وار ثەندەر (یاریی ڤیدیۆیی)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-26-20:59:00 - کۆدی بابەت: 10019
وار ثەندەر (یاریی ڤیدیۆیی)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەورەگرمەی جەنگ یان وار ثەندەر (بە ئینگلیزی: War Thunder، بە عەرەبی: ور ثندر) یارییەکی ڤیدیۆیی فرەیاریزانی شەڕی ئۆتۆمبێلە کە بەخۆڕاییە و لەلایەن کۆمپانیای (Gaijin Entertainment) پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە. یارییەکە لە ساڵی ٢٠١١ ڕاگەیەندرا، بۆ یەکەمجار لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢ وەک تاقیکاریی کراوە بڵاوکرایەوە و دواتریش لە سەرانسەری جیهاندا لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بە فەرمی بڵاوکرایەوە.

فۆرماتێکی کرۆس پلاتفۆرمی هەیە بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز و ماک ئۆ ئێس و لینێکس و پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس یەک و پلەیستەیشن ٥ و ئێکس بۆکس زنجیرەی ئێکس و ئێکس بۆکس زنجیرەی ئێس و شیڵد ئەندرۆید تیڤی. وەک "یاری ھاوشێوەکردنی فڕین" پەرەی پێدراوە، پێشتر ناوی (World of Planes) بوو بەڵام بەهۆی لێکچوونی لەگەڵ (World of Warplanes)ـی Wargaming، لە ساڵی ٢٠١٢ گۆڕدرا بۆ ناوی ئێستای. 

وار ثەندەر دوای بڵاوبوونەوەی چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا، خەڵاتی باشترین یاری ھاوشێوەی لە خەڵاتەکانی Gamescom 2013 بەدەستهێنا، هەروەها خەڵاتی باشترین یاری و باشترین گەشەپێدەر و باشترین تەکنەلۆژیا و باشترین دەنگی لە خەڵاتی KRI 2013 بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٩دا یاری War Thunder لەنێو زۆرترین یارییەکانی ستێمدا بوو کە زیاتر لە ٢٥ هەزار یاریزان هاوکات یارییان لەسەر دەکرد. لە ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی یاریزانانی هاوکاتی یارییەکە تەنها لە ستێم بە تێکڕا زیاتر لە ٥٠ هەزار بوو و لە ٣١ی ئازاردا گەیشتە لوتکەی ٧٦ هەزار و ٢٠٤ یاریزان. ماڵپەڕی سەرەکی دەڵێت کە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن یاریکەریان هەیە لە سەرانسەری جیهاندا.

یاریکردن

وار ثەندەر لەسەر بنەمای شەڕی چەکی تێکەڵاو لەسەر ئاسمان و وشکانی و دەریا دامەزراوە. بە وتەی دەرهێنەری یارییەکە، تاکە یارییە کە هەر سێ ئەزموونەکە لە یەک یاریکردندا دەگرێتەوە. شەڕکەر و گوێزەرەوەکان لە پێش جەنگی جیهانیی یەکەمەوە دەست پێدەکات، هەروەها زۆرینەی چەک و جۆری تانک و زرێپۆشەکانی نێوان جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەم و شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا و جەنگی ڤێتنام و ماوەی جەنگی سارد دەگرێتەوە، تاوەکوو جەنگی عێراق و سەردەمانی نوێتر. یاریزانان دەتوانن کۆنترۆڵی فڕۆکە و ئۆتۆمبێلی زەمینی و کەشتی جەنگییەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و ڕووسیا و بەریتانیا و فەرەنسا و ژاپۆن بکەن، هەروەها ئەو گەلانەی کە لایەنی سەربازیی بچووکتریان هەیە یان لە ململانێکاندا کەمتر بەرچاو دەکەون، وەک ئیتاڵیا و چین و سوید و ئیسرائیل. هەروەها یارییەکە نەتەوە بچووکەکانی وەک فینلاند و باشووری ئەفریقا و پورتوگال لەخۆدەگرێت.

ئۆتۆمبێلەکان بەسەر سێ پۆلی سەرەکیدا دابەش دەکرێن: Aviation، Ground، و Fleet، شێوازەکانی یاریکردنیش لە نێوان Arcade و Realistic و Simulator دابەشکراون. Aviation لە نێوان فڕۆکەی باڵ جێگیر و هێلیکۆپتەردا دابەشکراوە، هەروەها Fleet لە نێوان "بلوو واتەر" و "کۆستاڵ"دا دابەشکراوە، کە تیایدا بلووواتەر کۆمەڵێکی زۆر کەشتی دەگرێتەوە لە وێرانکەرەکانەوە تا کەشتییە جەنگییەکان، لە کاتێکدا کۆستاڵ گرنگی بە کەشتییە بچووکەکان دەدات وەک بەلەمی تۆرپیدۆی ماتۆڕ، بەلەمی ماتۆڕ، بەشە لاوەکییەکان و فرێگات.


سەرچاوەکان



138 بینین