کەمی ماددە کانزاییەکان لە جەستەدا

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-12-30-21:51:00 - کۆدی بابەت: 7446
کەمی ماددە کانزاییەکان لە جەستەدا

ناوه‌ڕۆك

کەمی ماددە کانزاییەکان لە جەستەدا چییە؟

کەمی ماددە کانزاییەکان لە جەستدا کە بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت (Mineral Deficiency) یەکێکە لە گرنگترین ناڕێکییەکانی جەستە، چونکە کانزاکان جۆرێکی تایبەتن لە خۆراکە ماددە کە لەش پێویستی پێیانە بۆ ئەوەی بە باشی کار بکات، کەم و کوڕی لە ماددە کانزاییەکان کاتێک ڕوودەدات کە لەشی تۆ ناتوانێت بڕی پێویست لە کانزایەک بەدەست بهێنێت یان هەڵیمژێت، هەروەها جەستەی مرۆڤ پێویستی بە بڕی جیاوازی هەر کانزایەک هەیە بۆ ئەوەی تەندروست بمێنێتەوە، کەم و کوڕی زۆر جار بەشێوەیەکی هێواش بۆ ماوەیەکی درێژ ڕوودەدات و دەکرێت بە هۆی چەند هۆکارێکەوە بێت وەک پێویستییەکی زۆر بۆ کانزاکە، نەبوونی کانزا لە ڕێجیمەکەدا یاخود زەحمەتی هەڵمژینی کانزاکە لە ڕێگەی خواردنەوە لەگەڵ هەندێک هۆکاری باوتر، کەم و کوڕی کانزایی دەتوانێت ببێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی، وەک لاوازبوونی ئێسک، ماندوویەتی یان لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگری.

جۆرەکانی کەمیی ماددە کانزاییەکان لە جەستەدا

کەمی کالسیۆم

کالسیۆم یەکێکە لە ماددە کانزاییە گرنگەکان لە جەستەدا، هەروەها زۆر بە سوودە بۆ بەهێزکردنی ماسولکە و ددانەکان، هەروەها پاڵپشتی تەواوی کرداری سوڕی خوێنماسولکەدەمار و هۆرمۆنەکانت دەکات، هەروەها سەرچاوە سروشتییەکانی بەدەستهێنانی کانزای کالسیۆم بریتییە لە شیر، ماست، پەنیر، ماسیە بچووکەکان بە ئێسک، پاقلە و فاسۆلیا، هەروەها سەوزەواتەکانی وەک بڕۆکلی و کەلەرم پێکهاتەی کالسیۆمیان تێدایە.

کەمی کانزای کالسیۆم لە جەستەدا چەند نیشانەیەکی ئاشکرا لە ماوەیەکی کورتدا بەرهەم دەهێنێت، چونکە جەستەت بە وریاییەوە ڕێژەی کالسیۆم لە خوێندا ڕێکدەخات، کەمیی کانزای کالسیۆم بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پتەوی ئێسک کە پێی دەگوترێت تەنکبوونەوەی ئێسک، ئەمەش مەترسی شکانی ئێسک زیاد دەکات بەتایبەتی لە گەورەکاندا، زیادبوونی ڕێژەی کەمیی کالسیۆم لە جەستەدا بە شێوەیەکی گشتی بەهۆی چارەسەرە پزیشکییەکان و دەرمان و نەشتەرگەری بچوککردنەوەی گەدە یاخود پەککەوتنی گورچیلەکانەوە دەبێت، نیشانەکانی کەمبوونەوەی کالسیۆم بە ڕێژەیەکی بەرز بریتین لە:

کەمی ئاسن

زیاتر لە نیوەی ئاسنی ناو جەستەت دەکەونە ناو خرۆکە سوڕەکانی خوێن، ئاسن بەشێکی گرنگی هیمۆگلۆبینە، پڕۆتینێک بەرهەمدەهێنێت کە ئۆکسجین هەڵدەگرێت و بۆ سییەکانی دەگوازێتەوە، هەروەها ئاسن بەشێکی دیکەی ئەو پڕۆتین و ئەنزیمانە پێکدەهێنێت کە جەستە دەپارێزن و بە تەندروستی دەیهێڵنە، باشترین ئەو  سەرچاوە خۆراکییانەی کە دەتوانیت لە ڕێیانەوە ئاسنت دەستبکەوێت بریتین لە گۆشت و مریشک و ماسی و فاسۆلیا و نیسک، کەمیی ماددەی ئاسن بە هێواشی پەرەدەسەنێت و ئەم کەمبوونەوەیە دەبێتە هۆی کەمخوێنی، هەروەها ئەمە بە نائاسایی دادەنرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتایبەت لەو کەسانەی کە شێوازی خۆراکی تەندروستیان نییە، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٨ دا مەزەندەی ئەوەی کردووە کە کەمیی ماددەی ئاسن نزیکەی نیوەی هەموو حاڵەتەکانی کەمخوێنی لە جیهاندا دروست دەکات، نیشانەکانی کەمبوونەوەی ماددەی ئاسن بریتی دەبێت لە هەستکردن بە لاوازبوون و ماندوویەتی، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر چالاکییەکانی ڕۆژانەت لە قوتابخانە یاخود سەر کارەکەت.

