چارەسەری خورانی پێست لە ماڵەوە

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-10-14-23:53:00 - کۆدی بابەت: 11435
چارەسەری خورانی پێست لە ماڵەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەری خورانی پێست لە ماڵەوە (بە ئینگلیزی: Treatment of skin irritation at home، بە عەرەبی: علاج تهيج الجلد في المنزل)، خۆشبەختانە ڕێگە هەیە کە دەتوانیت ئەم خورانە کەم بکەیتەوە بە چارەسەری ماڵەوە، پێویست بە ڕەچەتە ناکات. زانیاریی دەدەین لەسەر ئەوەی کە ڕەنگە هۆکاری خورانی پێستت چی بێت و چۆن دەتوانیت چارەسەری بکەیت.

هۆکارەکانی خورانی پێست

یەکێک لە هۆکارە گەورەکانی خورانی پێست گۆڕانی کەشوهەوایە، بەتایبەتی کاتێک لە وەرزی گەرماوە کە وەرزی هاوین بە کەش و هەوا دەگۆڕێت بۆ وەرزی سارد و سەرما. بەهۆی ئەوەی پێستت بەهۆی هەوای وشکترەوە وشک بووەتەوە، زۆرجار ئێمەین کەمێک خراپتری دەکەین. کاتێک لە زستاندا گەرمی خۆت لە ماڵەوە دادەگیرسێنیت، ئەوە شێی زیاتر لە پێستت دێتە دەرەوە. 

لە کاتێکدا زۆرجار کەشوهەوا هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی پێست، بەڵام دەشێت و مەرج نییە هەمیشە هۆکار بێت. ئەکزیما دەتوانێت هۆکارێکی باو بێت، کاتێک پەڵەی پێستی سوور و توێکڵدار لە پێشەوەی ئەژنۆت، پشتی ئەژنۆت یان تەنانەت دەستەکانتدا دروست دەبێت. هۆکارێکی دیکەی وشک و خورانی پێست دەتوانێت سابوونەکەت بێت. هەموو سابونەکان وەک یەک دروست نەکراون و هەندێکیان پێکهاتەی دژە بەکتریا یان بۆنیان هەیە کە دەتوانێت پێستت بخورێنێت و زیاتر وشکی بکاتەوە.

ئایا چارەسەری ماڵەوە کاریگەری لەسەر خورانی پێست هەیە؟

چەندین بژاردە هەیە بۆ بەدەستهێنانی ڕزگارکەری وشکی پێست کە پێویستیان بە سەردانی پزیشک و ڕەچەتە نییە کە ئەوانیش بریتین لە:

شێدارکەرەوە

بەکارهێنانی شێدارکەرەوە لە شەودا لەکاتێکدا لە وەرزی زستاندا دەخەویت، ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ گەڕانەوەی شێ بۆ پێستت. لە سەرەتا دڵنیابە ڕاستەوخۆ دوای خۆشۆردن پێستەکە وشک بکەرەوە و لە ماوەی سێ بۆ پێنج خولەکدا شێدارکەرەوەکەی لێبدە. ئەوەش یارمەتیت دەدات کە شێداری لە پێستت بمێنێتەوە و دوورت بخاتەوە لە خوران، هەروەها گرنگە چ جۆرە شێدارکەرەوەیەک بەکاردەهێنیت، بەدوای شێدارکەرەوەدا بگەڕێ کە پێکهاتەی وەک سیرامیدیان تێدایە. پێکهاتەیەکی بێ دەرمانە کە زۆرجار بۆ چارەسەری ئەکزیما دەخرێتە بازاڕەوە، یارمەتی گەڕاندنەوەی بەربەستی پێستت دەدات و شێداری بە پێستت دەبەخشێت.

بەئاوی سارد و شلەتێن خۆت بشۆ
لەوانەیە تۆ هاندەری گەورەی دوشێکی گەرم بیت، بەتایبەتی کاتێک لە دەرەوە ساردە، هەروەک چۆن ئەو گەرمییەی لە ماڵەکەتدا دەڕوات دەتوانێت شێ لە پێستت دەربهێنێت، گەرمی دوشێکی زۆر گەرمیش دەتوانێت هەمان شت بکات. هەوڵبدە دوشەکەت لە ئاستێکی شلەتێندا دابنێیت.

پەستانی سارد
پارچە سەهۆڵ کە لەناو خاولییەکدا پێچراوەتەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پەڵەی ئەکزیما یان وشکبوونەوەی پێست بە کەمکردنەوەی خوران. سەرما دەمارەکانت سەرقاڵ دەکات. ئەوە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە سوڕی خراپبوون و زیاتر هەوکردنی پێست و خورانی.

