سوپای ڕووسیا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-12-16-16:53:00 - کۆدی بابەت: 7279
سوپای ڕووسیا

ناوه‌ڕۆك

هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا

هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا یان سوپای ڕووسیا (بە ئینگلیزی: Armed Forces of the Russian Federation، بە عەرەبی: القوات المسلحة للاتحاد الروسي)، ئەو ناوە فەرمییەیە کە دراوە بە دامەزراوەی سەربازی لە ڕووسیا کە پاش هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت دامەزراوە.

ئەمەش دوای ئەوەی لە ٧ـی ٥ـی ١٩٩٢ بۆریس یەڵتسن فەرمانی سەرۆکایەتی دامەزراندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیای دا و هەموو سوپا و هێزە چەکدارەکانی یەکێتیی سۆڤیەتی خستە ژێر دەسەڵاتی ڕووسیای فیدراڵی نوێ.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی یان سەرۆکی باڵای هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا سەرۆکی ڕووسیایە، هەرچەندە دروستکردنی سوپای ڕووسیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢، بەڵام لە ڕاستیدا بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەمان سوپای پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت و سەردەمی فیدراسیۆنی ڕووسی کیێڤ ـی سلاڤە ڕۆژهەڵاتییەکان.

ژمارەی سەربازانی ڕووسیا بە بڕیارێکی فەرمی سەرۆکی ڕووسیا دیاری دەکرێت، لە ٢٠٠٨/١/١ ژمارەی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بە ٢,٠١٩,٦٢٩ کەس دیاری کرا کە ١,١٣٤,٨٠٠ کەسیان لە سوپادان.

لە ساڵی ٢٠١٠ پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی (IISS) پێشبینی کرد کە هێزە چالاکەکانی سوپای ڕووسیا ژمارەیان نزیکەی ١,٠٤٠,٠٠٠ کەس بێت و هێزە یەدەگەکان لە نزیک ٢,٠٣٥,٠٠٠ کەس بن کە بە زۆری لەو کەسانەن کە پێشووتر سەربازی یەکێتی سۆڤیەت بوون.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣دا، ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی ژمێریاری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ژمارەی مووچەخۆرانی ڕاستەقینەی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا 766 هەزار کەس بووە، بەپێچەوانەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە بڕیاری سەرۆکایەتی دیاری کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای ستۆکهۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ئاشتی، ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٧٢ ملیار دۆلاری لە سوپادا خەرج کردووە و ڕووسیا پلانی ئەوەی هەیە خەرجییە سەربازییەکانی زیاتر بکات بەپێی پڕۆژەی بودجەی کە %٥٣ زیاترە لە بودجەی ئاسایی سوپا بۆ ساڵی ٢٠١٤.

 بەشەکان

بەشەکانی سوپای ڕووسیا لە چەند یەکەیەک پێک دێن کە بریتین لە:

  • هێزی زەمینی ڕووسیا
  • هێزی بۆشایی-ئاسمانی ڕووسیا (هێزی بۆشایی و هێزی دەریایی و هێزی بەرگری بۆشایی و ئاسمانی)
  • هێزی دەریایی ڕووسیا
  • هێزی مووشەکە ستراتیجییەکانی ڕووسیا
  • هێزی ڕاگوێزراوی ئاسمانی ڕووسیا

 زەمینی

هێزی زەمینی ڕووسیا یەکێکە لە پڕچەکترین هێزەکانی جیهان، نزیکەی ٢٧,٦٠٠ زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی و ٣٧٨١ وێستگە و بنکەی هاوێشتنی مووشەکی هەیە لە چەندین جۆری جیاواز.

ڕۆژی یەکی ئۆکتۆبەر ساڵیادی ئەم هێزەیە و ڕەنگی سوور و ڕەش و خۆڵەمێشی و سەوز ڕەنگی ئەم هێزەیە.

خاوەنی ٢٨٠,٠٠٠ سەربازی چالاک بووە لە ساڵی ٢٠٢١ و بەشداری لە جەنگەکانی (ترانسنیستریا، جەنگی ناوخۆی تاجیکستان، ناکۆکی ڕۆژهەڵاتی پریگۆرۆدنی، شەڕی ئەبخازیا، ناکۆکی ١٩٩٣ـی ڕووسیا، جەنگی یەکەمی چیچان، ناکۆکی تیمۆری ڕۆژهەڵات لە ١٩٩٩، جەنگی دووەمی چیچان، جەنگی جۆرجیا و ڕووسیا، ناکۆکی ئۆکرانیا، جەنگی ناوخۆی سووریا و جەنگی عێراق) کردووە.

