سوودەکانی تەپوتۆز

له‌لایه‌ن: - ڕابەر محەمەد - به‌روار: 2021-10-28-13:07:00 - کۆدی بابەت: 7018
سوودەکانی تەپوتۆز

ناوه‌ڕۆك

با

با یەکێکە لە دیاردە بنچینەییەکانی کەشوهەوا کە لەسەر زەوی ڕوودەدەن، دەستەواژەیەکە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی گەردیلەکانی هەوا لە ناوچەی پەستان بەرزەوە بۆ ناوچەی پەستان نزم، با هەر لەزووەوە گرنگی زۆری هەبووە و لەڕێی تۆرباینەوە سوودی لێوەرگیراوە بۆ بەرهەمهێنانی وزە کە بە تێکڕایی دەکاتە %25 وزەی جیهانیی ساڵانە، لەگەڵ ئەوەشدا با سوودێکی زۆری لێدەبینرێت لە جووڵەپێکردنی ئامێری هاڕین و پەمپی ئاو ئەمە لەلایەک، لەلایەکی دیکەشەوە با لەگەڵ خۆی تەنۆلکە هەڵدەگرێت و دەیگوێزێتەوە شوێنێکی تر ئەو تەنۆلکانەش پێیان دەوترێت تەپوتۆز.

تەپوتۆز

تەپوتۆز دەستەواژەیەکە بەکاردێت بۆ کۆمەڵە تەنۆلکەیەک کە لەوانەیە بە چاو ببینرێن ئەگەر تەنۆلکەکان لە نزیک یەکتر کۆببنەوە و ژمارەیان زۆربێت، لەبەر ئەوەی کێشی تەنۆلکەکان زۆر کەمە لەگەڵ هەڵکردنی با دا دەگوێزرێنەوە، پێکهێنەرەکانی تەپوتۆز لەوانەیە هەر یەک لە (دەنکەهەڵاڵە، بەکتریا، دووکەڵ، خۆڵەمێش، خۆڵ) و چەندەها ماددەی تر بێت، پێدەچێت گەردیلەکانی تەپوتۆز لە زریان و ڕەشەبا بەهێزەکاندا یەک بگرن و ببنە هۆی زریانی تەپوتۆزاوی کە لە زۆرینەی ناوچە کراوە و وشکەکاندا ڕوودەدات، زریان و ڕەشەبا بەهێزەکە تەپوتۆز لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت و کێشە بۆ بینین و هەناسەدان دروست دەکات، لە دەوروبەری ساڵی ١٩٨٣ـی زایینی زریانێکی تەپوتۆزاوی بەهێز ڕویدا لە ئوسترالیا و بووە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆر بەر شوێنەکە بکەوێت و چەند ساڵێکی ویست تاوەکو شوێنەکە وەک و خۆی لێهاتەوە و ئاسەواری زیانەکانی زریانەکە نەما، تەپوتۆز تەنها زیانی نییە.

سوودەکانی تەپوتۆز

سەرەڕای ئەو کێشە زۆرانەی بەهۆی تەپوتۆزەوە تووشمان دەبێت وەک هەستیاری و ژمارەیەک لە نەخۆشیەکانی سیی و هەناسەدان، بەڵام زانایان توانیویانە لێکۆڵینەوە بکەن لەسەر سوودەکانی تەپ و تۆز لە چەند ڕێگەیەکەوە، گرنگترینیان ناودەبرێت بە (تەپوتۆزی ڕێگا Road Dust) کە تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ چەندین جۆری کانزا و تاوێر و دەکرێتە نێو قیرتاوی ڕێگاکانەوە بۆ ئەوەی باشتر و پتەوتر بن و ئۆتۆمبێلەکان بەسەریدا بڕۆن، هەروەها سودێکی تری با گواستنەوەی تۆووەکانە لەنێوان درەختەکان و گوڵەکاندا کە ئەمەش یارمەتیدەرە لە پرۆسەی زۆربوونی درەختەکاندا.

لەلایەکی ترەوە ڕەنگە لە پرۆسەی گواستنەوەی تۆوەکاندا لەگەڵ تۆوی درەخت و گوڵەکان تۆوی مێرووی ناو تەپوتۆزیش هەڵبگرێت و ببێتە هۆی زۆربوونیان کە زیانێکی زۆر بە نەخۆشانی نەخۆشی ڕەبۆ و هەستیاری دەگەیەنێت، بۆیە وا باشە زوو زوو تەپوتۆزی نیشتووی نێو ماڵ پاک بکەینەوە، هەروەها لە ساردکەرەوە و بەفرگرەکاندا کۆدەبنەوە و لە نێو ماڵدا بە جوڵەیەکی کەمی هاتوچۆی نێوان ژوورەکان دەگوێزرێنەوە، بەهۆی ئەوەی تەپوتۆز کەمتر هەڵدەگرن پێشنیاری بەکارهێنانی دار و چەرم دەکرێت بۆ ڕووپۆشینی زەمینی خانوو و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ڕاخەرێک یاخود فەرشێک بۆ زەمینەکە چونکە تەپوتۆز زۆر هەڵدەگرێت.


سەرچاوەکان



824 بینین