جوگرافیای سیاسی

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-01-19-00:43:00 - کۆدی بابەت: 11866
جوگرافیای سیاسی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جوگرافیای سیاسی (بە ئینگلیزی: Political Geography، بە عەرەبی: الجغرافيا السياسية) لقێکە لە لقەکانی جوگرافیای مرۆیی دادەنرێت کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە کارلێکی فەزایی نێوان دیاردە جوگرافی سیاسییەکان. پەیوەندی بە لێکۆڵینەوە لە دیاردە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ شوێن هەیە، بایەخ بە یەکە رامیارییەكانی دەوڵەت دەدات لە رێگای دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤ ئەو ژینگەیەی کە مرۆڤ تیایدا دەژیت.

پێناسەی جوگرافیای سیاسی لای زاناکان

هارتشۆن (Hartshon): ئەو زانستەیە کە بایەخ بە جیاوازی دیاردە سیاسییەكان دادەت لە شونێکەوە بۆشوێنێکی تر، ئەم جیاوازییانە دەبەستێتەوە بەو گۆڕانکارییانەی کە لەسەر ڕووی زەوی ڕوویان داوە، بە تایبەت لەو شوێنەی کە مرۆڤی لەسەر دەژیت.

ئەلکساندەر (Alexander): جوگرافیای سیاسی بریتییە لە باسکردن و شیکردنەوەی ناوچەیەک یان ڕووبەرێک لە زەوی کە ڕێکخراوی ڕامیاری تیایدایە.

ویگرت (weigert): ئەم زانستە لقێکە لە لقەکانی زانستی مرۆیی، لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ دەکۆڵێتەوە.

باشیون (puicion): جوگرافیای سیاسی لە هەموو ئەو ڕۆڵە جوگرافییانەی دەکۆڵێتەوە کە کاریگەرن لەسەر بڕیار گۆڕانکارییە سیاسییەکاندا.

سەرهەڵدانی جوگرافیای سیاسی

دوو هۆکار بوونە هۆی سەرهەڵدانی ئەم زانستە

  • دۆزینەوەی جوگرافی: لە ئاکامی ئەو گەڕان و گەشتانەی بۆ دۆزینەوەی زانیاری زیاتر گەڕیدە ئەنجامیان دەدا، گوڕانکاری گەورە بەسەر بیری جوگرافیدا هێنا چونکە مرۆڤ لە ڕێگەی گەڕان و دۆزینەوە جوگرافییەکاندا زانیاریان زیاتر کرد، بە تایبەت پەرەسەندنی هەستی نەتەوەیی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبوو.
  • زیادبوونی گەشەسەندنی ژمارەی دانیشتووان: ژمارەی زیادبوونی دانیشتووان و زیادبوونی پەیوەندی بەر یەک کەوتنی زیاتری گەل و نەتەوەکاندا، کێشەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادی دەکرد ئەم کێشانە ڕێگای بۆ سەرهەڵدانی (جوگرافیای سیاسی) دروست کرد.

ئەم زانستە لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی سەدەی نۆزدەهەم، ئەمەش بە هۆی ئەو پێشکەوتنانەی کە لە بوارەکانی زانستەکانی تری وەک (مێژوو، سیاسی، پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، کۆمەڵناسی، سەربازی، زانستی ئابوری) بە خۆیانەوە بینی.

پەیوەندی جوگرافیای سیاسی بە زانستەکانی ترەوە

جوگرافیای سیاسی لە چارەسەرکردنی کێشەکانیدا پشت بە توێژینەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان دەبەستێت کە دەکرێت بە زانستە یارمەتیدەرەکان ناوببرێت وەک زانستی سیاسی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ئامار، کۆمەڵناسی، مێژوو، یاسای نێودەوڵەتی، ئابووری.

پەیوەندیی جوگرافیای سیاسی بە جوگرافیای ناوچەیی

جوگرافیای ناوچەیی هەوڵ دەدات بە لایەنە مرۆیی سروشتییەکەیەوە لە ناوچەی جوگرافی بکۆڵێتەوە، جوگرافیای سیاسی هەوڵ دەدات لە ڕووی دەوڵەتەوە بکۆڵێتەوە کە یەکەیەکی سیاسییە سەر بە سیستەمێکی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییە. ڕەنگە توخمەکانی پەیوەندی نێوان بارودۆخی جوگرافی، بڕیار و ڕووداوە سیاسییەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت، لەسەر ئاستی ناوخۆیی لەناو وڵاتان یان لەسەر ئاستی جیهانی لە نێوان وڵاتاندا. لەوانەیە ناوچەی جوگرافی یان سروشتی بێت وەک ناوچەی دەریای ناوەڕاست یان ناوچەی دارستانە گەرمەکان یان مرۆڤ بێت، وەک ناوچەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل، ناوچەی چاندنی پەتاتە. خاکی سیاسی بریتییە لەو ناوچەیەی کە لە ڕووی سیاسییەوە ڕێکخراوە، واتە دەوڵەت.

