گرنگترین سوود و کاریگەرییەکانی زەرو (زالوی) پزیشکی

له‌لایه‌ن: - کرێکار ڕوستایی - به‌روار: 2021-07-23-15:31:00 - کۆدی بابەت: 6009
گرنگترین سوود و کاریگەرییەکانی زەرو (زالوی) پزیشکی

ناوه‌ڕۆك

کاریگەری و سوودەکانی چارەسەری بە زەرو (زالوی) پزیشکیی بۆ تەندروستی مرۆڤ

مرۆڤ لەسەرەتای بوونیەوە کە هەستی کردووە بە ئازار و ژان لە جەستەی خۆیدا، گەڕاوە بە دوای چارەسەرێکی سروشتی باشدا، تا بتوانێت ساڕێژی نەخۆشی و کەمکردنەوە و بنبڕکردنی ئازار و ژانی جەستەی خۆی بکات بەهۆی نەخۆشیەکەوە کەجەستەی تووشی بووە.

زەرو (زالوی) پزیشکیی بە درێژای مێژووی مرۆڤایەتی سوودی لێ وەرگیراوە و بەکارهاتووە بۆ چارەسەر و خۆپاراستن لە نەخۆشی، لە سەردەمێکی وەک ئەمرۆشدا کە سەردەمی پێشکەوتنی زانستی پزیشکییە، خەڵکی زۆر ڕوو لەو چارەسەرە سروشتیە پزیشکییە دەکەن، لە جیهاندا بەکاری دێنن و سوودی لێوەردەگرن بۆ نەخۆشیەکان، چەندین سەنتەر و نۆرینگەی تایبەتیش بەو بوارە کراونەتەوە و خەڵکی نەخۆشی تێدا چارەسەر دەکرێت بە بەکارهێنانی زەرو (زالوی) پزیشکیی.

گرینگترین سوود و کاریگەرییەکانی زەرو(زالوی) پزیشکیی چین

- چارەسەرە بۆ فراوان بوونی خوێنبەر و خوێنهێنەر، کە هەندێ جار بەهۆی خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست یان خەستبوونەوەی خوێن، کە بەهۆی جگەرەکێشان و کهول خواردنەوە و نێرگلەکێشان و کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، خوێن خەست دەبێتەوە لە ناو دەمارەکاندا، بە تایبەت خوێنبەر و خوێنهێنەر فراوان دەکات و ڕێگری دەکات لە تەسک بوونەوەیان و ناهێڵێت خوێن خست ببێتەوە.

- سنگەکوژێ و نا هاوسەنگی کەم و زیادی لێدانی دڵ و تەنگەنەفەسی و ئیلتیهابات لە سییەکاندا کەمدەکاتەوە و چارەسەری دەکات.

- چارەسەرە بۆ تێزانی خوێن لە جەستەی مرۆڤدا جا بەهۆی ڕووداو بێ یان بە هەر جۆرێ خوێن لەجەستەی مرۆڤ کۆببێتەوە لە ژێر پێستەوە وەستابێت و قەتیس مابێت باشترین چارەسەرە بۆ هەڵمژینی ئەو خوێنە قەتیسماوە لەجەستەی مرۆڤدا، زۆر جار هەندێ یاریزانی وەرزشی دووچاری پێکان دەبن بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ یاریزانی بەرامبەر یان بە هەر هۆکار و ڕوودارێکی تر بێت هەر کەسێک زەبرێکی پێ بکەوێت ئازاری دەچێژێ و هەستی پێ دەکات ئەوا زۆر جار خوێنەکە دەخزێت و لە ژێر پێست قەتیس دەمینێتەوە بەمەش ئازار و ژانێکی زۆر دروست دەکات لەژێر پێستدا، تاکە چارەسەری بۆ هەڵمژینی خوێنی قەتیسماوی ژێر پێست بریتیە لە بەکارهێنانی زەرو (زالو) چارەسەرە بۆ ئازار و ژان بەهۆی خوێن تێزان لەجەستەدا هەم خوێنە قەتیسماوەکە هەڵدەمژێ و هەم ئازاریش کەم دەکاتەوە.

- بۆ نەخۆشی درێژخایەنی وەک ڕۆماتیزم و کەمکردنەوەی ئازار و ژان لە جومگەکان و جەستەدا بەگشتی.

