١٠ لە سوودە گرنگەکانی پەتپەتێن

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-02-14:59:00 - کۆدی بابەت: 6772
١٠ لە سوودە گرنگەکانی پەتپەتێن

ناوه‌ڕۆك

سوودەکانی پەتپەتێن

پەتپەتێن (بە ئینگلیزی: skipping-rope) چەندەها سوودی گرنگی هەیە هەر لە دابەزینی کێشی جەستە تاکوو کەمبوونەوەی تووشبوون بە شێرپەنجە، پەتپەتێن سووتێنەرێکی کالۆری زۆر باشە و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی سیستەمی دڵ.

باشترکردنی تەندروستی دڵ

پەتپەتێن باشترین ڕاهێنانی کاردیۆیە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی خێرایی دڵ، کە ئەمەش بە شێوەیەکی گرنگ مەترسیەکانی نەخۆشی دڵ و جەڵتە کەمدەکاتەوە.

زیادبوونی تەرکیز

هەموو ڕاهێنانەکانی کاردیۆ یارمەتیدەرن بۆ جەخت خستنە سەر ئامانجەکە و پەتپەتێنیش یەکێکە لەوان، پەتپەتێن جەستەت ئارام دەکاتەوە و تەرکیزت زیاد دەکات.

باشترکردنی توانای گونجاندنی بەشەکانی جەستە

پەتپەتێن بە شێوەیەکی زۆر باش دەبێتە هۆی باشترکردنی توانای گونجانی بەشەکانی جەستە پێکەوە و باشترکردنی هێزی بەرگری.

زیادبوونی هێزی بەرگری و رزگاربوون لە هیلاکی

بەهۆی زۆر ئەنجامدانی کارکردنەوە لەوانەیە هەست بە کەمبوونەوەی هێزی بەرگەگرتن بکەیت بەڵام، پەتپەتێن یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هێزی بەرگری، تاکوو ڕۆژانە زیاتر پەتپەتێن ئەنجامبدەیت ئەوا هێزی بەرگریت زیاتر دەبێت، مەودایەکی بەردەوامی ئەنجامدانی پەتپەتێن یارمەتیت دەدات لە ڕزگاربوون لە هەستی ماندووێتی. 

زیادبوونی جیڕی جەستە

پەتپەتێن جەستە ئارام و جیڕ دەکات چونکە، بازدان دەبێتە هۆی بەخشینی هێزێکی باش بە ماسولکەکان و ئارامبوونەوەی جەستە، لەبەرئەمە هەموو ڕێجیمێکی تەندروست دەبێت پەتپەتێن یەکێکبێت لە پێکهێنەرەکانی.

باشترکردنی لایەنی دەروونی

ئەنجامدانی پەتپەتێن بە هێزێکی مامناوەند دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نیگەرانی و خەمۆکی، چونکە ڕاهێنان دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوی خوێن بەناو مێشک و جەستەدا.

کەمبوونەوەی چەوری ورگ

چەوری ورگ یەکێکە لە گەورەترین کۆسپەکانی دابەزاندنی کێش، بەڵام پەتپەتێن یارمەتیدەری چارەسەربوونی ئەو کۆسپە دەبێت.

بەهێزبوونی ماسولکە

پەتپەتێن هێز و توانا بە ماسولکەکان دەبەخشێت و بەهێزی ئێسکەکان زیاتر دەکات، بەم شێیوەیە تەنکبوونی ئێسک کەمدەبێتەوە.

گەشانەوەی ڕووخسار

ڕاهێنانەکانی وەک پەتپەتێن هەموو کات تەندروستیەکی باشترت پێ دەبەخشێت، هەروەها دەبێتە هۆی گەشبوونەوەی پێست.

باشترکردنی چالاکی سییەکان

پەتپەتێن دەبێتە هۆی باشترکردنی بڵاوبوونەوەی خوێن و کرداری هەناسەدان کە لەکۆتایدا چالاکی سییەکان زیاد دەکات.

