خوێنهێنەری سەوزی دەستەکان 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-23-13:41:00 - کۆدی بابەت: 6004
خوێنهێنەری سەوزی دەستەکان 

ناوه‌ڕۆك

خوێنهێنەری سەوزی دەستەکان چییە؟

هەندێک کەس دەناڵێنن بەدەست پەیدابوونی خوێنهێنەری سەوز لە دەستەکاندا، کە ئەمە بە حاڵەتێکی نەخۆشی دانانرێت، هەروەها بە جۆرێکی دەوالییش دانانرێت کە لە قاچەکاندا هەیە، هەندێک وەرزشوان کە کێشیان کەمە ڕەنگە تێبینی دەرکەوتنی ئەم خوێنهێنەرانە و گەورەبوونیان بکەن بەپێی وەرزشی پەیڕەوکراو، هەروەها ڕەنگە بە زیادبوونی تەمەن هەستی پێ بکات، بەهۆی گۆڕانی تایبەتمەندی پێست و دەموچاو و تەنکبوونەوەی بە زیادبوونی تەمەن، لەگەڵ ئەوەشدا بە نەخۆشی دانانرێت. 

هۆکارەکانی دەرکەوتنی خوێنهێنەرە سەوزەکانی دەست

کەمبوونەوەی چەورییەکانی جەستە

ئەگەر کەسەکە چەوری زۆری نەبێت ئەوە دەرکەوتنی خوێنهێنەرەکان ڕوونتر دەبێت.

تەمەن

تاکوو تەمەنی کەسەکە زیاد بکات پێستەکەی تەنکتر و نەرمتر دەبێتەوە، کە وادەکات خوێنهێنەرەکان ڕوونتر بن، بە زیادبوونی تەمەنیش زمانەکانی ناو خوێنهێنەرەکان لاواز دەبن کە وادەکات خوێن کۆ ببێتەوە بۆ ماوەیەکەی زیاتر و فراوانبوونی خوێنهێنەرەکانی لێ دەکەوێتەوە. 

ئەنجامدانی وەرزش

لەکاتی ئەنجامدانی وەرزشدا پەستانی خوێن زیاد دەکات و پاڵ بە خوێنهێنەرەکانەوە دەنێت بەرەو پێستەکە، بە دابەزینەوەی پەستانی خوێن و گەڕانەوەی بۆ شێوەی ئاسایی خوێنهێنەرەکان ڕوونتر دەبن و لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامدانی وەرزش بە بەردەوامی خوێنهێنەرەکان بە ئاوساوی دەهێڵێتەوە، بەتایبەت گەر کەسەکە ڕاهێنانەکانی هێز زۆر ئەنجامبدات، چونکە بە زۆری بەرزکردنەوەی قورسایی بە بەردەوامی دەبێتە هۆی زۆربوونی وروژمی خوێن و ڕەقبوونی ماسولکەکان کە دەبنە هۆی زیاتر دەرکەوتنی خوێنهێنەرەکان.

بۆماوە

ئەگەر کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکە توشی ئەم حاڵەتە بووبێت ئەوە ئەگەری زۆرە کە کەسێکی تریش توشببێت. 

کەشوهەوای گەرم

کە پلەی گەرمی بەرز کاری زمانەکانی خوینهێنەرەکان کەم دەکاتەوە بە شێوەیەکی دروست، کە دەبێتە هۆی فراوانبوونی خوینهینەرەکان.

فراوانبوونی خوێنهێنەرەکان

ئەگەری زیاترە کە لە قاچدا ڕووبدات وەک لە دەست، کە دەوالی دەردەکەوێت کاتێک زمانەکانی لاواز دەبن، کە وادەکات توانای کەمتر بێت لە ڕێگری لە وروژمی خوێن بۆ دواوە، هەروەها دەوالی گێڕ و فراوان دەبێت و ئازار پەیدا دەکات.

هەوکردنی خوێنهێنەرەکان

ئەگەر هەوکردنی دەست یان بەرکەوتنێکی توند یان نەخۆشییەکی خۆییە بەرگری بووە هۆی هەوکردنی خوێنهێنەرەکان، ئەوە هۆکارە بۆ ئاوسانی خوێنهینەرەکان.

هەوکردنی خوێنهێنەر بەهۆی خوێن مەیینی ڕووکەشی

هەوکردنێکە لە خوێنهێنەرە ڕووکەشییەکاندا لە ئەنجامی خوێن مەیین، کە بەهۆی بەرکەوتنێک لە خوێنهێنەردا ڕوودەدات بۆنموونە پاش تێکردنی بۆرییەکی بچووک.

مەیینی خوێن لە خوێنهێنەرە قوڵەکاندا

خوێنهێنەری ئاوساو دروستدەبێت پاش مەیینی خوێن لە خوینهێنەرێکی قوڵی قۆڵدا.

نەهێشتنی دەرکەوتنی خوێنهێنەری سەوز لە دەستەکاندا

چارەسەری ئەم خوێنهێنەرە ئاوساوانە بەپێی هۆکارەکە دەبێت، بەڵام زۆر کەس هەست بە نائاسوودەیی دەکەن بە دەرکەوتنی، بۆیە پەنا دەبەنە بەر چارەسەری جوانکاری بۆ نەهێشتنی، وێڕای ئەوەی زۆربەی حاڵەتەکان پێویستی بە چارەسەر نییە، هەندێک نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەم حاڵەتە بریتین لە: 

نەشتەرگەری بڕینی خوێنهێنەرەکە

ئەم نەشتەرگەرییە چەند پارچەکردنێکی سادە دەگرێتەوە لە ناوچەی دەوری خوینهێنەرەکان لە دەستدا بۆ لابردنی خوینهێنەرە زیان پێگەیشتوەکان.

چارەسەر بە ڕەقکردن

کە خۆی دەبینێتەوە لە لێدانی دەرزییەک کە ماددەیەکی کیمیایی تێدایە بۆ ناو خوێنهێنەرەکە کە دەبێتە هۆی ڕەقبوونی، پاشان داخرانی خوێنهێنەرەکە.

بەستنی خوێنهێنەرەکە و دەرهێنانی

ئەم نەشتەرگەرییە پێویستی بەوەیە نەخۆشەکە بەنجی گشتی بکرێت، کە پزیشکەکە خوێنهێنەرەکە دەبەستێت و دایدەخات و پاشان دەریدەهێنێت، ئەم نەشتەرگەرییە تەنها بۆ خوێنهێنەرە گەورەکان ئەنجام دەدرێت.

چارەسەر بێ نەشتەرگەری

ڕەنگە کەسی توشبوو بە دەرکەوتنی خوێنهێنەرە سەوزەکان لە دەستەکاندا لە ئەنجامی هەوکردنی خوێنهێنەرەکاندا بێت، بۆیە ئەم حاڵەتە ڕەنگە پێویستی بە پەنا بردن نەبێت بۆ نەشتەرگەرییەکانی پێشوو، بەڵکوو کورت دەبێتەوە لە بەکارهێنانی دژە زیندەییەکانی لەلایەن پزیشکەوە نوسراو یان دژە هەوکردنەکان،  هەروەها پزیشکەکە ئامۆژگاری دەکات بە لەبەرکردنی پەستێنەری گەرم و بەرزکردنەوەی ئاستی دەستەکان بۆ سووککردنی حاڵەتەکە.


سەرچاوەکان



725 بینین