پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-11-26-14:55:00 - کۆدی بابەت: 11657
پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی (بە ئینگلیزی: Fecal ocult blood test، بە عەرەبی: اختبار الدم المختفي في البراز) پشکنینێکی تاقیگەییە کە بەکاردێت بۆ پشکنینی نموونەی پیسایی بۆ دۆزینەوەی خوێنی شاراوە.

خوێنی شاراوە لە پیساییدا لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ شێرپەنجەی کۆلۆن یان گۆشتی زیادە لە کۆلۆن یان ڕیخۆڵەدا. هەرچەندە ئەمە لە هەموو شێرپەنجەکان یان گۆشتە زیادەکاندا دەرناکەوێت.

بە شێوەیەکی نموونەیی خوێنی شاراوەی پیسایی بە بڕێکی زۆر کەم تێدەپەڕێت کە تەنها دەتوانرێت بدۆزرێتەوە لە ڕێگەی ئەو ماددانەی کە لە پشکنینی خوێنی پیساییدا بەکاردێن.

ئەگەر خوێن لە ڕێگەی پشکنینی خوێنی شاراوەی پیساییەوە دۆزرایەوە، لەوانەیە پێویستی بە پشکنینی زیاتر هەبێت بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی خوێنبەربوونەکە. پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی تەنها دەتوانێت بوون یان نەبوونی خوێن بدۆزێتەوە. ناتوانێت دیاری بکات کە هۆکاری خوێنبەربوونەکە چییە.

پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی پێشنیار ناکرێت ئەگەر نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆنت هەبێت. ئەگەر تێبینی خوێنت کرد لە پیساییەکەت یان لە تەوالێت یان ئەگەر ئازاری سکت هەبوو یان گۆڕانکاری لە خووی ڕیخۆڵەدا هەبوو، ئەوا چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشک وەربگرە.

مەبەست لە ئەنجامدانی پشکنیکەکە چییە؟

پشکنینی خوێنی پیس یەکێکە لە بژاردەکان بۆ پشکنینی شێرپەنجەی کۆڵۆن. لەوانەیە بژاردەیەک بێت ئەگەر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن هەبێت و هیچ نیشانەیەکیش نەبێت. پشکنینی خوێنی پیسایی بە شێوەیەکی ئاسایی ساڵانە دووبارە دەبێتەوە.

مەترسی

مەترسییەکانی پشکنینی خوێنی شاراوەیی پیسایی بریتین لە:

ئەنجامی پشکنینەکە هەمیشە ڕاست نییە: پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی لەوانەیە ئەنجامی پشکنینێکی نەرێنی نیشان بدات کاتێک شێرپەنجە هەیە (ئەنجامێکی نەرێنی هەڵە) و بەڵام شێرپەنجە یان گۆشتە زیادەمانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە بەبێ خوێنبەربوون بن.

لەوانەیە پشکنینەکە ئەنجامێکی ئەرێنی نیشان بدات کاتێک شێرپەنجە نەبێت (ئەنجامێکی ئەرێنی هەڵە) ئەگەر لە سەرچاوەکانی دیکەوە خوێنبەربوونت هەبێت، وەک برینەکانی گەدە، خوێنبەربوون، یان تەنانەت خوێن لە دەم یان لووتت دابێت هەموو ئەمانە کاردەکەنە سەر ئەنجامی پشکنینەکە.

هەبوونی ئەنجامی ئەرێنی پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی لەوانەیە ببێتە هۆی پشکنینی زیاتر. ئەگەر ئەنجامی پشکنینی خوێنی شاراوەی پیساییەکە ئەرێنی بوو، پزیشک لەوانەیە پێشنیاری پشکنینێک بکات بۆ پشکنینی ناوەوەی کۆلۆن، وەک ناوبینی کۆڵۆن واتا کۆلۆنۆسکۆپی.

چۆن خۆت ئامادە دەکەیت بۆ پشکنینەکە؟

خۆراکی جۆراوجۆر و تەواوکەری خۆراک و دەرمان دەتوانن کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەندێک پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی هەبێت و ببنە هۆی ئەوەی ئەنجامەکە ئاماژە بەوە بکات کە خوێن هەیە کاتێک لە ڕاستیدا وانییە (ئەرێنی هەڵە) یان بوونی خوێن لەدەست دەدات کە لە ڕاستیدا بوونی هەیە (ئەنجامی هەڵەی نەرێنی). پزیشک لەوانەیە داوات لێ بکات کە خۆت بەدووربگریت لە هەندێک خواردن یان دەرمان. بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی پشکنینی ورد، بە وریاییەوە ڕێنماییەکانی پزیشک جێبەجێ بکە

بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پێش پشکنینەکە، پزیشک دەکرێت داوات لێ بکات کە خۆت بەدووربگریت:

