چەند گیراوەیەکی گونجاو بۆ شێدارکردنەوەی پێستی وشک

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-07-10-23:18:00 - کۆدی بابەت: 5834
چەند گیراوەیەکی گونجاو بۆ شێدارکردنەوەی پێستی وشک

ناوه‌ڕۆك

وشکبوونەوەی پێست

پێست تووشی وشکبوونەوە دەبێت بەھۆی کەمی ئاوەوە لە چینەکانی پێستدا، ئەمەش کێشەیەکە زۆربەی کچان و خانمان پێوەی دەناڵێنن و پێویستە گرنگییەکی باش بدەن بە پێستیان، چونکە وشکی پێست چەندین کێشە دروست دەکات کە پەیوەندیدارە بە جوانی ڕووخسارەوە، وەک دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری و چرچی ڕووخسار، و ھەروەھا ناشرین بوونی شێوەی پێستەکە، ئەگەر لەو کەسانەی کە پێستێکی وشکت ھەیە، و بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێیت بۆ گرنگی دان بە پێستت، ئەم چەند گیراوەیەی خوارەوە تاقیبکەرەوە.

چەند گیراوەیەک بۆ پێستی وشک

چای سەوز و ھەنگوین

پێکھاتەکان

١- کەوچکێکی گەورە لە چای سەوزی ئامادەکراو.

٢- کەوچکێکی گەورە ھەنگوین.

شێوازی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی

١- پێکھاتەکان جوان تێکەڵ بکە، تاکو گیراوەیەکی گونجاوت دەستبکەوێت.

٢- گیراوەکە لەسەر ڕووخسارت دابنێ و پاشان بۆ ماوەی خولەکێک بە نەرمی مەساج بۆ ڕووخسارت بکە.

٣- گیراوەکە بۆ ماوەی پازدە خولەک بە ڕووخسارتەوە بھێڵەرەوە.

٤- گیراوەکە ھەفتانە دووبارە بکەرەوە.

گیراوەی ماست و پاپایا

پێکھاتەکان

١- کەوچکێکی گەورە لە پاپایا

٢- کوپێک ماست.

٣- کەمێک ئاوی لیمۆ.

٤- کەمێک ھەنگوین.

شێوازی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی

١- پێکھاتەکان جوان تێکەڵ بکە، تاکو گیراوەیەکی گونجاوت دەستبکەوێت.

٢- گیراوەکە لەسەر ڕووخسارت دابنێ و پاشان بۆ ماوەی خولەکێک بە نەرمی مەساج بۆ ڕووخسارت بکە.

٣- گیراوەکە بۆ ماوەی پازدە خولەک بە ڕووخسارتەوە بھێڵەرەوە.

٤- ڕووخسارت بە ئاوی سارد بشۆ.

٥- گیراوەکە ھەفتانە دووبارە بکەرەوە.

گیراوەی خەیار و ئەلۆڤێرا

پێکھاتەکان 

١- لەتێک لە خەیاری ھاڕدراو.

٢- دوو کەوچکی گەورە لە جەلی ئەلۆڤێرا.

شێوازی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی

١- پێکھاتەکان جوان تێکەڵ بکە، تاکو گیراوەیەکی گونجاوت دەستبکەوێت.

٢- گیراوەکە لەسەر ڕووخسارت دابنێ و پاشان بۆ ماوەی خولەکێک بە نەرمی مەساج بۆ ڕوخسارت بکە.

٣- گیراوەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بە ڕووخسارتەوە بھێڵەرەوە.

٤- ڕوخسارت بە ئاوی سارد بشۆ.

٥- گیراوەکە ھەفتانە دووبارە بکەرەوە.

گیراوەی کاکاو

پێکھاتەکان 

١- نیو کەوچکی گەورە کاکاو.

٢- نیو کەوچکی گەورە ھەنگوین.

٣- کەوچکێکی گەورە لە نیشاستەی نۆک یان شۆفان.

٤- کەوچکێکی گەورە لە شیری گوێزی ھندی.

شێوازی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی

١- پێکھاتەکان جوان تێکەڵ بکە، تاکو گیراوەیەکی گونجاوت دەستبکەوێت.

٢- گیراوەکە لەسەر ڕووخسارت دابنێ و پاشان بۆ ماوەی خولەکێک بە نەرمی مەساج بۆ ڕووخسارت بکە.

٣- گیراوەکە بۆ ماوەی پازدە خولەک بە ڕووخسارتەوە بھێڵەرەوە.

٤- ڕوخسارت بە ئاوی سارد بشۆ.

٥- گیراوەکە ھەفتانە دووبارە بکەرەوە.


سەرچاوەکان



592 بینین