ناڕێکی و دوودڵی لە پەروەردەکردنی منداڵدا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-11-00:24:00 - کۆدی بابەت: 11271
ناڕێکی و دوودڵی لە پەروەردەکردنی منداڵدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناڕێکی و دوودڵی لە پەروەردەکردنی منداڵدا (بە ئینگلیزی: Inconsistency and uncertainty in the education of children، بە عەرەبی: التردد في التربية اطفال)، دوودڵی و ناڕێکی بە هەڵەترین و خراپترین شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ دادەنرێت.

هەندێک شێوازی هەڵە لە پەروەردەکردنی منداڵدا

١- ناڕێکی لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ منداڵ، بە نموونە لەسەر ڕەفتارێک پاداشتی دەکات، لەسەر هەمان ڕەفتار سزای دەدات، جارێک منداڵ جنێو دەدات پێدەکەنن، جارێکی تر هەمان جنێو دەداتەوە قسەی پێدەڵێن و لێی تووڕە دەبن. 
٢- ناڕێکی لە مامەڵەی نێوان دایک و باوک، بە نموونە باوک پاداشتی دەکات و دایکیش سزای دەدات، باوک بڕیار دەدات پێنج دیناری پێبدات کەچی دایک بڕیاری باوک دەشکێنێت و شەش دیناری پێدەدات. 

شوێنەوارە خراپەکانی مامەڵەی ناڕێک لەگەڵ منداڵدا 

١- نەمانی بەهای یاسا و دەسەڵات لە دڵی منداڵدا: لای منداڵ دایک و باوک نیشانەی دەسەڵاتی یەکەمن، ئەگەر ئەوان دەسەڵات پێشێل بکەن، ئەوە هیچ نرخێکی نامێنێت لای منداڵ، سبەی دەسەڵاتی دەوڵەتیش هیچ بەهایەکی وای لە دڵ و دەروونی منداڵەکەدا نامێنێت، دەبێت دایک و باوک زۆر بە وریایی مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیاندا بکەن، ڕاڕا و دوودڵ نەبن لە پەروەردەکردنیان، هەریەکە و جۆرە ڕێنماییەکی جیاوازیان پێ نەدات، هەر یەکە و بۆ لایەک ڕێنمای نەکات، ئەگەرنا ئەنجامێکی خراپ و شێواوی دەبێت کە دواتر خۆیان باجەکەی دەدەن. 
٢- بە مامەڵەی ناڕێکی دایک و باوک، منداڵ تووشی سەرگەردانی و سەرلیشێواوی دەبێت، نازانێت کام ڕەفتارە ڕاستە و کامە هەڵە و ناتەواو. 
٣- دەبێتە کەسێکی ڕاڕا، لە نێوان دوو بۆچوونی لێک جیاواز دوودڵ دەبێت، نازانێت بۆ کام لا یەکلایی بکاتەوە، وای لێ دێت هاوسەرەکەشی نازانێت چی دەوێت، حەز بە چی دەکات، هەرجارە و قسەیەک دەکات و شتێک دەخوازێت.


سەرچاوەکان



304 بینین