کاریگەرییە خراپەکانی زۆر خواردنی شیرینی

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-23-14:11:00 - کۆدی بابەت: 6939
کاریگەرییە خراپەکانی زۆر خواردنی شیرینی

ناوه‌ڕۆك

زۆر خواردنی شیرینی

شەکرەمەنی و جۆرەکانی دیکەی بەرهەمە شیرینییەکان دەکرێت کاریگەرییەکی ئەرێنیان لەسەر تەندروستی هەبێت، بەڵام بەو مەرجەی کە دڵنیا ببیتەوە بەشێوەیەکی تەندروست بەکاریان دێنیت، ئەگەر نا دەکرێت ببنە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی، و کاریگەرییە ئەرێنییەکان بگۆڕێن بۆ کاریگەری نەرێنی، هەروەها مەترسییە تەندروستییەکان دەتوانن لە مەترسییەکی بچووکەوە تاکوو مەترسییە تەندروستییە جدیەکان پەرەبسەنن و ببنە هۆی دروستبوونی کێشە و نەخۆشی بەرچاو.

کاریگەرییە خراپەکانی زۆر خواردنی شیرینی

بەرزبوونەوەی شەکری خوێن

یەکێک لە باوترین کاریگەری خواردنی شیرینی بریتییە لە ڕاستەوخۆ گۆڕانی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، شەکرەمەنی و جۆرەکانی دیکەی بەرهەمە شیرینییەکان (چ لە شێوەی خواردندا دروستکرابێت یاخود خواردنەوە) کاربۆهایدرایتی هەرسکراو لە خۆ دەگرن، کە دەستبەجێ لەلایەن کرداری زیندەچالاکییەوە دەمژرێت، و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن و ڕاستەوخۆ دادەبەزێتەوە، ئەم بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەیەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی ئاڵودەبوون بە شیرینی و لە کاتی نەخواردنی شیرینیشدا ڕووبەڕووی لەرزین، حەزکردن بۆ شیرینی زیاتر، برسێتی، سەرئێشە و تینوویەتی دەبیتەوە.

کلۆربوونی ددان

ددانی مرۆڤ شوێنی کۆبوونەوەی ملیۆنان بەکتریایە، کە بە هۆی خواردنی پارچەیەک خۆراکی بچووکەوە دەڕۆنە ناو دەم و لە ناویدا دەمێننەوە، پاش ئەوەی بەکتریاکان بەهۆی خواردنی شیرینییەوە دێنە ناو دەم، ئەوا یەکێک لە یاساکانی ئەم بەکتریایانە بریتییە لە کۆبوونەوەیان بە شێوەی تۆپەڵ لەسەر ددانەکە، و  بەرپرسیار دەبن لە دروستکردنی کەلێن لە ددانەکاندا، ئەو بەکتریایانە ددانەکان دەڕزێنن و بە ترشی لاکتیک ڕووپۆشەکەیان لادەبەن و وردە وردە دەبنە هۆی لەناوبردنی ددانەکان، دەکرێت لە کلۆربوونی ددان خۆت بپارێزیت ئەویش بە شۆردنی ددانەکانت پاش خواردنی هەر جۆرە شیرینییەک و کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی شیرینییەکان.

خراپی کوالێتی شیرینییەکان

بڕێکی فراوانی شیرینی بەناوبانگ کە لە ئێستادا لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن ڕازێندراونەتەوە و بڕێکی زۆر شەکر لە پێکهاتەکەیاندا بوونی هەیە، هەروەها زیادکردنەکان و پێکهاتە کیمیاییەکانی تر کە بۆ کرداری زیندەچالاکی و ددانەکان باش نین بە هەمان شێوە بڕێکی زۆر بەکاربهێندرێن، بۆیە پێویستە لە جۆر و کوالێتی شیرینییەکە دڵنیا ببیتەوە پاشان بیکڕیت، هەروەها دەتوانیت لەجیاتی خواردنی ئەم جۆرە بەرهەمانە، ڕەچاوی خواردنی بەرهەمەکانی وەک شیرینی سروشتی، چای سەوز، یان میوە بکەیت.

قەڵەوی

شەکرەمەنی و جۆرەکانی دیکەی شیرینی ڕێژەیەکی زۆر کالۆری و وزە لە پێکهاتەکەیاندا بوونیان هەیە، لە ئەنجامدا خواردنی بڕێکی زۆر شیرینی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ قەڵەوبوون، یاخود دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی بڕێکی زیادە لە کالۆری کە لەش ناتوانێت بیسوتێنێت یان لێی ڕزگار ببێت، هەروەها قەڵەوی کاریگەرییەکەی لەسەر کرداری زیندەچالاکی دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشە و نەخۆشی سەخت کە ناتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێن، ئەو نەخۆشیانەش جۆرەکانی نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێتەوە.

پێکهاتەی دەستکرد

بەرهەمە شیرینییە مۆدێرنەکان زۆرجار بڕێکی زۆر پێکهاتەی دەستکردی تێدایە کە ئەمەش تەنها لەکاتی زیاد بەکارهێنانیان زیانبەخش نابن، بەڵکو دەبنە هۆی هەناسەتەنگی و هەستیاری.

شەکرەی جۆری ٢

لەڕادەبەر بەکارهێنانی شەکرەمەنی و بەرهەمە شیرینییەکانی دیکە دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی ڕێژەی شەکری خوێن لە جەستەدا، و زیان بە توانای جگەر دەگەیەنێت لە بەکارهێنانی شەکر، بەڵام کەم خواردنی شیرینی یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی ڕێگریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢.


سەرچاوەکان



1092 بینین