لایەنی ئەرێنی و نەرێنی نەشتەرکاری جوانکاری

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-03-06-20:20:00 - کۆدی بابەت: 12066
لایەنی ئەرێنی و نەرێنی نەشتەرکاری جوانکاری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لایەنی ئەرێنی و نەرێنی نەشتەرکاری جوانکاری (بە عەرەبی: الجوانب الإيجابية والسلبية للجراحة التجميلية، بە ئینگلیزی: Positive and negative aspects of plastic surgery)، بە شێوەیەکی گشتی نەشتەرگەری جوانکاری دەتوانێت سوود و کەموکوڕی و زیانی هەبێت، نەشتەرگەری جوانکاری دەتوانێت لە بوارەکانی تێکچوونی بەشێکی جەستە یان ناڕێکی جەستە کار بکات، هەروەها هەندێک لە خانمان نەشتەرگەری جوانکاری ڕوخسار بەرز کردنەوە ئەنجام دەدەن بە هۆکاری جوانکاری و سەرنج ڕاکێشانی لایەنی بەرانبەریان. هەروەها تەنها پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری ناتوانن نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدەن چونکە لە هەندێک کاتدا پزیشکانی نەشتەرگەری ئاسایی یان پزیشکانی پێستیش دەتوانن نەشتەرگەری جوانکاریش ئەنجام بدەن.

ئایا نەشتەرگەری جوانکاری باشە یان خراپ؟

نەشتەرگەری جوانکاری بە گشتی ناتوانرێت بڕیاری باش بوون یاخود خراپ بوونی لەسەر بدرێت، چونکە هەموو جۆری نەشتەرگەرییەک لایەنی باش و خراپی هەیە، بۆ نموونە نەشتەرگەری جوانکاری دەتوانن لە ڕووی پزیشکی یان دەروونییەوە سوود بە خەڵک بگەیەنن و یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی متمانە و خۆبەگەورەزانینی کەسەکە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی جەستەیی لەگەڵدایە و لەوانەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی هەبێت ئەگەر کەسەکان دڵخۆش نەبن بە ئەنجامەکان یان حاڵەتی تەندروستی دەروونی چارەسەرنەکراویان هەبێت.

مەبەست لە نەشتەرگەری جوانکاری چییە؟

ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەشتەرگەری جوانکاری ئاماژە بەوە دەکات کە نەشتەرگەری جوانکاری ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو شوێنانەی جەستەیە کە وەک پێویست کارناکەن یان کێشەیەکان هەیە یاخود کەسەکە دەیەوێت کارێک لە جەستە و ڕوخساریدا بکات لە ڕێگای جوانکارییەوە، بۆ نموونە کەسێک دەتوانێت نەشتەرگەری جوانکاری بۆ بکرێت بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی سووتانی توند یان کەمئەندامی زگماکی یان بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی مەمک دوای نەشتەرگەری بڕینەوەی مەمکی کەسەکە بەهۆکارێک لە هۆکارە دیارەکان.

بەڵام لای زۆربەی خەڵک نەشتەرگەری جوانکاری گرنگی بە بەرزکردنەوە و دەرکەوتنی ئەو بەشە دەدات کە نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بە هۆکاری جوانکارییە نەک پێویستی. لەوانەیە خەڵک نەشتەرگەری جوانکاری بۆ گۆڕینی شێوەی دەموچاو یان جەستەیان بۆ بکرێت، وەک نەشتەرگەری لووت یان بەرزکردنەوەی دەموچاو یان بەرزکردنەوەی سنگ و بەشەکانی دیکەی جەستەیان. هەروەها نەشتەرگەری جوانکاری هەڵبژاردەییە واتە کەسێک هەڵدەبژێرێت ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام بدات نەک لەسەر پێشنیاری پسپۆڕی چاودێری تەندروستی.

لایەنە باشەکانی نەشتەرگەری جوانکاری چییە؟

باشتربوونی متمانەی جەستە و تەندروستی دەروونی

نەشتەرگەری جوانکاری دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات کە جەستەیان لەگەڵ ئەو شێوازەی کە دەیانەوێت دەربکەون ڕێکبخات، بۆ نموونە توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٢ دەریدەخات کە نەشتەرگەری جوانکاری دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی متمانەی جەستە و خۆبەگەورەزانین و نیشانەکانی حاڵەتەکانی تەندروستی دەروونی وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بدات. زیادکردنی متمانەی جەستە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی تەندروستی سۆزداری و کۆمەڵایەتی و کوالیتی ژیانی بە گشتی.

باشترکردنی کارایی

نەشتەرگەری جوانکاری سەرنج دەخاتە سەر باشترکردنی کارکردن و ڕاستکردنەوەی ئەو شوێنانەی کە ناڕێکی یان تێکچوونی کارکردنیان تێدایە، کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی ژیانی کەسەکە.

لایەنە خراپەکانی نەشتەرگەری جوانکاری چییە؟

چاوەڕوانی ناڕاستەقینە

لەوانەیە خەڵک چاوەڕوانییەکی ناڕاستەقینەیان هەبێت بۆ ئەنجامی نەشتەرگەری جوانکاری. کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری ئەمریکی (ASPS) باس لەوە دەکات کە ڕێکارێکی نەشتەرگەری ڕەنگە بتوانێت کێشەیەکی دیاریکراو چارەسەر بکات، بەڵام ناتوانێت کەسێک لە کەسێکی تر بچووێنێت یان بگاتە ئەو ئاستە کامڵییەی کە ڕەنگە مرۆڤەکان بەدوایدا بگەڕێن.