پەیوەندیی جوگرافیای سیاسی  بە مێژووەوە

جوگرافیناسی سیاسیی دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە ڕوونکردنەوەی کێشە دیاردە سیاسییەکان بە ڕەهەندە جوگرافییەکانەوە کە لە سەردەمی ئێستادا زاڵن، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لە سروشتی پەیوەندی نێوان جوگرافیا و سیاسەت بە درێژایی مێژوو.

پەیوەندیی جوگرافیای سیاسی بە زانستی سیاسی

جوگرافیای سیاسی هاوشێوەی زانستی سیاسی لە دەوڵەت دەکۆڵێتەوە، بەڵام تیشک دەخاتە سەر لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییە فەزاییەکانی ڕووداو بڕیارە سیاسییەکان. لەکاتێکدا زانستی سیاسی لە هەموو شتێک دەخوێنێتەوە کە پەیوەندی بە دەسەڵاتەوە هەیە، وەک (دەستور، ئیدارە، حیزبەکان) جوگرافیای سیاسی و  زانستی سیاسی خەمی لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداو فاکتەرەکانی کاریگەری لەسەر دەوڵەت هەیە، بەڵام لە ڕوانگە ئەو گۆشەیەی کە دەتوانرێت لێیەوە تەماشا شیکردنەوەی ئەم هەلومەرجە بکرێت، جیاوازن.

زانستی سیاسی گرنگی دەخاتە سەر لێکۆڵینەوە لە مرۆڤ و کۆمەڵگا، کە بە بنەمای ڕێکخستنی سیاسی و توخمەکانی بنیاتنانی حکومەتەکان دادەنرێت کە سیاسەتی دەوڵەت دادەڕێژن. هەروەها بایەخ دەدات بە لێکۆڵینەوە لە ڕێگاکانی ڕێکخستنی پەیوەندییە سیاسییەکانی وڵاتان لە ڕێگەی بنیاتنانی دامەزراوەی سیاسی جۆراوجۆرییەکان. جوگرافیای سیاسی ئەم دامەزراوانە دەکۆڵێتەوە، یاسادانان یان جێبەجێکردن، لەڕووی ئەوەی کە توخمێکی کاریگەرن لە داڕشتنی نەخشە جوگرافییەکان. هەروەها لێکۆڵینەوە لە کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بڕیار و ڕووداوە سیاسییەکانی دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت لەسەر ڕووبەری جوگرافیای مرۆیی و سروشتی دەکات. ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دامەزراوە سیاسییەکانی دەوڵەتەوە دەدرێن، ڕەنگە کاریگەری لەسەر ڕووبەری جوگرافی هەبێت، چ سروشتی بێت یان مرۆڤ.

پەیوەندیی جوگرافیای سیاسی بە توێژینەوەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان

فێرکردنی جوگرافیای سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتان شێوازی پەیوەندی ڕێکخستنی نێوان دەوڵەتەکان یەکە سیاسییەکان. هەروەها لێکۆڵینەوە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی ناوچەییەکان، پەیماننامە، کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان، توخمەکانی هاوسەنگی هێزستراتیژی سەربازی دەکات.

پەیوەندیی جوگرافیای سیاسی بە دیمۆگرافیاوە

توێژینەوە دیمۆگرافییەکان وەک پێکهاتەی دانیشتووان، گەشەکردن، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی و تائیفی، بزووتنەوە، یارمەتیدەرن بۆ تێگەیشتن لە کێشە و پرسەکانی جیۆپۆلەتیکی. زۆرێک لەو کێشانەی کە جوگرافیای سیاسی لێی دەکۆڵێتەوە، دەتوانرێت بە شیکردنەوەی توخمە دیمۆگرافییەکانی دانیشتوانی وڵاتێک یان ناوچەیەک ڕوون بکرێتەوە.


سەرچاوەکان



612 بینین