دڵە کوتێ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-11-09-19:15:00 - کۆدی بابەت: 11615
دڵە کوتێ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دڵە کوتێ یاخود دڵە کوتە (بە ئینگلیزی: Heart palpitaion، بە عەرەبی: جس القلب) دڵە کوتە لەوانەیە هەستی پێبکرێ وەک لێدانی توند یان بڕێکی هەڵە و نادروستی لێدانی دڵ. زۆربەی خەڵک بەهۆی دڵەڕاوکێوە دووچاری ئەم حاڵەتە دەبن. هۆکارەکانی تری بریتین لە: دووگیانی، خواردنەوە کافاینییەکان، خواردنەوە کحولییەکان یان خواردنی تیژی. دڵە کوتە باوە و بە گشتی مەترسیدار نییە.

دڵە کوتە چییە؟

دڵە کوتە هەستێکە وەک ئەوەی دڵ خەریکە لێدانی ئاسایی لەدەست دەدات، هەستکردن بە پێشبڕکێ یان توندی لێدانی دڵ. دەتوانرێت هەست بە دڵە کوتە بکەیت لە سنگ، قوڕگ یان مل. لەوانەیە دڵە کوتە لە هەر کاتێکدا ڕووبدات، تەنانەت ئەگەر پشوو بدەیت یان چالاکی ئاسایی ئەنجام بدەیت.

هەرچەندە لەوانەیە سەرسوڕهێنەر بن، بەڵام دڵە  کوتە بە گشتی جدی و زیانبەخش نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک جار دەکرێت پەیوەندییان هەبێت بە لێدانی نائاسایی دڵ کە پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە.

کاریگەری لەسەر کێ هەیە؟

دڵە کوتە زیاتر باوە لە ئافرەتان و ئەو کەسانەی کە لە کاتی لەدایکبووندا ئافرەت بوون، بەڵام هەموو کەسێک دەتوانێت ئەزموونی بکات. مرۆڤ دەتوانێت لە کاتە جیاوازەکانی ژیانیدا دووچاری دڵە کوتێ ببێتە. دەکرێت خەڵکی لە تەمەنی هەرزەکاریدا دووچاری ببن یاخود ئافرەتان لە کاتی دووگیانیدا تووشیببن یانیش لە تەمەنی نائومێدیدا.

دڵە کوتێ چەند باوە؟

دڵە کوتە باوە، لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە کە لە سەدا شانزەی خەڵک چاودێری سەرەتاییان بینیوە بە هۆکاری بوونی دڵە کوتە. هەروەها دڵە کوتە یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی سەردانیکردنی پزیشکی دڵ.

نیشانەکان

نیشانەکانی دڵە کوتێ چین؟

لە کاتی دڵە کوتەیا لەوانەیە هەست بەوە بکەیت کە دڵت خەریکە:

  • لێدانی خۆی لەدەست دەدات
  • پێشبڕکێ دەکات
  • توندی لێدان
  • لێدانێکی زیادە
  • هەستکردن بە کەوتنی دڵ
  • ترپە ترپ کردن

دەتوانیت هەست بە دڵە کوتە بکەیت لە سنگدا، هەروەها لە مل و قوڕگ.

نیشانەکانی دڵە کوتە لە نیشانەکانی کێشە پەیوەندیدارەکان بە ناڕێکی لێدانی دڵەوە دەکات. بۆ نموونە:

  • نەخۆشییەکانی دڵ
  • بوونی ھۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ
  • دەمەوانەی نائاسایی دڵ

 دڵە کوتێ چەند دەخایەنێت؟

 دڵە کوتە بە گشتی زۆر ناخایەنێت. زۆرجار چەند چرکەیەک یان خولەکێک دەخایەنێت، بەڵام هەندێک جار دەکرێت زیاتر بخایەنێت.