- بەکارهێنانی زەرو (زالو) دوورت دەخاتەوە لە جەڵتەی دڵ و مێشک، ئەگەر جەڵتە لێی دابێت چەند جەلسەیەک لای کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بە کاری بێنێت زۆر سوودی دەبێت و کاریگەری باشی هەیە.

- ئەوانەی بەردەوام گیزە گیز لە گوێچکەکانیانەوە دێت یان کەم دەبیستن و گوێچکەکانیان کپ و گرانە و ئازار و ژان و ئیلتیهاباتیان هەیە دەتوانن سوود وەرگرن لە بەکارهێنانی زەرو (زالو).

- غودەی دەرەقی کەم چالاکی و تەمبەڵی غودە و زۆر چالاکی و زیاد لە سنوری غودە چارەسەر دەکات و هاوسەنگ و چالاکی دەکاتەوە وەک باری ئاسایی خۆی.

- بەسوودە بۆ چآرەسەری لاوازی سێکسی و نەمانی ئارەزووی جنسی لە پیاوان و ئافرەتاندا.

- بۆ نەخۆشی مایەسیری سودی زۆری هەیە.

- نەخۆشی دەوالی بەگشتی لەهەر جێگایەکی جەستەی مرۆڤ بێت بەکارهێنانی زەرو (زالو) کاریگەری و سوودی خۆی هەیە بۆی.

- بۆ هەوکردنی غودەی لیمفاوی (لیکە ڕژێنی لیمفاوی) چارەسەرێکی باشە.

- سەرگێژی و سەر ئێشە و سەرع و شەقیقەی درێژخایەن، بەکارهێنانی زەرو (زالو) چارەسەرێکی سروشتی بێ وێنەیە.

- بەسودە بۆ ڕەقبوون و تووندبوونی دەمارەکان وە خاوکردنەوەیان بۆ باری ئاسایی خۆی.

- هەستیاری و هەوکردن لە کەپوو (لووت)دا کەم دەکاتەوە.

- بۆ بورانەوە و لە هۆشچوونی لە ناکاو کە هەندێ جار لە هەندێ کەسدا ڕوودەدات و دەبوورێنەوە و لەهۆشخۆیان دەچ زۆر گرنگە.

- کزی و تەم و غێم و هەستیاری لەچاوەکاندا چارەسەر ئەکات.

- هەوکردن بەگشتی لەجەستەی مرۆڤدا ناهێڵێت.

- دەنگەژێ و هەوکردنی گەروو (قوڕگ) هەستیاری و ئازارو ژان ناهێڵێت و کەمی دەکاتەوە.

- بەرزی فشاری خوێن کە بەهۆی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ زیانبەخش لە خوێندا دروست ئەبێت و هاوسەنگی لە دەست دەدات و بەردەوام بێتاقەت و بێ هێزی دەکات، سودێکی زۆری هەیە.

- بەرزی فشاری دەروونی کە هەندێ جار بەهۆی کۆمەڵێ نەخۆشی لە جەستەی مرۆڤدا سەر هەڵدەدات و دەروونی مرۆڤ هاوسەنگی خۆی لە دەست دەدات و دەبێتە هۆی بەرزە فشاری دەروونی، بەکارهێنانی زەرو (زالو) ئازار و ژان لەجەستەی مرۆڤ ناهێڵێ و کەمی دەکاتەوە، بەمەش باری دەروونی هاوسەنگی خۆی وەردەگرێتەوە.

- ڕێژەی ترشی (حمض البولیک) لەخوێن دا کەم دەکاتەوە.

- نەخۆشی سەدەفیە و ئەگزیما و بیرۆ و هەستیاری و نەخۆشیەکانی پێست بەگشتی و چالاککردنەوەی سوڕی خوێن کاریگەریی زۆری هەیە.

- ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و برینیان ساڕێژ نابێت، یان بەهەر جۆرێک برین لە جەستەیان هەیە، دەتوانن زەرو (زالو) بەکاربێنن زۆر بەسوود و کاریگەرە بۆ سارێژبوونی برینەکەیان.

- چارەسەرە بۆ زیپکە و چەوری و پەڵەی قاوەی (ڕاو) لە دەم و چاوەکاندا، بەکاردێت بۆ جوانکاری دەم و چاو زۆریش بەسوودە.


سەرچاوەکان



976 بینین