  • هەندێک میوە و سەوزە لەوانە برۆکۆلی و شێلم
  • گۆشتی سوور
  • تەواوکەری ڤیتامین C
  • کەمکەرەوەی ئازار وەک ئەسپرین و ئیبۆپرۆفین (ئەدڤیل، مۆترین ئای بی، ئەوانی تر)

جۆرەکانی پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی

چەندین جۆری پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی هەیە، هەریەکەیان ڕێگایەکی جیاوازیان هەیە بۆ کۆکردنەوە و تاقیکردنەوەی پیسایی. کە بریتین لە:

پشکنینی خوێنی پیسایی بەرگری کیمیایی (Immunochemical fecal occult blood test): شێوازی کۆکردنەوەی ئەم پشکنینە لەوانەیە پشت بە بەرهەمهێنەرەکە ببەستێت، بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی، تۆ کەوچکێکی تایبەت یان هەر ئامرازێکی تر کە بەکاردەهێنرێت بۆ کۆکردنەوەی نموونەی پیسایی و هەڵگرتنی لە دەفرێکی کۆکردنەوە و لەگەڵ کەلوپەلی پشکنینەکە دێت. دواتر دەفرەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ پزیشک یان تاقیگەیەکی دیاریکراو، بە گەیاندن یان بە کەسی.

پشکنینی کیمیایی بەرگری پەسەندکراوە بەسەر پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی گوایاک (Guaiac fecal occult blood test) چونکە هەستیارترە و وردترە لە ڕووی ئەنجامەوە. هەروەها پێویستی بە هیچ سنووردارکردنێکی خۆراکی نییە پێش کۆکردنەوەی نموونەکان و زۆرجار پشکنینەکە لەسەر نموونەی هەڕەمەکی پیسایی ئەنجام دەدرێت.

پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی گوایەک (Guaiac fecal occult blood test)بۆ ئەم پشکنینە، پزیشک بە شێوەیەکی ئاسایی کارتی پشکنینەکەت پێدەدات کە بەکاردێت بۆ کۆکردنەوەی نموونەی پیسایی لە جووڵەی ڕیخۆڵە.

تۆ نموونەی پیسایی کۆدەکەیتەوە لە هەر دوو یان سێ جووڵەی ڕیخۆڵە پاشان دەیکەیتەوە دەفرێکی پاکەوە، کە زۆربەی کات لە ڕۆژانی لەسەر یەک وەردەگیرێت، و دواتر دارێکی جێبەجێکار بەکاربهێنە بۆ بەکارهێنانی چەورکردنی پیسایی بۆ ناوچەیەکی دیاریکراوی کارت. دوای ئەوەی نموونەکە وشک بووەوە، دەیگەڕێننەوە بۆ پزیشک یان تاقیگەیەکی دیاریکراو، بە پۆست یان بە کەسی.

پارچەی ناسەرەوەی گۆڕانی ڕەنگ. ئەمەش جۆرێکی ترە لەو ڕێگایانەی کە بۆ پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی بەکاردێت. ئەمەیان پێویستی بە ڕەچەیەی پزیشکی نییە و دەتوانیت لە دەرمانخانە و ناوەندە تەندروستییەکان بیکڕیت.

بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە پێویستە پارچەکە لە قاپێکی تەوالێت دابنێیت دوای جووڵەی ڕیخۆڵە، بەزۆری لە سێ ڕۆژی لەسەر یەک. ڕەنگەکان دەگۆڕێن کاتێک خوێن بوونی هەبێت. پاشان گۆڕانکارییەکان تۆمار دەکەیت بۆ پزیشک، زۆرجار لەسەر فۆرمی ئیمەیڵ دەیاننێریت. بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی دروست، ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە و بە خێرایی زانیاری سەر نموونەکە بگەڕێنەوە بۆ پزیشک.

ئەنجامەکان

پزیشک پێداچوونەوە بە ئەنجامەکان دەکات و دواتر زانیارییەکانت لەگەڵ بەش دەکات. ئەگەری ئەنجامەکان بەم جۆرەیە:

ئەنجامی نەرێنی: پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی بە نەرێنی دادەنرێت ئەگەر خوێن لە نموونەی پیساییەکەدا نەدۆزرێتەوە. ئەگەر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن هەبوو، پزیشک لەوانەیە پێشنیاری دووبارەکردنەوەی پشکنینەکە بکات ساڵانە.

ئەنجامی ئەرێنی: پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی بە ئەرێنی دادەنرێت ئەگەر خوێن لە نموونەی پیساییەکەدا دۆزرایەوە. لەوانەیە پێویست بە پشکنینی زیاتر بکات، وەک ناوبینی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن، بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی خوێنبەربوونەکە.


سەرچاوەکان



438 بینین