هایدرۆکۆرتیزۆڵ
هایدرۆکۆرتیزۆڵ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، بەڵام سنوورێکی هەیە. ئەو مەڵهەمە ناوەکیانەی کە دەتوانیت دەستت بکەوێت بریتین لە ١% هایدرۆکۆرتیزۆڵ. سەرەتایەکی باشە، بەتایبەتی بۆ پەڵەی دەموچاو و مل، بەڵام بەزۆری بەهێز نییە بۆ هەموو ناوچەکانی جەستە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، پێویستت بە ستیرۆیدێکی بەهێز دەبێت. پێویستت بە چاودێری پزیشک هەیە لە بەکارهێنانی ئەم دەرمانە.

دژە هیستامینەکان
دژە هیستامینەکان وەک Benadryl، Zyrtec و Claritinدەتوانن یارمەتیدەر بن وەک هایدرۆکۆرتیزۆن، ئەو دەرمانانە کە بەگشتی پەیوەندییان بە هەستیاری وەرزییەوە هەیە، دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی خورانی پەیوەست بە ئەکزیما. بەڵام دەبێت لەگەڵیدا شێدارکەرەوە بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی ئەنجامی هەبێت و سوودت پێبگەیەنێت. دژە هیستامینەکان دەبێت لە ڕێگەی چاودێری کردنی پزیشکەوە بەکاربهێنرێن.

پێویستە خۆت لە چ چارەسەرێک بەدوور بگریت

هەندێک چارەسەر هەن کە ڕەنگە بە شێوەیەکی باش دەرکەون بەڵام پێویستە لە بەرژەوەندی  پێستت لە هەریەکێک لەو جۆرە چارەسەران دووربکەونەوە کە بریتین لە:

شێدارکەرەوەی بە بۆن
بۆنەکان لە شێدارکەرەوەکاندا دەبنە هۆی خورانی زیاتر بۆ هەندێک لە ناوەچەکانی پێستت بەمەش زیاتر وا دەکەن کە پێستەکە خورانی زیاتری بۆ دروست ببێت.

ئالۆڤێرا
لە کاتێکدا ئالۆڤێرا دەتوانێت ئارامکەرەوە بێت بۆ سووتانت بە خۆر، بەڵام نابێت پشتی پێ ببەستیت بۆ پێستی وشک و خوران. بەگشتی ماددەی پارێزەری تێدایە کە دەتوانێت کێشەی زیاتر دروست بکات. داتای زانستی زۆر نییە کە نیشان بدات لە ڕاستیدا یارمەتی خورانی پێست دەدات. زیاتر بۆ ڕزگاربوونێکی کاتیە بۆ سووتانی خۆر.

سرکەی سێو
لەکاتێکدا ڕەنگە لە گەڕانەکانی ئینتەرنێتدا وەک چارەسەرێکی ماڵەوە باس بکرێت، بەڵام پێویستە لێی دوور بکەویتەوە. سرکە ترشە و لەڕاستیدا دەتوانێت شتەکان زۆر خراپتر بکات.

کەی خورانی پێست دەبێتە کێشەیەکی گەورە

ئەم نیشانانە بە دڵنیاییەوە شایەنی ئەوەیە لەگەڵ پزیشکەکەت قسەیان لەسەر بکەیت کە ئەمانەن:

  • خورانی گشتگیر: ئەگەر خورانی تۆ لە هەموو جەستەتدا هەستت پێکرد نەک تەنها لە شوێنێکی تایبەت و دیاریکراودا و هەستت پێکرد لە هەموو کاتێکدا  و لەهەموو بەشەکانی جەستەتدا بەبێ گوێدانە وەرزەکە یان کاتەکانی ڕۆژ.
  • خورانی درێژخایەن: ئەگەر زیاتر لە چوار هەفتە تێپەڕببوو لە کردنی چارەسەرکانی ماڵەوە و هێشتا چاکبوونەوە ڕوی نەدابوو.
  • پەڵەی دیار: ئەگەر پەڵەکەت سوور و توێکڵاوی بوو، زیاتر لە تەنها وشکبوونەوەی پێست.
  • خوێنبەربوون و ئازار: ئەگەر پێستت درزی و خوێنبەربوونی هەیە و دەبێتە هۆی ئازارێک کە شەوان لەخەو هەڵتدەستێنیت ئەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.


سەرچاوەکان



1922 بینین