‏کەڵەشاخی مەساجی (شێلان)

له‌لایه‌ن: - کرێکار ڕوستایی - به‌روار: 2021-08-01-23:19:00 - کۆدی بابەت: 6138
‏کەڵەشاخی مەساجی (شێلان)

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ‏کەڵەشاخی مەساجی

‏کەڵەشاخی مەساجی بەسوودە و چارەسەرە بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی باوی سەردەم، کەڵەشاخی مەساجی کاریگەری و سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەتایبەتی بە شێوازێکی مەساجی دەوران بۆ زۆرێک لە نەخۆشی سوودی لێوەردەگیرێت.

کەڵەشاخی مەساجی واتا بە شێلان، بەجوڵە و جوڵاو بە دەوران، کاریگەری زۆری هەیە بۆ کەم کردنەوەی ئازار و ژان لە جەستەدا بۆ هەندێک نەخۆشی سوودێکی زۆری لێوەردەگیرێت.  

سوودەکانی کەڵەشاخی مەساجی

- چارەسەرە بۆ  نەخۆشی کۆڵۆن وەک قەبزی و غازات، بە ڕۆنێکی سروشتی بەشێوازێکی مەساجی، کەڵەشاخی بۆ ئەنجام بدرێت بۆ منداڵانیش زۆر بەسوودە.

- سوڕی خوێن چالاک دەکات، بەڵام دەبێت کەڵەشاخی مەساجی بە پێچەوانەی میلی کاتژمێر ئەنجام بدرێت.

- شێلان و مەساج کردنی ورگ، بە زەیتی (نعناع، کافور، بردقوش، زەیتون) بەڵام دەبێت بۆ ماوەی حەوت دەقە شێلانی بۆ  بکرێت، بەسوودە بۆ نەهێشتنی قەبزی و غازات لەپیاوان و ئافرەتان و منداڵاندا.

- بۆ ئەوانەی دەیانەوێ چەوری و کێشی ڕان و سمتەکانیان دابەزێنن یان هەر جێگایەکی تر جەستە کەڵەشاخی مەساجی ئەنجام بدەن بە زەیتی زەنجەبیل یان زەیتی مێخەک یان چەند زەیتێکی سروشتی میزاج گەرم لەگەڵ یەکتری تێکەڵ بکات و مەساجی بکرێت بە کاسە و کووپی کەڵەشاخ ڕۆژانە تا مانگێک بۆ دوو مانگ سوودێکی باشی لێوەردەگرێت.


سەرچاوەکان



617 بینین