کەمی مەگنسیۆم

جەستە پێویستی بە ماددەی مەگنسیۆم هەیە بۆ ئەنجامدانی سەدەها چالاکی کیمیایی، ئەمانە ئەو وەڵامانە دەگرێتەوە کە کۆنترۆڵی ئاستی گلوکۆزی خوێن و پەستانی خوێن و کرداری گونجاوی ماسولکەکان و دەمارەکان، ئیشی مێشک، زیندەچالاکی دەکەن، هەروەها بەرهەمهێنانی پرۆتینیش بە مەگنسیۆم کۆنترۆڵ دەکرێت، نزیکەی لە سەدا ٦٠ــی مەگنسیۆمی لەش لە ئێسکەکان نیشتەجێن لە کاتێکدا نزیکەی لە سەدا ٤٠ـی لە خانەی ماسولکە و شانەی نەرمدا نیشتەجێن، هەروەها سەرچاوە باشەکانی مەگنسیۆم بریتین لە:

کەمی مەگنسیۆم لە کەسانی تەندروستدا شتێکی نائاساییە، گورچیلەکان دەتوانن مەگنیسیۆم بپارێزن لە کاتی جێهێشتنی میز لە ناو جەستە، هەروەها هەندێک دەرمان و دۆخی تەندروستی درێژخایەنی وەک ئاڵودەبوون بە کحول لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مەگنسیۆم، نیشانە سەرەتاییەکانی کەمیی مەگنسیۆم بریتین لە:

ئەگەر نەتوانرا چارەسەری کەمیی مەگنسیۆم بکرێت، ئەوا کەمیی مەگنسیۆم دەتوانێت ببێتە هۆی ئەم نیشانانەی خوارەوە :

  • سڕبوون و تەزینی قاچ
  • مێروولەکردنی قاچ
  • زوو ماندووبونی ماسولکە
  • بورانەوە
  • ناڕێکی لێدانی دڵ

کەمی پۆتاسیۆم

پۆتاسیۆم کانزایەکە کە وەک ئەلێکترۆلیت کار دەکات، پۆتاسیۆم بۆ پێکەوە بەستنەوەی ماسولکەکان و باشترکردنی چالاکییەکانی دڵ و گواستنەوەی ئاماژە دەمارییەکان پێویستە، هەروەها پۆتاسیۆم یارمەتی ئەنزیمەکان دەدات بەتایبەتی ئەو ئەنزیمانەی کە کاربۆهایدرات دەگۆڕن بۆ وزە، باشترین سەرچاوەکانی پۆتاسیۆم میوە و سەوزەیە وەک مۆز، ئەڤۆگادۆ، سەوزەی گەڵای تۆخ پەتاتە و خورما، هەروەها سەرچاوە باشەکانی تر بریتین لە شەربەتی پرتەقاڵ و گوێز، باوترین هۆکاری کەمبوونەوەی پۆتاسیۆم لەدەستدانی شلەی جەستەیە لە ڕادەبەدەر بەهۆی ڕشانەوە و نەخۆشییەکانی گورچیلە و زۆر میزکردن، نیشانەکانی کەمبوونەوەی پۆتاسیۆم بریتین لە لاوازبوونی ماسولکەکان و بێهێزی و ئاوسان و ئازاری سک، بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی کەمیی پۆتاسیۆم بەشێوەیەکی لە ڕادەبەدەر دەبێتە هۆی ئیفلیجی ماسولکەکان یان ڕیتمی ناڕێکی دڵ کە لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.

کەمی زینک

زینک لە زۆر لایەنی زیندەچالاکی جەستەدا ڕۆڵ دەبینێت، کە بریتین لە:

  • بەرهەمهێنانی پڕۆتین
  • چالاکییەکانی کۆئەندامی بەرگری
  • چاکبوونەوەی برین
  • پێکهێنانی DNA
  • یارمەتی گەشە و پەرەسەندی کۆرپەلە دەدات لە ماوەی دووگیانیدا و لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکاریشدا.

ئەو سەرچاوانەی کە دەتوانیت لە ڕێیانەوە ماددەی زینک بەدەست بهێنیت بریتین لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان وەک گۆشتی سوور و مریشک و گوێچکە ماسی هەروەها لە خۆراکەکانی وەک گوێز و پاقلەمەنییەکان و دانەوێڵە و بەرهەمە شیرەمەنییەکانیشەوە دەستدەکەوێت،

کەمیی زینک دەبێتە هۆی لە دەستدای تام و بۆن و ئارەزووی خواردن و کەمبوونەوەی چالاکی کۆئەندامی بەرگری و هێواشبوونەوەی گەشە و چەند نیشانەیەکی تر.


سەرچاوەکان



568 بینین