ئەورووپای ڕۆژهەڵات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-16-01:23:00 - کۆدی بابەت: 8266
ئەورووپای ڕۆژهەڵات

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەورووپای ڕۆژهەڵات (بە ئینگلیزی: Eastern Europe، بە عەرەبی: أوروبا الشرقية) ناوچەیەکی کیشوەری ئەورووپایە کە لە نێوان ئەورووپای ڕۆژئاوا و ئاسیادایە. بەهۆی گۆڕانکاری و ناکۆکییە جیۆپۆلەتیکی و جوگرافی و ڕەگەزی و کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان کە لەو ناوچەدا ڕوودەدەن ئەو ناوچەیەی داگیری دەکات بە وردی پێناسە دیاری نەکراوە. زۆرینەی جیاکردنەوەکان لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی و کولتووری دامەزراون.

پێناسەکان

پێناسەیەکی ئەورووپای ڕۆژهەڵات ئەوەیە وەک کیانێکی کولتووری وەسف دەکرێت، چونکە ئەو بەشەی ئەورووپایە کە خاوەنی تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کولتووری سلاڤی و یۆنانی و بێزەنتی و ئەرثۆدۆکسییەکانی ڕۆژهەڵاتە، لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاری کولتووری عوسمانی. پێناسەیەکی تر لە کاتی جەنگی سارددا دەرکەوت و هەندێک جار وەک هاوواتای زاراوەی (بلۆکی ڕۆژهەڵات) یان (کوتلەی ڕۆژهەڵات) بەکار دەهێنرا. هەروەها پێناسەیەکی تر ئەوەیە کە ئەو وڵاتە شیوعییانە دەگرێتەوە پێشتر لەژێر سایەی یەکێتیی سۆڤیەت بوون. هەروەها بە جیهانی دووەمیش دەناسرێت.

جوگرافیا

سنووری جوگرافی ئەورووپای ڕۆژهەڵات بە باشی دیاری کراوە، بەڵام سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەورووپا جوگرافی نییە بەڵکوو مێژوویی و ئایینی و کولتورییە و لەبەرئەوەش قورسە دیاری بکرێت. ئەورووپا لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ چیاکانی ئۆڕاڵ، ڕووباری ئۆڕاڵ و چیاکانی قەوقاز. هەروەها بەشێکی ڕۆژاوای کازاخستان کە خۆی بەشێوەیەکی سەرەکی دەکەوێتە ئاسیای ناوەڕاستەوە، دەکەوێتە ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆراڵەوە و بەشێکە لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات.

ئایین

جیابوونەوەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا لە سەدەی ١١ـەوە بووە هۆی دروستبوونی مەسیحیەتی ڕۆژاوایی و مەسیحیەتی ڕۆژهەڵاتی. لەم ڕوانگەیەوە ئەورووپای ڕۆژئاوا لەو وڵاتانە پێکهاتووە کە کەنیسەکانی کاسۆلیکی و پرۆتستانتی ڕۆمانی تێیدا زۆرینەن (لەگەڵ ناوەڕاستی ئەورووپاش وەک: کرواتیا و سلۆڤینیا و نەمسا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا).

ئەورووپای ڕۆژهەڵات لەو وڵاتانە پێک دێت کە کڵێسای ئۆرتۆدۆکس یان ئەرثۆدۆکس کۆنتڕۆڵی تێدا دەکات، وەک: ئەرمینیا، بیلاڕووس، بولگاریا، قوبڕس، جۆرجیا، یۆنان، مۆڵدۆڤا، مۆنتینێگرۆ، مەقدۆنیای باکوور، ڕۆمانیا، ڕووسیا، سڕبیا و ئۆکرانیا. کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژهەڵات ڕۆڵێکی بەرچاویان لە مێژوو و کولتوری ئەورووپای ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتیدا گێڕاوە.