کۆمەڵێک لە چەک و پێداویستییەکانی ئەم هێزە:

  • 2K12 Kub
  • ZSU-23-4 Shilka
  • BM-30 Smerch
  • S-300V Antey-300/S-300V4
  • BMO-T
  • 9S932T-1 Barnaul-T
  • K-612-O/KDKhR-1N
  • 9P149 Shturm-S/SM
  • T-72
  • Buk-M3
  • 2S19
  • RPM-2
  • BMP-2
  • Iskander-M Missile
  • BMP-3
  • T-90
  • T-80
  • BTR-82A

پلەی سەربازی هێزە زەمینییەکان

ئەفسەری باڵا/جەنەڕاڵ

ئەفسەری پلەبەرز

ئەفسەری پلەنزم

ئەفسەری پاڵێوراو

Marshal of the Russian Federation Army General Colonel General Lieutenant General Major General Colonel Lieutenant Colonel Major Captain Senior Lieutenant Lieutenant Junior Lieutenant Kursant

شکۆدار

جەنەڕاڵی سوپا

جەنەڕاڵ کۆلۆنێل

سەردار

سالار

سەرهەنگ

پێشکار

پێشڕەو

پێشەنگ

جێداری یەکەم

جێداری دووەم

جێداری سێیەم

کورسانت

چەک

جۆر

چالاک

یەدەگ

تانکی سەرەکی جەنگ

٢٨٠٠

نزیکەی ١٦,٥٠٠

ئۆتۆمبێلی شەڕکەری پیادە

٥,١٦٠

نزیکەی ١٩,٥٠٠

زرێپۆشی گواستنەوەی سەربازی

٦,١٠٠

زیاتر لە ١٨,٠٠٠

تۆپهاوێژی جێگیر

١٥٠

نزیکەی ١٢,٤١٥

تۆپهاوێژی گواستراوە

١,٦١٠

نزیکەی ٤,٢٦٠

ئۆتۆمبێلی مووشەک هاوێژ

١,٣٥٢

 

SAM

٢,٥٣١

 

پووچەڵکەرەوەی مین

٤٥٠

 

هێزی بۆشایی-ئاسمانی

ئەم بەشە یەکێکە لە بەشەکانی وەزارەتی بەرگری و هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و لە بواری بۆشایی ئاسمان و ئاسمانی و زیرەکیی ڕووسیا کاردەکەن.

ئەم هێزە لە ساڵی ٢٠١٥ لە یەکگرتنی هەردوو هێزی ئاسمانی ڕووسیا و هێزی بەرگری بۆشایی-ئاسمانی دروستبوو و یەکخران و هێزی ئاسمانی بوو بە بەشێک لەم هێزە.

لەگەڵ هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەتدا، یەکەکانی هێزی ئاسمانی بەسەر دەوڵەتە سەربەخۆکاندا دابەشکرا و ڕووسیاش گەورەترین پشکی بەرکەوت بەڕێژەی %٤٠ـی فڕۆکەکان و %٦٥ـی هێزی مرۆیی، هەروەها فەرماندەکانی فڕۆکەی گواستنەوەی ئاسمانی دوور مەودایان وەرگرت.

دواتریش ناوی گواستنەوەی ئاسمانی ڕووسیا گۆڕا و هەندێک گۆڕانکاری کرا، ئەو وڵاتانەشی جیابووبوونەوە داوای هێز و فڕۆکەیان دەکرد بۆ بونیاتنانی هێزی تایبەتی خۆیان.

فەرماندەی بەرگری ئاسمانیش بە سەربەخۆیی مایەوە لە ژێر فەرمانی ڕووسیا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو تاوەکوو لە ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ هێزی ئاسمانی یەکخرایەوە.

پلەی ئەفسەرانی هێزی بۆشایی-ئاسمانی

ئەفسەری باڵا/جەنەڕاڵ

ئەفسەرە پلەبەرزەکان

ئەفسەری پلەنزم

ئەفسەری پاڵێوراو

  Russia-Airforce-OF-9-2013.svg Russia-Airforce-OF-8-2010.svg Russia-Airforce-OF-7-2010.svg Russia-Airforce-OF-6-2010.svg Russia-Airforce-OF-5-2010.svg Russia-Airforce-OF-4-2010.svg Russia-Airforce-OF-3-2010.svg Russia-Airforce-OF-2-2010.svg Russia-Airforce-OF-1c-2010.svg Russia-Airforce-OF-1b-2010.svg Russia-Airforce-OF-1a-2010.svg Russia-Airforce-OF-(D)-2010.svg

