چاندنی داری سێو

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2022-08-17-20:52:00 - کۆدی بابەت: 9879
چاندنی داری سێو

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چاندنی داری سێو (بە ئینگلیزی: Planting apple tree، بە عەرەبی: زراعة شجرة التفاح)، چاندنی ئەم دارە کردەوەیەکی گرنگە چونکە تایبەتمەندی زۆر باشی هەیە وەک قەبارەی زۆر گەورە نییە، بۆ ناوچە بچووکەکان دەگونجێت، بەئاسانی گەشەدەکات و دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی سێوی نوێ لە کۆتایی هاوین و پاییزدا، بۆ هەڵبژاردنی داری سێوێک بۆ ناشتن پێویستە خواستی کڕیارەکە ڕەچاوبکرێت کە ئاخۆ سێوی شیرینی دەوێت یان ڕەنگی خونچە و جۆری درەختەکەی چۆنبێت، چونکە چەندین جۆری جیاواز لە ئەم درەختە هەن و لە شەتڵگەکاندا دەفرۆشرێن، هەروەها داری سێو بەدرێژایی مێژوو ناوبانگی هەبووە و چەندین چیرۆک و ئەفسانەی لەسەرە، هەتاکوو ئێستاش خەڵکی لە هەموو وڵاتەکاندا ئارەزووی دەکەن و گرنگیپێدەدەن.

هەنگاوەکانی چاندن

  • داری سێو پێویستی بە چاڵێک دەبێت کە بە ئەندازەی درێژی ڕەگەکە قووڵ بێت، بەڵام سێ هێندەی پانییەکەشی فراوان بێت.
  • شیکردنەوەی تەنیشتەکانی چاڵەکە بە ئامێرێکی وەک چەتاڵ دواتر ماددەی ئەندامی وەک سەمادی بۆ زیادبکرێت.
  • چاندنی درەختەکە و جێگیرکردنی مێخ یان ستوونێک لە تەنیشتیدا، بۆ پاڵپشتی کردنی درەختەکە لەکاتی گەشەکردنیدا.
  • کوتینەوەی خاکی چاڵەکە بۆ نەهێشتنی دروستبوونی هەوا.
  • بەستنی درەختەکە بە مێخەکەوە بە بەکارهێنانی داوێکی گونجاو.

شێوازی گرنگیپێدان

پێویستە داری سێو لە نێوان مانگەکانی ١٠-٣ بچێنرێت و لە ڕۆژێکدا بێت کە زەوییەکە نەیبەستبێ و ئاسایی بێت، دواتر لە وەرزی بەهاردا خونچەی جوانی سپی و پەمەیی دەگرێت، کەسانی شارەزا دەتوانن سێو وەک پەرژین بۆ باخچەکانیان ڕاهێنان پێبکەن، پێویستە لە کاتی دیاریکراودا و بە ڕێکخراوی دارەکە ئاوبدرێت هەتاکوو جێگیر ببێت، لەگەڵ ئاودانی زیاتر لە ئاووهوای وشک و هاویندا یان کاتێک میوەکەی گەورە دەبێت.

هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە شکانەوەی چڵەکان و گەورەبوونی بەرهەمەکان بەباشی، دەکرێت باخەوانەکان بەرهەمەکە تەنک بکەنەوە بە دروستکردنی مەودای ١٥ سانتیمەتر لە نێوان دوو دار سێودا و لابردنی ئەوەی لە نێوانیاندایە، دواتر لە وەرزی زستاندا پێویستە درەختەکە هەڵبپاچرێت بە بەکارهێنانی ئامێرێکی تیژ، لابردنی چڵە نەخۆش و لاوازەکان و هێشتنەوەی بەهێزەکان، دواتر ئەوانەی کە ماونەتەوە بەئاڕاستەی سەرەوە و ناوەڕاستی درەختەکە گەشەدەکەن، هەروەها زۆرینەی داری سێوەکان بۆ بەرگرتن پێویستیان بە داری سێوی ترە لە تەنیشتیاندا بێت هەتاکوو یەکتری بپەڕێنن، چونکە داری سێو تەنها بە داری سێو دەپەڕێنرێت.


سەرچاوەکان



755 بینین