لە ساڵی 1054ەوە ئەورووپا بەسەر (کاسۆلیک و پرۆتستانتیزم) لە ڕۆژئاوا و (مەسیحیەتی ئۆرتۆدۆکس) لە ڕۆژهەڵات دابەش بووە. بەهۆی ئەم دابەشبوونە ئاینییەوە، وڵاتانی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژهەڵات زۆربەی کات وەک ئەورووپای ڕۆژهەڵات دادەنرێن.  بەڵام ئەم جۆرە لێکترازانە زۆرجار کێشەی هەیە، بۆ نموونە یۆنان زۆرینەیەکی ئۆرتۆدۆکس لەخۆی دەگرێت، بەڵام زۆر بە دەگمەن لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپادا دادەنرێت، ئەمەش زیاتر بەهۆی ئەوەی مێژووی یۆنان زیاتر کاریگەری دەریای سپیی ناوەڕاست و کولتوورییەکانی لەسەر بووە.

یۆرۆڤۆک

یۆرۆڤۆک، فەرهەنگێکی فرەزمانە و لە نووسینگەی بڵاوکراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا هەڵگیراوە، ٣٢ زمانی تێدا هاتووە کە بریتیین لە: (بولگاری، کرواتی، چیکی، دانیمارکی، هۆڵەندی، ئینگلیزی، ئیستۆنی، فینلەندی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، یۆنانی، هەنگاری، ئیتاڵی، لاتیڤی، لیتوانی، ماڵتی، پۆڵەندی، پورتوگالی، ڕۆمانی، سلۆڤاکی، سلۆڤینی، ئیسپانی و سویدی). لەگەڵ ئەو سێ زمانەی دانراون بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی یەکێتیی ئەورووپا (ئەلبانی و مەقدۆنی و سڕبی).

لەنێو ئەم زمانانەی کە نووسراونەتەوە ناوی ئەو وڵاتانەی کە بە هێڵ و شێوازی نووسینی لار نووسراون وەک بەشێک لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات دانراون.

گۆڕانکارییە سەردەمییەکان

یونسکۆ، یۆرۆڤۆک، ڕێکخراوی ناشیۆناڵ جیۆگرافیک، کۆمیتەی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی لە توێژینەوەی نەتەوەیی دانیشتوان و گەنجینەی ئابووری ستاندارد (STW)، وڵاتانی بەڵتیکیان وەک بەشێک لە ئەورووپای باکوور داناوە.  کتێبی ڕاستی جیهانیی (سی ئای ئەی) وڵاتانی بەڵتیک بە بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و تێکەڵ لەگەڵ ئەورووپای باکوور دادەنێت. ئەم وڵاتانە ئەندامی کۆڕبەندی هاوکاریی هەرێمین لە نێوان هەشت وڵاتانی نۆردی-بەڵتیکی.

وڵاتانی قەوقاز

وڵاتانی قەوقاز (ئەرمینیا و ئازەربایجان و جۆرجیا) لە مێژوودا لە ئەورووپای ڕۆژهەڵاتدا دانراون. ئەم وڵاتانە دەکەونە ناوچەی گواستنەوە لە نێوان ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و ڕۆژاوای ئاسیا و بەشداری لە پرۆژەی هاوبەشیی ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەورووپا و کۆمەڵەی یۆرۆنیستی پەرلەمانی دەکەن. لە کانوونی دووەمی 2002 پەرلەمانی ئەورووپا ئاماژەی بەوەدا کە ئەرمینیا و جۆرجیا دەتوانن لە داهاتوودا ببنە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا. بەڵام تەنیا جۆرجیا بە سەختی هەوڵی بۆ ئەوە دا ببێتە ئەندامی ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا.  

یەکێتیی ئەورووپا

ئەم وڵاتانەی لە خوارەوە هاتوون بەشێکن لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات و بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەندامی یەکێتیی ئەورووپان یان پەیوەندی هاوبەشیان هەیە:


سەرچاوەکان



767 بینین