هۆکارەکان

چی دەبێتە هۆی دڵە کوتە؟

لەوانەیە چەندین شتی جۆراوجۆر ببنە هۆی دڵە کوتە، لەوانە، بەڵام سنووردار نییە بۆی:

هەستەکانی وەک دڵەڕاوکێ، فشاری دەروونی، ترس و بوونی پەلامار ( کە لە لایەن بەشی سمپاساوی لە خۆییە کۆئەندامی دەمارەوە وڵام دەدرێتەوە لە بەرامبەریدا)

کەی خەڵک تووشی دڵە کوتێ دەبن؟

دەتوانیت لە کاتی جیاواز لە ژیاندا دووچاری دڵە کوتە ببیت. هەندێک کەس ئەزموونی دەکەن:

دڵە کوتە لەگەڵ دڵەڕاوکێدا: دڵە کوتە لەوانەیە بەشێک بێت لە کاردانەوەی جەستە بۆ هەستی دڵەڕاوکێ یان ترس.

دڵە کۆتە دوای نان خواردن: خۆراکی دەوڵەمەند یان تیـژ دەتوانێت ببێتە هۆی دڵە کوتە، هەروەها خواردنەوە کافاینییەکان یان کحولیش.

دڵە کوتە له شەودا: ئەمانە ڕێک وەک لێدانی کاتی ڕۆژن، بەڵام لەوانەیە لە شەودا زیاتر تێبینییان بکەیت چونکە سەرقاڵ نیت یان زیاتر هەست بە خۆت دەکەیت.

دڵە کوتە لە کاتی خەوتندا: خەوتن لەسەر لایەک لەوانەیە فشاری جەستە زیاد بکات، کە دەبێتە هۆی دڵە کوتە.

دڵە کوتە بە درێژایی ڕۆژ: ئەگەر بە درێژایی ڕۆژ دڵە کوتەت هەیە، لەگەڵ کارمەندی تەندروستی گفتوگۆ بکە و پشکنین ئەنجامبدە. چونکە زۆربەی حاڵەتەکانی دڵە کوتە زۆر ناخایەنن.

دڵە کوتە لەکاتی دووگیانیدا: کاتی دووگیانی، لێدانی دڵ و بڕی خوێن کە لە جەستەدا دەسوڕێتەوە بۆ پاڵپشتی منداڵ زیاد دەکات. ئەوە باوە بۆ کەسانی دووگیان کە دڵە کوتەیان هەبێت و بە گشتی بێ زیانن. دەتوانیت داوای دەرمانێک بکەیت کە بۆ کەمکردنەوەی دڵە کوتە بە مەرجێک بەکارهێنانی سەلامەت بێت لە کاتی دووگیانیدا.

دەستنیشانکردن و پشکنین

دڵە کوتە چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

چاودێری تەندروستی گوێ لە دڵ و سییەکان دەگرێت هەروەها پێداچوونەوە بە تۆ دەکەن بۆ بوونی:

  • مێژووی پزیشکی
  • نیشانەکان
  • خواردن
  • ئەو دەرمان و بەرهەمانەی کە وەریاندەگریت

ئەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی کارمەندێک وردەکارییەکانی دڵە کوتە بزانێت، وەک:

  • کەی و چەند جار ڕوودەدات؟
  • چەند درێژەیان هەیە؟
  • هەست بە چی دەکەیت کاتێک ڕوودەدات؟
  • تۆ چی دەکەیت کاتێک ئەوان دەست پێدەکەن؟
  • ئەو شتانەی یارمەتیت دەدات هەست بە باشتر بوون بکەیت چین؟

لەوانەیە لە کاتی سەردانیکردنت لەگەڵ کارمەندێک دڵە کوتەت نەبێت. لەوانەیە داوات لێبکەن کە پەنجەکانت لێبدەیت بۆ ئەوەی لاسایی ڕیتمی دڵە کوتەکە بکەیتەوە.

چ پشکنینێک ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانکردنی دڵە کوتە؟

پزیشک لەوانەیە داوای کۆمەڵێک پشکنین بکات، وەک:

  • پشکنینی خوێن
  • پشکنینی میز
  • هێڵکاری لێدانی دڵ (ECG/EKG)
  • تاقیکردنەوەی سترێس
  • سۆنەری دڵ یان ئیکۆی دڵ (Heart Ultrasound)
  • مۆنیتەرێکی هۆڵتەر کە بۆ ماوەی ڕۆژێک یان زیاتر لەبەری دەکەیت بۆ تۆمارکردنی چالاکییەکانی دڵ.
  • پشکنینی فیزیکی کارەبایی.
  • بەکارهێنانی کاثێتەر (قەستەرەی دڵ)

لەوانەیە پێویست بکات سەردانی پزیشکێکی کارەبایی بکەیت. ئەمە ئەو کەسەیە کە پسپۆڕە لە ڕیتمی نائاسایی دڵ.