جەنەڕاڵی جەنگ

جەنەڕاڵ کۆلۆنێل

سەردار

سالار

سەرهەنگ

پێشکار

پێشڕەو

پێشەنگ

جێداری یەکەم

جێداری دووەم

جێداری سێیەم

کورسانت

هێزی ئاسمانی ڕووسیا

هێزی ئاسمانی ڕووسیا زۆرینەی کات بە دووەم گەورەترین هێزی ئاسمانی دانراوە لە جیهان، ژمارەی سەربازەکانی ١٩٠,٠٠٠ کەس و لە ساڵی ٢٠٢١ بە ٤,٥٠٩ فڕۆکەی چالاک بووەتە دووەمین هێزی ئاسمانی جیهان.

ئەم هێزە بەشداری لە (جەنگی یەکەمی چیچان و جەنگی داغستان و ناکۆکی تیمۆری ڕۆژهەڵات لە ١٩٩٩ و جەنگی دووەمی چیچان و جەنگی جۆرجیا و ڕووسیا و جەنگی سووریا و ناکۆکی قرم) کردووە.

فڕۆکە و چەکەکانی هێزی ئاسمانی

جۆر

ڕۆڵ

دروستکردن

لە خزمەتدایە

کۆی گشتی

Aero L-39 Albatros

ڕاهێنان

1974

180

180

Antonov An-12

گواستنەوە/ئێشکگر

1959

57

104

Antonov An-22

گواستنەوە

1969

3

11

Antonov An-26

گواستنەوە/ئێشکگر

1970

121

192

Antonov An-30

ئێشکگر

1970

15

17

Antonov An-72

گواستنەوە

1977

30

39

Antonov An-124

گواستنەوە

1986

11

26

Antonov An-140

گواستنەوە

2002

5

5

Antonov An-148

گواستنەوە

2009

16

16

Beriev A-50

سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ

1984

15

15

Diamond DA42T

ڕاهێنان

2017

9

9

Eurocopter AS350/AS355

خزمەتگوزاری

2006

5

5

Ilyushin Il-18

گواستنەوە

1958

3

3

Ilyushin Il-20

ئێشکگر

1969

3

3

Ilyushin Il-22

سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ

1971

22

22

Ilyushin Il-62

گواستنەوە

1967

8

11

Ilyushin Il-76

گواستنەوە

1974

115

115

Ilyushin Il-78

سوتەمەنی

1984

20

20

Ilyushin Il-80

سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ

1992

3

3

Kamov Ka-27

هێرشبەر

1982

6

6

Kamov Ka-52

هێرشبەر

2011

109+

109+

Kamov Ka-226

خزمەتگوزاری

2003

14

14

Kazan Ansat

خزمەتگوزاری

2013

50

50

Let L-410 Turbolet

گواستنەوە/ڕاهێنان

1970

38

107

Mikoyan MiG-29

شەڕکەر

1982

259

259

Mikoyan MiG-31

شەڕکەر

1981

131

131

Mikoyan MiG-35

فرەکردار

2019

8

9

Mil Mi-2

گواستنەوە

1965

37

71

Mil Mi-8/Mi-17

گواستنەوە/خزمەتگوزاری

1967

762

1037

Mil Mi-24/35

هێرشبەر

1972

329

329

Mil Mi-26

گواستنەوە

1985

38

88

Mil Mi-28

هێرشبەر

2006

108

108

Mil Mi-38

گواستنەوە

2019

2

2

Sukhoi Su-24

هێرشبەر

1975

274

274

Sukhoi Su-25

هێرشبەر

1981

193

193

Sukhoi Su-27

شەڕکەر

1985

172

172

Sukhoi Su-30

فرەکردار

2012

111

111

Sukhoi Su-34

فرەکردار

2006

129

129

Sukhoi Su-35

فرەکردار

2013

97

97

Sukhoi Su-57

فرەکردار

2020

1

12

Tupolev Tu-22M

بۆمبهاوێژ

1973

66

66

Tupolev Tu-95

بۆمبهاوێژ

1956

42

42

Tupolev Tu-134

ڕاهێنان/گواستنەوە/ئێشکگر

1967

58

147

Tupolev Tu-154

گواستنەوە

1970

19

20

Tupolev Tu-160

بۆمبهاوێژ

1987

16

16

Tupolev Tu-214

چاودێری/سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ

2013

6

6

Yakovlev Yak-130

ڕاهێنان

2009

112

112

هێزی بۆشایی ئاسمان

ئەم هێزە بەشێکە لە هێزەکانی بۆشایی-ئاسمانی ڕووسیا و پێشتر بەشێکی سەربەخۆ بوو، بەڵام دواتر لەژێر چەتری هێزەکانی بۆشایی-ئاسمانی لەگەڵ هێزی بەرگری بۆشایی و هێزی ئاسمانی ڕووسیا یەکخران، لە ١٩٩٢/٨/١٠ دروستکراوە.

