بیرکردنەوەی داهێنەرانە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-02-17-17:40:00 - کۆدی بابەت: 11977
بیرکردنەوەی داهێنەرانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بیرکردنەوەی داهێنەرانە (بە عەرەبی: التفکیر الأبداعی، بە ئینگلیزی: creative thinking)، بیرکردنەوەی داهێنەرانە بریتییە لە توانای دۆزینەوەی چارەسەری سەرەتایی تایبەت، هەروەها  چارەسەرکردنی کێشە بەشێوەیەکی داهێنەرانە.

بیرکردنەوەی داهێنەرانە

بیرکردنەوەی داهێنەرانە هەموو شتێکە دەربارەی پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە بۆ کێشەکان، ئەوانەی بیرکردنەوەی داهێنەرانەیان هەیە نەک تەنها بیر لە ژمارەیەکی زۆر لە بیرۆکەکان دەکەنەوە بەڵکو چەندین بیرۆکەی جۆراوجۆریشیان هەیە، ئەوان لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە سەیری بیرۆکەکان دەکەن و لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە چۆن چارەسەرەکانیان دەگونجێت لەگەڵ ئەو مەودایەی کە کاری لەسەر دەکەن، ئەو کەسانەی خاوەنی بیرکردنەوەی داهێنەرانەن ناترسن لە تاقیکردنەوەی شتە نوێیەکان و ئاڵنگاری و سەختییەکان.

نموونەی بیرکردنەوەی داهێنەرانە

بیرکردنەوەی داهێنەرانە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشە دەگرێتەوە،لە شیکردنەوەی ڕاستییەکانەوە بۆ بیرکردنەوە و کارکردن لەگەڵ ئەوانی تر.

شارەزاییە شیکارییەکان

شارەزایی شیکردنەوە کارامەییەکانی چارەسەرکردنی کێشەیە کە یارمەتیت دەدات لە زانینی ڕاستییەکان، داتاکان و زانیاری بۆ پەرەپێدانی چارەسەر، ئەم شارەزاییانە یارمەتیت دەدەن لە پرۆسەی بیرکردنەوەی داهێنەرانە کاتێک بیر دەکەیتەوە و دەست دەکەیت بە دروستکردنی بیرۆکە. شارەزاییە شیکارییەکان بریتین لە:

  • شیکردنەوەی داتا
  • توێژینەوە
  • پێشبینیکردن
  • ڕاپۆرت
  • لێکدانەوە
  • پەیوەندی

داهێنان

داهێنان توانای داهێنانی شتێکی نوێیە، لەوانەیە واتای ڕێگایەک بێت کە پێشتر تاقیت نەکردۆتەوە یان تاقیکردنەوەی شتێکی نەناسراو، داهێنەرەکان ترسیان لە شکست نییە، ئەوە دەکەن کە پێویستە بکرێت بۆ دۆزینەوەی هەر شتێکی نوێ، داهێنانەکان بریتین لە:

  • بیرکردنەوە
  • خەیاڵکردن
  • بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
  • ئارەزوو
  • خۆڕاگری

سوودە سەرەکییەکانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە چین؟

گەشەپێدانی توانای بیرکردنەوەی داهێنەرانە زۆر سوودبەخشە بۆ هەموو بوارەکانی کار، هەموو بوارەکان پێویستیان بە کەسێک هەیە کە بتوانێت باشترین چارەسەر بۆ کێشەکانی ڕۆژانە بدۆزێتەوە، داهێنان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

  • توانای دۆزینەوەی باشترین چارەسەر بۆ داواکارییەکانی ڕۆژانە، کە بەها بۆ کڕیارەکانت و بزنسەکەت دابین دەکات.
  • باشترکردنی چارەسەرکردنی کێشەکان نەک تەنها بۆ بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کار، بەڵکو لە ژیانی تایبەتیشدا.
  • گەشەکردنی خود.
  • سەرکەوتن لە شوێنی کاردا هەروەها بوارەکانی تری ژیان.

چۆن بیرکردنەوەی داهێنەرانە گەشە دەکات؟

  • ئامادەکاری: سەرنج بخەرە سەر کێشەکە و زۆرترین زانیاری کۆبکەرەوە، تاوەکو زانیاری زیاترت هەبێت دەربارەی کێشەکە، ئاسانتر بیر لە لایەنە جیاوازەکانی کێشەکە دەکەیتەوە.
  • ئەو کیشانەی کە کاتی زۆریان دەوێت بۆ بیرکردنەوە وازیان لێبهێنە و پشوو بە مێشکت بدە لە کاتێکی تردا هەوڵی چارەسەرکردنیان بدۆزەرەوە.
  • سەلماندن: دوای ئەوەی بیرۆکەیەکت هەیە، دەتوانیت تاقی بکەیتەوە و بزانیت ئایا بیرۆکەکەت کار دەکات، ئەگەر چارەسەرەکە گونجاو نەبێت، دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ هەنگاوی یەکەم و پڕۆسەکە دووبارە بکەیتەوە هەتا ئەو کاتەی باشترین چارەسەر دەدۆزیتەوە و دواتر چارەسەرەکە کاریگەری و گونجاوی خۆی بسەلمێنیت.


سەرچاوەکان



1714 بینین