دەتوانیت چەند کالۆری بسووتێنیت لە کاتی ئەنجامدانی پەتپەتێن؟

- پەتپەتێن دەتوانێت لە یەک خولەکدا ١٠ کالۆری بسووتێنێت هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزبوونی قاچ، شان، ورگ، هەروەها باڵ، بە شێوەیەکی گشتی، ئەگەر بۆ ماوەی ١٠ خوولەک هەموو ڕۆژێک پەتپەتێن بکەیت ئەوا ٢٠٠ کالۆری دەسووتێنیت کە ئەمەش زۆر لە ڕۆشتنێکی خێرا کاریگەرترە.

- چەندەها ڕێگای جیاواز بۆ دابەزاندنی کێش بوونیان هەیە، پەتپەتێنیش یەکێکە لەو ڕێگا کاریگەرانە، هەرچەندە ئەنجامدانی پەتپەتێن بەتەنها بەس نییە بۆ کەمبوونەووی کێش بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکە لە وەرزشە گرنگەکان کە دەبێت لە پلانی ڕێجیمەکەت، و ئامانجەکەتدا هەبێت، هۆکارەکانی وەک تەمەن، نەخۆشی پێشوەخت، نەشتەرگەری کاریگەریان لەسەر خێرایی کەمبوونەوەی کێشت دەبێت.

- ئەگەر بۆ ماوەی ٣٠ خوولەک ڕۆژانە پەتپەتێن بکەیت ئەوا بەلایەنی کەمەوە نیزکەی ٣٠٠ کالۆری دەسووتێنیت، بەڵام ئەوانەی کە تازە دەستیان کردووە بە پەتپەتێن ناتوانن ڕاستەوخۆ ٣٠ خولەک پەتپەتێن ئەنجامبدەن، بۆیە پێویستیان بە کەمێک کات هەیە تاکوو ماوەی پەتپەتێنەکە زیاد بکەن.

- پەتپەتێن کاریگەری لەسەر تەواوی ماسولکەکانی جەستەت هەیە، تاکوو وەرزشی زیاتر بکەیت، کالۆری زیاتر دەسووتێنیت، کاتێک کە تۆ سەرەتا دەستپێدەکەیت دەتوانیت بە پەتێک دەستپێبکەیت کە کێشەکەی کەم بێت، بەتێپەڕبوونی کات دەتوانیت خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت و کێشی پەتەکە زیاتر بکەیت بەگوێرەی ئەوەی دەتوانیت.

ئەم خاڵانەی خوارەوەت لە بیربێت لەکاتی ئەنجامدانی پەتپەتێن

  • پەتپەتێن دەتوانێت هەموو چەوریی جەستەت کەم بکاتەوە.
  • دەتوانیت بە پەتێکی کێش کەم یاخود زۆر ئەنجامی بدەیت لە هەرکاتێک کە دەتەوێت.
  • پەتپەتێن هەرزانە و پێویستی بە هیچ ئامێرێکی گران نییە.
  • پەتپەتێن لەگەڵ ڕێجیمێکی هاوسەنگ و گونجاودا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێش.
  • بۆ خۆلادان لە برینداری، پۆشاکی تایبەت بپۆشە.
  • پێش و دوای وەرزشکردن ئاو بخۆرەوە
  • ستیانی وەرزشی بەکاربهێنە بۆ پشتگیری کردنی مەمک لە کاتی پەتپەتێن.

هەندێک ڕێنمایی

  • لەسەر نووکی پێیەکانت بەرزبەرەوە
  • زۆر بەرز مەبەرەوە
  • باڵ و شان زۆڕ مەسووڕێنە
  • با درێژی پەتەکە گونجاوبێت
  • دەستەکان کەمێک لەسەرو هێڵی کەمەرەوە بێت
  • ڕیتمێک وەربگرە
  • ڕاهێنانی زۆر ئەنجام بدە


سەرچاوەکان



871 بینین