یەکەکانی هێزی ئاسمانی ئاگادارکردنەوەی پێشەکیی لەخۆدەگرێت بۆ هێرشی مووشەکی و بەرگری مووشەکی و ئامادەکاری بۆ بەرپەرچدانەوەیان.

ساڵی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٧ چالاک بوو، دواتر پەکخرا و لە ٢٠٠١ بۆ ٢٠١١ دووبارە چالاکی دەستی پێ کردەوە، دواتریش لە ٢٠١٥ لەگەڵ هێزەکانی دیکە یەکخران.

هێزی دەریایی

هێزی دەریایی ڕووسیا هێزی دەریایی هەموو فیدراسیۆنی ڕووسیایە. ئەم هێزەش پاشماوەی هێزی دەریایی پێشووی یەکێتیی سۆڤیەتە کە ماوەتەوە. هەموو کۆتا ڕۆژێکی حوزەیرانی ساڵ، ساڵیادی ئەم هێزەیە و هێزەکەش لە چوار بەشی دەریایی پێکدێت:

  • هێزی دەریای باکوور
  • هێزی زەریای هێمن
  • هێزی بەڵتیک
  • هێزی دەریای ڕەش

بەشێکی بچووکیش هەیە کە لە دەریای قەزوینە.

مێژووی هێزەکە

هێزی دەریایی ڕووسی لە تشرینی یەکەمی ١٦٩٦ بە فەرمانی قەیسەری ڕووسیا (تسار پیتەری یەکەم)ـەوە دامەزرا، لەو کاتەوە هێزی دەریایی ڕووسیا ئەرکی خۆی لە بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایشی نەتەوەکە جێبەجێ کردووە.

ئامانجەکانی هێزەکە

  • بەرپەرچدانەوەی هێرشبەرانی دژی وڵات بە بەکارهێنانی هێز یان هەڕەشەکردن بۆ بەکارهێنانی هێز.
  • بەرگری لە سەروەری وڵات کە ئاو و دەریاکانی ناوەوە و ناوچە ئابوورییەکانی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئازادی گەشتی دەریایی لە ڕووبەر ئاوییەکانی ڕووسیا.
  • دروستکردنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچە ئاوییەکانی دەوروبەری وڵات.
  • دڵنیابوون لە بوونی دەریایی ڕووسیا لە زەریای جیهانی و پیشاندانی ئاڵا و هێزی سەربازی و سەردانەکانی بە کەشتییە جەنگییەکانی.
  • دڵنیایی لە بەشداری لە چالاکییەکانی پاراستنی ئاشتی کە وڵاتان بەڕێوەی دەبەن و سوودی بۆ ڕووسیا هەیە.

کەرەستە و چەک

سەربازانی دەریایی ڕووسیا ژمارەیان دەگاتە ١٥٠,٠٠٠ بۆ ١٦٠,٠٠٠ کەس و پێداویستییەکانیشیان بریتین لە:

  • کەشتی جەنگی
  • ژێردەریایی
  • فڕۆکەی دەریایی
  • هێزە کەناراوییەکان
  • هەروەها بەشی یەدەگ و پاڵپشتی و هاوکاری و خزمەتگوزارییەکانی دەریا

لە بەناوبانگترین کەشتی و ژێردەریاییەکانی ڕووسیا

  • Admiral Kuznetsov
  • Kirov-class
  • Slava-class
  • Udaloy-class destroyer
  • Admiral Gorshkov-class frigate
  • Steregushchy-class corvette
  • Buyan-class corvette
  • Marshal Krylov
  • Borei-class
  • Oscar-class submarine
  • Akula-class submarine Vepr (K-157)
  • Kilo-class submarine

کارگە و پاڵپشتیکاران

  • سوخۆی
  • میکۆیان
  • میل مۆسکۆ
  • کامۆڤ
  • توپۆلیڤ
  • ئێل یوشێن
  • ئۆرالڤاگۆنزاڤۆد
  • کۆمپانیای گۆرکۆفسکی (GAZ)


سەرچاوەکان



1441 بینین