ناوهڕۆك
سەرەتا
سێ نیشانەی ناسەرەوەی جەڵتەی دڵ (بە عەرەبی: ثلاث علامات تدل على نوبة قلبية، بە ئینگلیزی: Three signs of a heart attack)، جەڵتەی دڵ بەهۆی نەگەیشتنی خوێن و ئۆکسجینی پێویست بۆ سکۆڵە و بۆرییەکانی دڵ ڕوودەدات، زۆرکات لە کتووپڕ و نیشانەی پێشوەختەی لەگەڵدا نییە، یاخود دوای چەند خولەکێک لە ئازاری توندی سنگ ڕوودەدات، لە هەردوو حاڵەتەکەشدا دەبێت کەسی نەخۆشی بگەیەنرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستی.
نیشانەکان
- بورانەوە، بەهۆی نەگەیشتنی ئۆکسجین و خوێنی پێویست بۆ دڵ، گرژی ماسولکەکانی دڵ و لێدانەکانی تێکدەچێت کەسەکە دەبورێتەوە.
- ئازاری توند لە سنگدا، لە نیشانە باوەکانی نۆبە و جەڵتەی دڵە کەسەکە هەست بە حەوانەوە ناکات و ئارەقی زۆر دەکاتەوە و توشی دڵتێکهەڵاتن و تەنگەنەفەسی دەبێت، لە کاتی ئەم حاڵەتە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکە.
- هەستکردن بە ناڕەحەتی لە بەشی سەرەوەی سکدا، بوونی ئازار لە سەرەوەی سکدا ئاماژەیەکە بۆ جەڵتەی دڵ بەتایبەت ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو.
سەرچاوەکان
1207 بینین