەورەکان، لە لایەکی تریشەوە توشبووەکان ئامۆژگاری دەکرێن بە خوێندنەوەی ئەو پارچە کاغەزەی کە زانیاری دەربارەی پێکهاتەکانی خۆراکەکەی لەسەر نووسراوە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هێلکە لەخۆناگرێت، پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە چەندین جێگرەوە هەیە کە دەکرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ ئامادەکردنی ژمارەیەکی زۆر ژەم و بە تەواوەتی دەستبەرداربوون لە هێلکە.

هۆکارەکانی هەستیاری هێلکە لای گەورەکان

ئەگەری توشبوونی گەورەکان بە هەستیاری هێلکە کەمترە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە تاکەکان لە منداڵیدا زیاتر توشدەبن، بەڵام لەناو چینی گەورەکاندا دەرناکەوێت تەنها بەشێوەیەکی زۆر دەگمەن نەبێت، بە جۆرێک کە تاک تێیدا هەست بە دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک دەکات کە پێویستی بە سەردانکردنی پزیشکە و لەوانەش ئاوسانی لێوەکان و ئاوسانی پێڵووی چاو و خورانی دەست و فرمێسک لێهاتنیان و خورانی گوێیەکان و مل، لەپاڵ هەستکردن هەناسەتەنگی و خیزەی سنگ و کۆکە، جێی ئاماژەیە کە هۆکارەکانی هەستیاری هێلکە لای گەورەکان کورت دەبێتەوە لەوەی جەستە پڕۆتینەکانی ناو هێلکە وەکو ماددەیەکی زیانبەخش کە هێرشی بۆ دەکات دەبینێت و وەڵامدانەوەی وەکو هەستیارییەک کە ئەو نیشانانەی سەرەوەی لەگەڵە لەپاڵ هەستکردن بە دڵ تێکهەڵهاتنێکی سووک.

جێگرەوەکانی هێلکە 

هەستیاری هێلکە لای منداڵ و گەورە وا دەکات کەسەکە ناچار بێت بەدوای جێگرەوەی جیاوازی هێلکەکەدا بگەڕێت وێڕای ئەوەی کە پۆلێکی خۆراکییە کە بەهایەکی خۆراکی باشی هەیە و ویستی لەسەرە لای قۆناغە جیاوازەکانی تەمەن و هەلێکە بۆ دەستخستنی کۆمەڵە سوودێکی جیاواز، ئەم نمونانەش جێگرەوەی هێلکەن کە هەر یەکەیان یەکسانە بە خواردنی یەک هێلکەیەک: 

  • چارەکە کوپێک لە هەریسەی هەندێک جۆری میوە وەکو سێو و مۆز و ئەڤۆگادۆ کە بەکاردەهێنرێت بۆ ئامادەکردنی خواردنە برژاوەکان کە پێکهاتەکانی شێ و چڕییەکی باشی هەیە. 
  • کەوچکێکی گەورەی تۆوی شیا یان تۆوی کەتان لەگەڵ سێ کەوچکی گەورە لە ئاو واتا دەستکەوتنی تێکەڵەیەک کە کار دەکات بۆ هەڵمژینەوەی ئاو و هەروەها دەستکەوتنی بڕی زیادبووی پێویست لە برژاوەکان بە زانینی ئەوەی ئەم تۆوانە بە سەرچاوەیەکی باشی ترشی ئۆمێگا 3 دادەنرێت. 
  • کەوچکێکی بچووکی سۆدەی نان لەگەڵ کەوچکێکی گەورەی سرکە کە بەکاردەهێنرێت وەکو تێکەڵەیەک کە یارمەتیدەرە لە دەستکەوتنی برژاوی سووک. 
  • چارەکە کوپێک لە تێکەڵەی کەرە و شیری کەرە و ئاوی گازی پێکەوە بە جێگرەوەیەکی باش دادەنرێت. 
  • دوو کەوچکی بچووک لە تۆزی ئۆرۆروت کە بە ڕووەکی ملکەچ ناسراوە کە هاوشێوەی نیشاستەی گەنمەشامی لەگەڵ ٣ کەوچکی گەورەی ئاو بە جێگرەوەیەکی باش دادەنرێت. 
  • سێ کەوچکی گەورەی ئەکوافابا کە ئەویش ئاوی ماوەیە لە لێنانی دەنکەکان وەکو جێگرەوەیەک بۆ بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە بە تایبەتیش بۆ ئامادەکردنی مەعکەرۆنی و مەرینج.
  • کەوچکێکی گەورەی لیسیسینی پاقلە کە بەکاردەهێنرێت بۆ ئامادەکردنی ئەو خۆراکانەی پێویستی بە زەردێنەی هێلکەیە.
  • چارەکە کوپێک تۆفۆی نەرم چڕی و شێی پێویست بە بەرهەمی داواکراو دەبەخشێت.


سەرچاوەکان



852 بینین