مەزڵوم کۆبانێ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-28-17:05:00 - کۆدی بابەت: 6742
مەزڵوم کۆبانێ

ناوه‌ڕۆك

ژەنەڕاڵ مەزڵوم

فەرهاد عەبدی شاهین یان شاهین سلۆ، ناسراوە بە مەزڵوم کۆبانێ و مەزڵوم عەبدی (بە عەرەبی: مظلوم عبديفەرماندەیەکی سەربازی کوردی ڕۆژئاوای کوردستانە و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتە.

ناوی ناسراو مەزڵووم عەبدی، مەزڵوم کۆبانێ، فەرهاد عەبدی شاهین، شاهین سلۆ
لەدایکبوون ١٩٦٧ - کۆبانێ
پیشە فەرماندە
نازناو ژەنەڕاڵ مەزڵوم
حیزبی
پلەی حیزب فەرماندەی گشتی
جەنگ

ژیان

لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە، سەرەتا لە پارتی کرێکارانی کوردستان چالاکی ئەنجامداوە لە سوریا و بەهۆی ئەوەشەوە چەندین جار دەستگیرکراوە، لە ساڵی ١٩٩٦ بەشداری چەند شەڕێکی هێزەکانی پاراستنی گەل دەکات لە هەکاری دژی سوپای تورکیا، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٣ لە ئەوروپا دەمێنێتەوە و دوای داگیرکردنی عێراق دێتە شاری مەخموور و لە کردەیەکی سەربازی بەشدار دەبێت هەتاوەکوو ساڵی ٢٠٠٤ لەوێ دەبێت، ساڵی ٢٠١٤ وەک نوێنەری یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شاری سلێمانی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و ئەمریکا ئامادە دەبێت بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی دژی داعش، ساڵی ٢٠١٥ دەبێتە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەسەدە و زیاتر لە ٦٠,٠٠٠ بۆ ٧٠,٠٠٠ سەربازی لەژێر دەستدایە.

لە ئەیلوولی ٢٠١٩، لەکاتی ھێرشەکانی ٢٠١٩ی ڕۆژاوا لەلایەن تورکیاوە بەناچاری لەگەڵ سوپای سوریا و ڕووسیا ڕێکدەکەوێت، مەزڵوم لەسەر ئەو ڕێککەوتنە دەڵێت: «ئەگەر ناچاربین لەنێوان سازش و جینۆساید یەکێک ھەڵبژێرین ئەوا ئێمە خەڵکی خۆمان ھەڵدەبژێرین»، بەپێی ڕێککەوتنەکە هێزەکانی سوریا هاتنە نێو شاری مەنبج و کۆبانێ.

لیستی تیرۆری تورکیا

مەزڵوم لە لیستی داواکراوانی تورکیا لە ژمارە ٩ـدایە و هەرکەس تیرۆری بکات یان دەستگیری بکات و بیداتە دەست هێزەکانی تورکیا بڕی ٩ ملیۆن لیرەی تورکی پێدەدرێت.

خۆشەویستی لای گەل

مەزڵوم بەهۆی شەڕی کۆبانێ و عەفرینەوە بوو بە کەسایەتییەکی دیاری کورد و هێزە دەرەکییەکانی جیهان وەک ئەمریکا وەک کەسایەتییەکانی سیاسی بەهێز دانیشتنیان لەگەڵ دەکرد، ئەمەش لەلایەن هەریەک لە تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستانەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە، وەزیری دادی تورکیا عەبدولحەمید گوڵ تانەی لە دەرکەوتنی مەزڵومدا وەک کەسایەتییەکی دانپێدانراوی سیاسی نێودەوڵەتی بەهۆی ئەوەی لە لیستی تیرۆردا بوونی هەیە.

هەریەک لە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل مشتومڕیان لەسەر گەورەبوون و خۆشەویستبوونی کەسایەتی مەزڵوم دروستبوو بەهۆی ئەوەی پەکەکە ترسی لەوە هەیە یەپەگە و مەزڵوم عەبدی زیاتر بدرەوشێتەوە و پەیوندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا توندوتۆڵتر بێت.

جەنگی کۆبانێ و چالاکییەکان

ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ مەزڵوم عەبدی لە شەڕی گەمارۆی کۆبانێ بەشداری کرد و لەگەڵ ئەوەی ئەمریکییەکان ئامۆژگارییان کردبوو بکشێتەوە بەڵام قبووڵی نەکردووە، دوای ئەوەی سێ جار ماڵەکەی لەلایەن داعشەوە داگیر دەکرێت، داوا دەکات بە فڕۆکە بۆمبارانی ماڵەکەی خۆی بکرێت لە پێناو کوشتنی چەکدارانی داعش و کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر سەربازەکانی.

 لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ ڕێککەوتنێکی نەتەوە یەکگرتووەکان واژوو دەکات بۆ ڕێگری لە چەکدارکردنی منداڵ لە سوپادا.


سەرچاوەکان



1336 بینین