هەوکردنی پێست

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-25-15:13:00 - کۆدی بابەت: 12303
هەوکردنی پێست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەوکردنی پێست (بە ئینگلیزی: Skin infection، بە عەرەبی: عدوى الجلد) کاتێک ڕوودەدات کە میکرۆبەکان پێست یان شانە نەرمەکانی ژێر ڕووی پێست تووش دەکەن. چوار جۆری سەرەکی میکرۆب هەیە کە دەتوانن پێست تووش بکەن: بەکتریا، ڤایرۆس، کەڕوو و مشەخۆر. هەموو کەسێک دەکرێت تووشی هەوکردنی پێست ببێت. لە ڕاستیدا، هەوکردنی پێست سێیەم باوترین نیگەرانی پزیشکیە کە دابینکەرانی چاودێری تەندروستی چارەسەری دەکەن لە سەنتەری فریاکەوتن (کە شوێنەکانی وەک چاودێری بەپەلە، سەنتەری نەشتەرکاری، ژووری فریاکەوتن و نوسینگەی پزیشکەکان دەگرێتەوە).

نیشانە باوەکانی هەوکردن بریتین لە هەڵاوسان، برینی ڕەش، سووربوونەوە یان کۆبوونەوەی کێم. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو نیشانانەی کە هەتە پشت دەبەستێت بەو هەوکردنە دیاریکراوەی کە تۆ ئەزموونی دەکەیت. لە کاتێکدا نیشانەکان لەوانەیە ناڕەحەت بن، بەڵام خۆشبەختانە چەندین بژاردەی چارەسەر هەیە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات چاک ببیتەوە.

جۆرەکانی هەوکردنی پێست

چوار جۆر میکرۆب هەن کە دەبنە هۆی هەوکردنی پێست. ئەمانە بەکتریا، ڤایرۆس، کەڕوو و مشەخۆر دەگرێتەوە.

هەوکردنە بەکتریاییەکان

چەندین جۆری هەوکردنی بەکتریایی پێست هەیە، لەوانە:

  • هەوکردنی بەستەرە شانە
  • ئاگرە یان زیپکە زیپکە بوونی پێست
  • کێم و دومەڵی بچووک
  • دومەڵی گەورەی پێست
  • هەوکردنی سەلکی موو
  • ستافیلۆکۆکەس ئەورییس بەرگری مەسیسیلین (MRSA)
  • ئێگزیما

هەوکردنە ڤایرۆسییەکان

هەندێک لە ڤایرۆسەکان دەتوانن پێست تووشبکەن و نیشانەکانی هەوکردن دروست بکەن. هەندێک لە هەوکردنە باوەکانی ڤایرۆس بریتین لە:

  • خرۆش و ئاڵۆش
  • دڕکە و مێکوتە
  • سورێژە
  • بالووکە
  • ڤایرۆسی هێرپس سمپلێکس (HSV)
  • ڕوبێلا یان سورێژەی ئەڵمانی
  • نەخۆشی پێنجەم
  • نەخۆشی دەست و پێ و دەم
  • ملەخڕێ
  • لیرکی پێست
  • لووسۆکە یان نەرمۆکە (Molluscum contagiosum)

هەوکردنی کەڕوو

باوترین جۆرەکانی هەوکردنی کەڕوو بریتین لە:

  • کەڕووی پێست یان مایکۆسس
  • کەڕووی پێی وەرزشوان
  • کرمی ئەڵقەیی
  • هەوکردنی هەویرترش
  • خوریشکی جۆک
  • هەوکردنی کاندیدا

هەوکردنی مشەخۆر

کۆتا جۆری هەوکردنی پێست بەهۆی مشەخۆرەکانەوە دروست دەبێت، کە زیندەوەرێکی بچووکن و لەسەر جەستە خۆراک دەخۆن و زاوزێ دەکەن. نەخۆشییە باوەکانی مشەخۆر بریتین لە:

نیشانەکان

نیشانەکانی هەوکردنی پێست لەوانەیە زۆر جیاواز بن لەسەر بنەمای جۆری هەوکردن و توندی حاڵەتەکەت.

نیشانەکانی هەوکردنی بەکتریایی

هەر جۆرە هەوکردنێکی بەکتریایی پێست دەبێتە هۆی کۆمەڵێک نیشانەی دیاریکراو، لەوانە:

هەوکردنی بەستەرە شانە: ئازاری بێزارکەر، نەرمی، سووربوونەوە، گەرمی، و هەڵاوسان.

ئاگرە یان زیپکە زیپکە بوونی پێست: برینی سووری خوراو کە دەکرێت هەوکردن (شلەی سپی) دزە بکات، لەگەڵ قەتماغەی ڕەنگ هەنگوینی، بەزۆری لەسەر دەستەکان، قاچەکان، دەم یان لووت.