پزیشکانی ڕێکنەخراو

بەزۆری دۆزینەوەی پزیشکی نەشتەرگەری جوانکاری گونجاو بۆ تاکێکە و هەمیشە ڕوون نییە کە ئایا پزیشکێک ڕاهێنان و لێهاتوویی پێویستی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەندێک ڕێکاری نەشتەرگەرییەکە یاخود نا چونکە ئەنجامدانی هەموو نەشتەرگەرییەک بەتایبەت نەشتەرگەری جوانکاری پێویستی بە ڕاهێنانی تەواو و لێهاتووی هەیە.

تێچوونەکان

نەشتەرگەری جوانکاری دەتوانێت گران بێت، بیمەی تەندروستیش ڕەنگە نەشتەرگەری جوانکاری بەبێ هۆکاری پزیشکی سەلمێنراو نەگرێتەوە. بەڵام بیمەی تەندروستی ڕەنگە نەشتەرگەری جوانکاری بنیاتنانەوە بگرێتەوە، بەپێی ڕێکارەکە.

نەخۆشی ناڕێکی لەش چییە؟

ئەگەر مرۆڤەکان حاڵەتێکی بنەڕەتی تەندروستی دەروونییان هەبێت وەکو ناڕێکی جەستەیی، ڕەنگە گۆڕانکارییە جەستەییەکان شێوازی بینینی خۆیان نەگۆڕن. نەخۆشی ناڕێکی جەستەیی (BDD) حاڵەتێکی تەندروستی دەروونییە کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێی زیادەڕۆیی پەیوەست بە چۆنیەتی تێڕوانین و بیرکردنەوەی مرۆڤ لە شێوەی دەرکەوتنی. ASPA ئامۆژگاری دەکات کە مرۆڤەکان پێویستە لە دۆخێکی ڕوونی دەروونیدا بن پێش ئەوەی هەر نەشتەرگەرییەکیان بۆ بکرێت کە بتوانێت جەستەیان بۆ هەمیشە بگۆڕێت. تەنانەت ئەگەر ئەنجامی نەشتەرگەرییەک لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی کەسەکەدا بێت، ئەوا ڕەنگە هێشتا دڵخۆش نەبێت بە دەرکەوتنی دوای نەشتەرگەری و لەوانەیە وا دەرکەوێت کە ڕێکارەکانی دووبارە بکرێتەوە.

بەپێی وتارێکی ساڵی ٢٠١٨ کە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ پێستی ژنان سەرچاوەی متمانەپێکراو بڵاوکراوەتەوە، ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی BDD بوون، ڕەچاوکردنی یاسایی و سەلامەتی و ئەخلاقی لەخۆدەگرێت. نووسەرانی بابەتەکە دەڵێن کە پزیشکانی نەشتەرگەری پێویستە پرۆسەی بڕیاردانی پاڵاوتە بەکاربهێنن کاتێک دیاری دەکەن کە ئایا نەشتەرگەری جوانکاری بۆ کەسەکە ئەنجام دەدەن یان نا.

مەترسی و ئاڵۆزییەکان

وەک هەر نەشتەرگەرییەکی تر نەشتەرگەری جوانکاری مەترسی و ئەگەری ئاڵۆزییەکانی هەیە کە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی کەسەکە هەبێت. هەموو جۆرەکانی نەشتەرگەری لەوانەش نەشتەرگەری بنیاتنانەوە و جوانکاری مەترسییان هەیە. مەترسییە ئەگەرییەکان بریتین لە:

  • نەخۆشی
  • ئاڵۆزییەکانی بێهۆشکردن
  • کۆبوونەوەی شلە لە دەوری برینەکان
  • دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان
  • خوێن مەیین
  • کێشانی زۆر یان خوێنبەربوون
  • بێهێزی کە ڕەنگە کاتی بێت
  • ناڕازیبوون لە دەرئەنجامەکە
  • ئەنجامە ناهەمیشەییەکان
  • پەڵەی بەرچاو

پوختە

نەشتەرگەری جوانکاری بە گشتی نە باشن و نە خراپن. پێویستە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری مرۆڤەکان ماوەیەک تەرخان بکەن بۆ ئەوەی بیربکەنەوە لە هەموو ڕووداو و ئەگەرەکان و مەترسی و سوودەکانی ڕێکارەکان لەبەرچاو بگرن. ئەگەر کەسێک بیر لە نەشتەرگەری دەکاتەوە، باشتر وایە لەگەڵ کەسێکی پسپۆڕی چاودێری تەندروستی قسە بکات، بەدوای پزیشکی نەشتەرگەریدا بگەڕێت کە ئەزموون و ڕاهێنانی بەرفراوانیان هەبێت و چاوەڕوانی ڕاستییان هەبێت بۆ ئەنجامەکان. ئەگەر کەسێک پێی وایە لەوانەیە تێکچوونی ناڕێکی لەش (BDD) یان حاڵەتێکی تری تەندروستی دەروونی هەبێت گرنگە پێش ئەوەی نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدات چارەسەری ئەم حاڵەتە بکات.


سەرچاوەکان



122 بینین