بەڕێوەبردن و چارەسەر

 دڵە کوتە چۆن چارەسەر دەکرێت؟

باشترین جۆری چارەسەر بۆ تۆ پشت دەبەستێت بەوەی چی شتێک بووەتە هۆی دڵە کوتە. تەنانەت دەکرێت پێویست بە چارەسەر نەکات. ئەگەر نەخۆشی دڵ یان لێدانێکی نائاسایی دڵت هەیە، لەوانەیە پێویست بە دەرمان، پرۆسەی تایبەت، نەشتەرکاری یان ئامێرێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. گرنگە کە هەموو چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ پزیشکەکەتدا بهێڵیتەوە.

چۆن دەتوانم دڵە کوتێ بوەستێنم؟

ئەگەر دڵەڕاوکێ یان فشاری دەروونی بووبێتە هۆی دڵ کوتە، لەوانەیە بتوانیت کۆنترۆڵیان بکەیت بە چالاکی ئارامکردنەوەی وەک یۆگا، میدیتەیشن یان وەرزشێکی بیرکردنەوە کە تیشک دەخاتە سەر هەناسەدان. هەروەها، لەوانەیە پێویست بکات قاوەی کەمتر بخۆیتەوە یان خواردنەوە کافایینییەکانی تر لە کاتێکدا کافاین بووبێتە هۆی دڵە کوتێکە.

ئایا دەکرێت دڵە کوتێ نەمێنێت؟

دڵە کوتێ زۆرجار بەبێ چارەسەری پزیشکی نامێنێت ئەگەر ئەو شتانەی دەیخۆیت یان دەیخۆیتەوە یان دەیکەیت بووبنە هۆکاری دڵە کوتەکە، لەوانە:

  • جگەرە کێشان
  • خواردنەوەی کحول
  • خواردنەوەی کافایین
  • خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند یان تیژ
  • زۆر بە سەختی کار کردن

خۆپاراستن

چۆن ڕێگری لە دڵە کوتێ بکەم؟

بە پشت بەستن بەو شتانەی دەبنە هۆی دڵە کوتە، ئەم ئامۆژگارییانە یارمەتیت دەدەن کەمتر دووچاری ببیت:

  • ئاستی فشاری دەروونیت کەم بکەرەوە بە ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵ و/یان ڕاهێنانی پشوودان، یۆگا، تای چی، وێنەی ڕێبەرایەتیکراو یان تەکنیکەکانی بایۆفیدباک.
  • خۆت بەدووربگرە لەو بڕە کحولەی کە دەیخۆیتەوە.
  • خۆت بەدووربگرە یان سنووردارکردنی بڕی کافاین لە خۆراکەکەتدا.
  • جگەرە و نیکۆتین بەکار مەهێن.
  • وەرزش کردن بە شێوەیەکی بەردەوام. پێش ئەوەی دەست پێ بکەیت، پرسیار لە کارمەندی چاودێری تەندروستی بکە کە چی بەرنامەیەکی وەرزشی گونجاوە بۆت.
  • دوورکەوتنەوە لەو خواردن و چالاکییانەی کە دەبنە هۆی دڵە کوتێ.
  • کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵ.

پێشبینییەکان

چی چاوەڕێ بکەم ئەگەر دڵە کوتەم هەبێت؟

دڵە کوتە بە گشتی هۆکاری نیگەرانی نییە. ئەو کەسانەی دووچاری دەبنەوە لەگەڵیدا دەتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێ بکەن.

ئایا دڵە کوتە مەترسیدارە؟

دڵە کوتە بە گشتی مەترسیدار نییە.

