تێکهەڵچوونەکانی ئێران و پژاک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-08-14:42:00 - کۆدی بابەت: 8555
تێکهەڵچوونەکانی ئێران و پژاک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تێکهەڵچوونی ئێران و پژاک (بە فارسی: درگیری ایران و پژاک) شەڕێکی درێژخایەنەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کوردەکانی ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی پێکردووە. شەڕی نێوانیان بە کۆمەڵێک هێرشی سەر پارێزگای کوردستان و ناوچە کوردییەکانی تر دەستی پێکردووە. دوای شەڕی گەورەی هاوینی ٢٠١١ و ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ٢٠١١/٩/٢٩ ئاگربەست لە نێوان هەردوولاوە ڕاگەیەندرا، بەڵام لەدوای ئەوەشەوە چەندین ڕووداوی دڵتەزێن و کوشتن و هێرش ڕوویانداوە. ئەو گرووپە هەتا ئێستا هێرشێکی زۆری لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام داوە. پژاک نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان و دژ بە ئێران و تورکیایە.

سەرکردەکانی پژاک وەکوو پەکەکە دەڵێن کە ئامانجی درێژخایەنی ئەوان، دامەزراندنی هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەڕی کوردییە لە ناو وڵاتی ئێران. ئەو گرووپە لەگەڵ گۆڕینی حکوومەتی ئێستای ئێران بۆ حکوومەتێکی دیموکراتیک و فێدراڵییە. 

ڕووداوی ٢٠٠٦ـی سەردەشت

لە ئەیلوولی ٢٠٠٦ لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی سنووری لە نێوان سنووری ئێران و عێراق ئەنجام درا و بەپێی دەزگا هەواڵییەکانی ئێران ٣٠ ئەندامی پژاک کوژراون و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون. دوای ئەو هێرشە ڕاستەوخۆ وتەبێژی پژاک ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاند، بەڵام وتەبێژی سوپای پاسداران حەمید ئەحمەدی وەڵامی بە نەخێر دایەوە و وتی هیچ ئاگربەست و ڕێککەوتنێک لەگەڵ گرووپی تیرۆرستی ئەنجام نادرێت.

بەرەکانی جەنگ

ئێران پژاک

 ئێران
پشتگیری لەلایەن:

 تورکیا (دەگوترێت، لەلایەن ئێرانەوە ڕەتکراوەتەوە)
 ویلایەتە یەکگرتووەکان (لەلایەن پژاکەوە واگوتراوە، لە ٢٠٠٩)

 پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

  •  یەکەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (یەڕەکە)
  •  ھێزەکانی پاراستی ژنان (ھەپەژە)
پشتگیری لەلایەن:
 ئیسرائیل (دەگوترێت، لەلایەن پژاکەوە ڕەتکراوەتەوە)
 ویلایەتە یەکگرتووەکان (ھەتا ٢٠٠٩)
  • ئێران عەلی خامنەیی (٢٠٠٤)
  • ئێران محەممەدڕەزا قەرایی ئاشتیانی (٢٠٢١)
  • ئێران ئەحمەد وەحیدی (٢٠٠٩)
  • ئێران محەممەد حوسێن باقری (٢٠١٦)
  • ئێران عەبدولڕەحیم مووسەوی (٢٠١٧)
  • ئێران حوسێن سەلامی (٢٠١٩)
  • ئێران حوسێن ئەشتەری (٢٠١٥)
  • ئێران عەلی شەمخانی (٢٠٠٤–٢٠٠٥)
  • ئێران مستەفا محەممەدنەجار (٢٠٠٥–٢٠١٣)
  • ئێران حوسێن دێھقان (٢٠١٣–٢٠١٧)
  • ئێران ئەمیر حاتمی (٢٠١٧–٢٠٢١)
  • ئێران عەبدولواحید مووسەوی لاری (٢٠٠٤–٢٠٠٥)
  • ئێران مستەفا پوورمحەممەدی (٢٠٠٥ – ٢٠٠٨)
  • ئێران سەید مەھدی ھاشمی (١٥ی ئایاری ٢٠٠٨–٥ی ئابی ٢٠٠٨) 
  • ئێران عەلی کۆردان (١٢ی ئابی ٢٠٠٨–٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨)
  • ئێران کامەران دانیشجوو (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨–٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨)
  • ئێران سادق مەحسوولی (٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨–٢٠٠٩)
  • ئێران حەسەن فیرووزئابادی (٢٠٠٤–٢٠١٦)
  • ئێران عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی (٢٠١٧–٢٠٢١)
  • ئێران محەممەد سەلیمی (٢٠٠٤–٢٠٠٥)
  • ئێران عەتائوڵڵا ساڵحی (٢٠٠٥–٢٠١٧)
  • ئێران یەحیا ڕەحیم سەفەوی (٢٠٠٤–٢٠٠٧)
  • ئێران محەممەدعەلی جەعفەری (٢٠٠٧–٢٠١٩)
  • ئێران محەممەدباقر قالیباف (٢٠٠٤–٢٠٠٥)
  • ئێران عەلی عەبدوڵڵاھی (٢٠٠٥)
  • ئێران ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم (٢٠٠٥–٢٠١٥)

 حاجی ئەحمەدی (٢٠٠٤–٢٠١١)
 مەجید کاویان  
 موراد کاراساک 
 ئاگری ڕۆژھەڵات
 زانیار ئاگری
 ئیحسان وریا
 عەکیف زاگرۆس
 گوڵستان دووگان

 ڕەسیت ئەحکەندی 


سەرچاوەکان



272 بینین