دەریاچەی تیتیکاکا

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-06-19-22:12:00 - کۆدی بابەت: 9085
دەریاچەی تیتیکاکا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەریاچەی تیتیکاکا (بە ئینگلیزی: Titicaca)، دەریاچەیەکی گەورە و قووڵ و ئاوی شیرینە لە چیای ئەندێس لەسەر سنووری بۆلیڤیا و پیرۆ. لەڕووی قەبارە و ڕووبەری ڕووی ئاوەکەیەوە، گەورەترین دەریاچەیە لە ئەمریکای باشوور. ڕووبەری ڕووی ئەم دەریاچەیە ٨،۳۷۲ کیلۆمەتر دووجایە، و درێژییەکەی ۱۹۰ کیلۆمەتر و پانییەکەی ٨۰ کیلۆمەترە، لەگەڵ ئەوەشدا تێکڕای قووڵییەکەی ۱۰۷ مەتر و ئەوپەڕی قووڵییەکەی ۲٨۱ مەترە، قەبارەکەشی ٨۹۳ کیلۆمەتر سێجایە. دەریاچەی تیتیکاکا بەوە ناسراوە کە زۆرترین کەشتیڕەوی پێدا دەکرێت و لەڕووی بازرگانییەوە گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

لەڕووی مێژووییەوە

یەکێک لە گرنگترین شارستانییەتییەکان کە لە کەناری ڕووباری تیتیکاکا دەژیا، شارستانییەتی (چیریپا) بوو کە دەتوانیت پاشماوە شوێنەوارناسییە گرنگەکان لە بەشی باشووری دەریاچەکە و لەنێو ئەو پاشماوانەی تردا بدۆزیتەوە کە بۆ ماوەی چەندین سەدەیە له ناوچەکەدا ماونەتەوە. هەروەها شارستانییەتییەکانی تریش پێش هاتنی ئینکاکان لەسەر دەریاچەی تیتیکاکا دەژیان. لە ساڵی ٢٠٠٠ تیمێک لە شوێنەوارناس و مەلەوانە نێودەوڵەتییەکان پاشماوەی پەرستگایەکی ژێرئاوکەوتووی وێرانکراویان دۆزییەوە، کە وا بیردەکرێتەوە تەمەنی لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ ساڵدا بێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەلایەن خەڵکی تیواناکوەوە دروستکراوە.

پلەی گەرمی

سەرچاوە ساردەکان و ئەو بایانەی کە بەسەر دەریاچەکەدا هەڵدەکەن تێکڕای پلەی گەرمیی ڕووی دەریاچەکە دەکەن بە ١٠ بۆ ١٤ پلەی سەدی. لە وەرزی زستاندا (حوزەیران تا ئەیلوول)، تێکەڵبوون لەگەڵ ئاوە قووڵەکان ڕوودەدات، کە پلەی گەرمییەکەی هەمیشە لە نێوان ١٠ بۆ ١١ پلەی سەدی دایە.

لەڕووی ژینگەزانییەوە

دەریاچەی تیتیکاکا نیشتیمانی زیاتر لە ٥٣٠ جۆر گیانلەبەری ئاوییە. هەروەها دەریاکەی پەناگەی ژمارەیەکی زۆر باڵداری ئاوییە. هەندێک جۆری ئاژەڵی هەڕەشەلەسەری وەکوو بۆقە ئاوییە گەورەکانی تیتیکاکا و مراوی دەریابڕەی تیتیکاکای نەفڕۆک گیانلەبەری ئاوی دیاریکراوی دەریاچەکەن.

نزیکەی ٪٩٠ـی ماسییە جۆراوجۆرەکانی حەوزی دەریاچەکە تایبەتن بە ناوچەکە، لەناویشیاندا ۲۳ جۆریان سەرتەختن کە تەنیا لە دەریاچەکەدا دەدۆزرێنەوە.

تیتیکاکا نیشتیمانی ۲٤ جۆر گوێچکە ماسی ئاوی شیرینە کە ۱٥ـیان تایبەتن بە دەریاچەکە. هەروەها نیشتیمانی کەمتر لە شەش گیانداری ئاوی دوو زمانەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کەم ناسراون و پێویستە چاوێک بە پۆلێنەکەیاندا بخشێنرێتەوە. دەریاچەکە خاوەنی گروپێک گیانەوەری دووجۆرپێشە کە تایبەتن به ناوچەکە و ئەمانیش لە ۱۱ جۆر پێک دێن.

قامیش و ڕووەکە ئاوییەکانی تر لە دەریاچەی تیتیکاکادا بەربڵاون. لەوان یان زەلەوردەی تۆوتوەرا لە ئاوی کەم قووڵی سێ مەترییدا گەشە دەکەن کەم جار لە قووڵایی پێنج مەتر و نیویدا گەشە دەکەن، بەڵام گاشەگیاکان لە قووڵایی ۱۰ مەتردا گەشە دەکەن.

کەشوهەوا

دەریاچەی تیتیکاکا کەشوهەوایەکی شاخاوی نیمچە خولگەیی سنووری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرمیی لە زۆربەی کاتەکانی ساڵدا خۆش تا ساردە. تێکڕای ڕێژەی دابارینی ساڵانە ٦۱۰ مللیمەترە و بەزۆری لە وەرزی هاویندا دەبارێت. مانگەکانی وەرزی زستان وشکن و لەگەڵ ئەوەشدا بەیانیان و شەوان زۆر ساردن و دوا نیوەڕوان گەرمە.


سەرچاوەکان



319 بینین