ئایا دڵە کوتە ئاساییە؟

دڵە کوتە زۆر باوە و بە گشتی کاردانەوەیەکی ئاساییە بۆ فشاری دەروونی یان دڵەڕاوکێ.

کەی دەبێت چاودێری تەندروستی ببینم؟

پەیوەندی بکە بە ژمارەی فریاکەوتنی ناوخۆیی ناوچەکەت ئەگەر دڵە کوتەکە نەوەستێت یان ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو:

  • ئازاری توندتر، پەستان یان توندی لە سنگ، مل، چەناگە، قۆڵ یان سەرەوەی پشت
  • کێشەی هەناسەدان.

پەیوەندی بکە بە پزیشکەوە ئەگەر دڵە کوتەکەت خراپتر بوو یان لەناکاو زیاتر ڕوویدا.

کەی دەبێت نیگەران بم لە دڵە کوتێ؟

دڵە کوتێ بە گشتی مەترسیدار نییە. بەڵام لەوانەیە نیشانەی کێشەیەکی تەندروستی گەورەتر بێت ئەگەر لەگەڵیدا ئەمانەش هەبن:

  • هەستکردن بە سەرلێشێواوی یان سەرسووکبوون
  • ئازار و وفشاری سنگ
  • هەناسە کورتی
  • کردنی ئارەقی نائاسایی
  • بوونی دڵە کوتەی زیاتر یاخود خراپتر

پێویستە چ پرسیارێک لە پزیشکەکەم بکەم؟

ئەو پرسیارانەی کە دەتوانیت لە پزیشکەکەتی بکەیت بریتین لە:

  • چی دەبێتە هۆی دڵە کوتەکەم؟
  • پێویستم بە چارەسەرە بۆ دڵە کوتەکەم یاخود نا؟
  • تا چەند دڵە کوتێم هەیە؟

دڵە کوتێ دەکرێت بێزارکەر بێت چونکە بە گشتی ئاگاداری لێدانی دڵت نیت. لەگەڵ ئەوەشدا دڵە کوتە بە گشتی بێ زیانە. ئەگەر نیشانەکانی دیکەت هەیە وەک سەرگێژبوون یان بورانەوە کاتێک دڵە کوتەت هەیە، ئەوە لەوانەیە نیشانەی کێشەیەکی پزیشکی گەورە بێت. لەو حاڵەتەدا پێویستە بە پزیشک بڵێیت.

ئاڵۆزییەکان

بۆ ئەو حاڵەتانەی دڵە کوتێ کە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە دروست دەبێت، لەوانەیە ئاڵۆزییەکان بریتین لە:

بێهۆشی: ئەگەر دڵ بە خێرایی لێبدات، پەستانی خوێن دادەبەزێت، دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە بێهۆش بێت. ئەمە زیاتر لەو کەسانەدایە کە کێشەی دڵیان هەیە، وەک نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ یان هەندێک کێشە لە زمانەکانی دڵ.

وەستانی دڵ: بە دەگمەن، دڵە کوتە لەوانەیە بەهۆی کێشەی لێدانی دڵەوە بێت کە مەترسی لەسەر ژیان دروست دەکات و دەتوانێت ببێتە هۆی وەستانی لێدانی دڵ بە شێوەیەکی کاریگەر.

جەڵتە: ئەگەر دڵە کوتە بەهۆی حاڵەتێکەوە بێت کە تێیدا ژوورەکانی سەرەوەی دڵ لەرزین بکەن لەجیاتی لێدان بە شێوەیەکی دروست، خوێن دەتوانێت کۆ بکەنەوە و ببێتە هۆی دروستبوونی مەینی خوێن. ئەگەر خوێنبەرەکە بشکێت، دەتوانێت ڕێگری لە خوێنبەرەکانی مێشک بکات، کە دەبێتە هۆی جەڵتە.

شکستی دڵ: هەندێک لە ناڕێک لێدانەکانی دڵ دەتوانن توانای پاڵنانی دڵ کەم بکەنەوە. هەندێک جار کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی ناڕێک لێدانی دڵ کە بووەتە هۆی شکستی دڵ دەتوانێت کاری دڵ باشتر بکات.


سەرچاوەکان



980 بینین