کێم و دومەڵی بچووک لەگەڵ دومەڵی گەورەی پێست: هەڵاوسان و کێمی پڕ لە هەوکردن.

ستافیلۆکۆکەس ئەورییس بەرگری مەسیسیلین: هەڵچوونی بە ئازار و سوور لەسەر پێست کە پڕە لە کێم.

نیشانەکانی هەوکردنی ڤایرۆسی

نیشانەکانی ڤایرۆسی پێست پشت دەبەستێت بەو ڤایرۆسەی کە تووشی بوویت. ئەم جۆرە هەوکردنانە دەتوانن ببنە هۆی چەندین نیشانە لەوانە:

  • بالوکە یان گەشەکردنی ڕەق لەسەر پێست زۆرجار لەسەر پەنجەکان، ئەندامی زاوزێ، سمت، باڵ یان قاچەکان
  • ئێش و ئازار و مێروولەکردن
  • گەشەکردنی برین
  • برینی سارد لە دەم، دەموچاو، ئەندامی زاوزێ، یان سمت

نیشانەکانی هەوکردنی کەڕوو

ئەگەر جۆرێک لە کەڕوو هۆکاری سەرەکی هەوکردنی پێست بێت، ئەو نیشانانەی کە ئەزموونی دەکەیت پشت دەبەستێت بەوەی کە چ بەشێکی لەشت تووشی کەڕووەکە بووە. ئەمە لەوانەیە لە پێی وەرزشوانەوە (کە لەسەر پێ و پەنجەکانی گەشە دەکات) بۆ هەوکردنی هەویرترش (کە دەتوانێت نیشانەی ناوەوە و دەوروبەری زاوزێ دروست بکات). لەگەڵ هەوکردنی کەڕوو، ئەوە باوە کە ئەزموونی ئەمانە بکەیت:

  • ورووژانی پێست
  • خوران
  • سووربوون
  • برین یان ئازار
  • پێستی توێکدار
  • هەڵئاوسانی
  • تۆقلە و بڵێسە
  • دەردراوی برین

نیشانەکانی هەوکردنی مشەخۆر

هاوشێوەی هەوکردنەکانی تری پێست، نیشانەکانی هەوکردنی مشەخۆر لەوانەیە پشت بەو مشەخۆرە ببەستن کە تووشت دەکات. نیشانە باوەکان کە دەتوانیت ئەزموونی بکەیت بریتین لە:

  • خوران
  • ورووژانی پێست
  • دروستبوونی برین لە دەوری پێست
  • برینی ڕەشی پێست
  • دروستبوونی کیس
  • دروستبوونی گرێکان
  • برینداربوون
  • سووربوون

هۆکارەکان

بەکتریاکان، ڤایرۆسەکان، کەڕووەکان و مشەخۆرەکان دەتوانن بڵاوببنەوە بۆ پێست و ببنە هۆی هەوکردن بە چەندین ڕێگا، لەوانە:

  • گەشەکردنی برینەکان یان بڕین لەسەر پێست کە وا دەکات بە ئاسانی میکرۆبەکان خوێن تووش بکەن.
  • هەبوونی ناوچەی شێ لەسەر پێست، وەک لەسەر بەشە چەماوەکەی پێست یان ئەو بەشەی پێست کە پەیوەندی بە پێستێکی دیکەوە هەیە (بۆ نموونە لە ژێر سنگ، لەسەر قۆڵەکان، هتد).
  • مەلەکردن لە ئاوی پیس.
  • پەیوەندی سێکسی یان بەرکەوتنی پێستی لەگەڵ کەسێک کە هەوکردنی پێستی هەیە.

هۆکارەکانی مەترسی

هەروەها لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی پێست زیاد بکات بەهۆی ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

  • بڕین یان برین لە پێست
  • سووڕی خوێنی خراپ
  • ئێکزیما یان نەخۆشییەکانی تری پێست
  • پیربوون لە تەمەندا
  • ژیان لەگەڵ نەخۆشی بەرگری خۆیی
  • لاوازی بەرگری کردن
  • چارەسەری کیمیایی
  • بەدخۆراکی
  • قەڵەوی یان شەکرە
  • ئیفلیجی یان مانەوەی درێژخایەن لەسەر جێ
  • هەڵاوسانی درێژخایەن لە قاچەکان

