چارەسەری پچڕانی بەستەری خاچی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-22-22:58:00 - کۆدی بابەت: 6383
چارەسەری پچڕانی بەستەری خاچی

ناوه‌ڕۆك

پچڕانی بەستەری خاچی

بەستەرەکان لە جومگەی ئەژنۆدا بە شێوەی تۆپەڵێک شانە دەردەکەون، کە ئەم بەستەرانە کاریان بەستنەوەی ئێسکەکانە پێکەوە، لە جومگەی ئەژنۆشدا چوار جۆر بەستەر بوونی هەیە، بەستەری خاچی پێشەوە کە زۆرترین بەستەری توشبوو بە پێکانە، بەستەری خاچی دواوە کە بە دەگمەن پێکان دەبێت، هەروەها بەستەری ناوەوەی تەنیشتی کە ئێسکی ڕان بە ئێسکی قامیشەوە دەبەستێتەوە، بەستەری ناوەوەی تەنیشتی کە ئێسکی ڕان بە تەڵەزمەوە دەبەستێت، کە پچڕانی بەستەری خاچی پێشەوە ڕێگری لە جێگیربوونی ئەژنۆ دەکات و ئێسکی قاچ بەرەو پێشەوە دەخزێن، کە لە یاریزانەکاندا بڵاوە، لەڕاستیدا هۆکاری کەمی پێکانی بەستەری خاچی دواوە بۆ گەورەیی قەبارەی و هێزە زۆرەکەی دەگەڕێتەوە.

ڕێگاکانی چارەسەری پچڕانی بەستەری خاچی

ڕێگاکانی چارەسەر بە پێی شوێنی پێکانەکە دەگۆڕێت، هەروەها جێی بیرهێنانەوەیە کە دوو ڕێگا هەیە بۆ چارەسەری پچڕانی بەستەرە خاچییەکان، ئەویش بەپێی بەستەری پچڕاو و شوێنەکەی. 

چارەسەری پچڕانی بەستەری خاچی پێشەوە

پچڕانی ئەم بەستەرە لە ئەنجامی گۆڕانێکی لەناکاوی جوڵە و خێراییە، کە زۆرجار ئەم پێکانە هاوشانی گوێبیستوونی دەنگی تەقینی جومگەی ئەژنۆیە، هەروەها ئازار گەر پێکانەکە بەهێز بوو، بەڵام گەر سووک بوو ئەوە نەخۆش توشی ئازار ناکات، هەروەها دەکرێت جومگەکە بئاوسێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە توشبوون بە پێکانەکە، هەروەها کێشەی جوڵەی جومگەکە و سنورداری جوڵەی، چارەسەری پچڕانەکەش بەپێی قورسی پێکانەکە دەگۆڕێت، هەندێک لە ڕێگاکانی چارەسەریش بریتین لە:

- فریاگوزاری سەرەتایی: ئەگەر پێکانەکە سووک بوو پێویستی بەوەیە سەهۆڵ بخاتە سەر ئەژنۆی، هەروەها بەرزکردنەوەی لاق بۆ سەروو ئاستی جەستە و کەمکردنەوەی جوڵە.

- دەرمانەکان: دەرمانەکانی دژە هەوکردن کە هاوکارە لە کەمکردنەوەی ئاوسان و ئازاری جومگەکە، هەرورها کوتان بە ستیرۆید لە ئەگەری زۆری ئازارەکە.

- پاڵپشتیکەری ئەژنۆ: دەکرێت پاڵپشتیکەرێکی ئەژنۆ دابنرێت لەکاتی ئەنجامدانی وەرزش بۆ پاڵپشتی کردن لە جومگەکە.

- چارەسەری فیزیایی: لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی دەوروپشتی ئەژنۆ.

- نەشتەرگەری: یەکێکە لە ڕێگاکانی چارەسەری پچڕانی بەستەری خاچی پێشەوە ئەگەر پچڕانەکە زۆر بوو و چارەسەر نەبوو، یان گەر کەسەکە وەرزشی بێت، کە بەستەرەکە دەردەهێنرێت بە نەشتەرگەری و دەگۆڕدرێتەوە بە شانەی بەهێز بۆ هاوکاریکردنی لە دووبارە گەشەکردنەوە، هەروەها نەخۆش پاش نەشتەرگەری پێویستی بە چارەسەری سروشتی هەیە.

چارەسەری پچڕانی بەرستەری جاچی پشتەوە

ڕێژەی پێکرانی بەستەری پشتەوەی ئەژنۆ بە لە سەدا ٢٠ـی هەموو پچڕانەکانی بەستەرەکانی ئەژنۆ دادەنرێت، کە ڕوودەدات بەهۆی بەرکەوتنی لێدانێکی توند بە ئەژنۆ لە کاتی چەمینەوەی، ئەویش لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆ یان کەوتنە سەر ئەژنۆ لە کاتی چەمینەوەیدا ڕوودەدات، وێڕای ئەو حاڵەتانەی لە کاتی ئەنجامدانی وەرزشدا ڕوودەدەن، بە پێچەوانەی بەستەری خاچی پێشەوە لە پچڕانی بەستەری خاچی پشتەوەدا زۆر بە دەگمەن گوێبیستی تەقینی (قرتەی) ئەژنۆ دەبین، هەروەها توشبوو دەناڵێنێت بەدەست ئازاری جومگەکان و ئاوسانی کەم تا زۆر، بەپێی ئەوەش ڕێگاکانی چارەسەری پچڕانی بەستەری خاچی پشتەوە بریتین لە: 

- پشوودان بە ئەژنۆ لە جوڵە و پاراستنی لە پێکرانی زیاتر، وێڕای بەکارهێنانی سەهۆڵ و بەرزکردنەوەی بۆ سەرووی ئاستی جەستە، هەروەها ڕەنگە پێویستی بە دەرمان بێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار.

- هەندێک جار تەنها پێویستی بە چارەسەری سروشتی هەیە بەبێ نەشتەرگەری.

- لە هەندێک حاڵەتدا پێویست بە نەشتەرگەری دەکات، وەکوو پچڕانی زیاتر لە بەستەرێک، یان شکانی ئێسکی لاق، کە ماوەی پێویست بۆ باشبوونەوە لە ٢٦ تا ٥٢ هەفتەیە، لە هەندێک حاڵەتیشدا بەستەرەکە لە جەستەی مردووەکانەوە دەگوازرێتەوە و بە ئەوەش پچڕانێکی گەورە جێدەهێڵێت.


سەرچاوەکان



1632 بینین