پێنج خۆراک بۆ باشترکردنی بیرگە

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-10-29-20:15:00 - کۆدی بابەت: 7031
پێنج خۆراک بۆ باشترکردنی بیرگە

ناوه‌ڕۆك

باشترکردنی بیرگە

زانکۆی هارڤارد بە شێوەیەکی باش ئاگاداری گرنگی خۆراکە بۆ ژیانێکی تەواو و تەندروست، هەرچەندە ئەمە نەک تەنیا کۆنتڕۆڵکردنی کێشی لەش یان ڕاهێنانی جەستەیی لەخۆدەگرێت، بەڵکو زنجیرەیەک لەو خۆراکانەش دەگرێتەوە کە دەبێت بۆ باشترکردنی بیرگە و چالاکی مێشک بیانخۆین، لەم ڕووەشەوە دکتۆرە "ئوما نایدو" پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و ئەندامی دەستەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هارڤارد، پێنج خواردنی دیاریکردوە کە مێشکمان بەهێزتر و تیژتر و زیرەکتر دەهێڵێتەوە.

پێنج خۆراک بۆ باشترکردنی بیرگە

  1. شوکۆلاتەی ڕەش

شوکۆلاتەی ڕەش دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسيدنوون و فلاڤۆنۆیدەکانی کاکاو کە یارمەتی پاراستنی خانە تەندروستەکانی مێشک دەدات و دژی ئەو ئاوێتانە دەوەستێتەوە کە ئەگەر ئاستیان بەرزبێتەوە لە جەستەدا زیانمان پێ دەگەیەنن، لە ڕاستیدا، ئەو ڕیشاڵانەی کە لە شوکۆلاتە دۆزراونەتەوە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی مێشک دەدەن و ڕێگری لە دابەزینی توانای لێکدانەوەی مێشک دەکەن.

پسپۆڕەکەی زانکۆی هارڤارد ڕوونی دەکاتەوە کە بەرزی ئاستی ماددە فلاڤۆنۆیدەکان لە شوکۆلاتەی ڕەشدا "دەتوانێت کرداری توانای لێکدانەوەی مێشک لە مرۆڤدا باشتر بکات"، هەروەها ئەوە ڕادەگەیەنێت کە ئەو شوکۆلاتانەی کە 70٪ کاکاویان تێدایە بۆ تەندروستی مێشک سوودبەخشن.

  1. میوەی سوور

میوەی سوورەکان دەوڵەمەندن بە دژەئۆكسيدنوونەکان و فیتونیوترنتەکان و ڤیتامینەکان و کانزاکان بە بڕێکی باش، وە ڕیشاڵەکانیان یارمەتی میکرۆبەکانی ڕیخۆڵە دەدەن بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی مێشک، لەو بارەیەوە زانکۆی هارڤارد ئامۆژگاری تێکەڵکردنی میوەی سوور و شین و ڕەش دەکات، وەک شلیک کە دەوڵەمەندە بە فلاڤۆنۆیدەکان و دەتوانێت یارمەتی کەمبوونەوەی دابەزینی توانای لێکدانەوەی مێشک دەدات.

  1. زەردەچەوە لەگەڵ بیبەری ڕەش

زەردەچەوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مێشک، تێکەڵکردنی زەردەچەوە لەگەڵ بیبەری ڕەش دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی ماددەیەکی دژە هەوکردنی بەهێز و یارمەتی کەمبوونەوەی دابەزینی توانای لێکدانەوەی مێشک دەدات کە لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا تووشی کەسەکان دەبێت.

  1. سەوزەواتە گەڵادارەکان

سەوزەواتە گەڵادارە جۆراوجۆرەکانی وەک ساڵادی سەوزیە بنەوشیلە و سپێناغ و سڵقی سویسری و کوزەڵە لە نێو ئەو سەوزەواتە گەڵادارانەن کە لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی هارڤاردەوە پێشنیار کراون، لەبەرئەوەی ئەم سەوزەواتانە فۆڵیک ئەسید و ڤیتامین B یان تێدایە کە یارمەتی گەشەسەندنی دەماری و کرداری ڕاگوێزەری دەماری دەکات.

  1. ئەو خواردنانەی کە لە ڕێگای ترشاندن و هەوێن کردنەوە دروست دەکرێن

لەحاڵەتی خواردنە ترشێنراوەکانی وەک کیمچی "چێشتی نەتەوەیی کۆریا" و شیری کفیر و هەویری ترشاوی دانەی سۆیا و ماست یان کۆمبوچا، پێکهاتەی وەک ترشیی لاکتیک "ترشی شیری" یان تێدایە کە بەکتریای بە سوود بۆ ڕیخۆڵە بەرهەمدێنێت، بە باشکردنی تەندروستیی ڕیخۆڵەمان کرداری توانای لێکدانەوەی مێشکیشمان باشتر دەکەین چونکە جەستەمان پەیوەندیەکی زۆر گرنگ دروست دەکات لە نێوان ڕیخۆڵە و مێشکدا.


سەرچاوەکان



766 بینین