دەستنیشانکردن

ئەگەر دەست دەکەیت بە تێبینیکردنی نیشانەکانی هەوکردنی پێست، ئەوە لە بەرژەوەندی تۆدایە کە سەردانی دابینکەری چاودێری تەندروستی بکەیت بۆ پشکنین و چارەسەر لە کاتی چاوپێکەوتنەکەتدا، بە زۆری پرسیارت لێدەکەن دەربارەی مێژووی پزیشکی و تاقیکردنەوەی جەستەیی ئەنجام دەدەن. هەروەها پزیشک دەتوانێت پشکنینە جۆراوجۆرەکانی دەستنیشانکردن ئەنجام بدات و داوایان بکات بۆ تێگەیشتن لەوەی چی دەبێتە هۆی نیشانەکانت. ئەمانە بریتین لە:

هەڵسەنگاندنی بینراو: سەیری پێست دەکەن بۆ پشکنینی نیشانەکانی هەوکردن.

چاندنی پێست: نموونەی پێستی تووشبوو کۆدەکەنەوە بە کڕاندنی یان لێدان و ناردنی بۆ تاقیگەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە نموونەکە لەژێر مایکرۆسکۆپدا.

پشکنینی خوێن: یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی هەوکردنەکە و ئەوەی کە ئایا نیشانەکان بەهۆی جۆرێکی دیاریکراوی بەکتریا، کەڕوو، ڤایرۆس یان مشەخۆرەوەن.

کاتێک دابینکەرەکەت لە نزیکەوە سەیری پێست دەکات، هەروەها پێویستە ئەو حاڵەتانە بەدوور بگرن کە کاریگەرییان لەسەر پێست هەیە پێش ئەوەی دەستنیشانی هەوکردنی پێست بکەن. ئەم مەرجانەی تەندروستی لەوانەیە بریتین لە:

  • پەنامی پێست (جۆرە هەوکردن و ئیلتیهاباتێکی پێستە کە بەهۆی وردە زیندەوەرەکانەوە نییە)
  • خوێنمەیینی قووڵی خوێنهێنەرەکان
  • بەڵەکی پێست
  • شکستی دڵی زگماکی
  • پێوەدانی مێشوولە
  • کاردانەوەی هەستیاری
  • هەڵاوسانی لیمفە خانەکان
  • نەخۆشی دەردە پاشا

چارەسەرکردن

چەند بژاردەیەکی چارەسەر هەیە کە دابینکەرەکەت لەوانەیە پێشنیاری بکات ئەگەر هەوکردنی پێستت هەبێت. پلانی چارەسەری تەواو پشت دەبەستێت بە نیشانەکان و هۆکاری هەوکردن. باوترین چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشیانە بریتین لە:

کرێمی ڕووپۆشی پێست

دەتوانیت ڕاستەوخۆی کرێم لەسەر پێست دابنەییت بۆ ئەوەی یارمەتی نیشانەکان بدەیت. لەسەر بنەمای جۆری ئەو هەوکردنەی کە هەتە، هەڵبژاردنەکانت لەوانەیە بریتین لە:

  • Centany (mupirocin)
  •  Baciguent (bacitracin)
  • Neosporin (neomycin)
  • Sklice (ivermectin)
  •  Elimite (permethrin 1٪)
  • Ulesfia (benzyl alcohol 5٪)

دژە بەکتریا

بۆ هەوکردنی بەکتریایی پێست، پزیشک لەوانەیە دەرمانی دژە بەکتریا بنووسێت کە دەتوانیت بە دەم وەریگریت. ئەم دەرمانانە لەوانەیە:

  • Vancocin (vancomycin)
  • Zyvox (linezolid)
  • Tygacil (tigecycline)
  • Cubicin (daptomycin)
  • Teflaro (ceftaroline) لەخۆ بگرێت.

دەرمانی دژە ڤایرۆس

ئەگەر هەوکردنی پێست لە ئەنجامی ڤایرۆسێک بێت، دەتوانیت چارەسەری دژە ڤایرۆس بەکاربهێنیت. هەندێکیان بریتین لە:

 Valtrex (valaciclovir)

Zovirax (acyclovir)

Trans-Vers-Al (salicylic acid

بەتاڵکردنەوە

لەو حاڵەتانەی کە هەوکردنی پێست بووەتە هۆی گەشەکردنی کێم یان کۆبوونەوەی هەوکردن، پزیشک دەکرێت بڕیار بدات کە کێمەکە لە ناوەوە دەربدات. کارمەندانی تەندروستی ئامێری خاوێنکراو بەکاردەهێنن بۆ بڕینی کەمێک لە پێست. پاککردنەوەی شلەی ناوەوە دەکرێت کەمێک نائاسوودە بێت.

چۆنیەتی خۆپاراستن لە هەوکردنی پێست

ڕێگریکردن لە هەوکردنی پێست بە شێوەیەکی سەرەکی مانای کەمکردنەوە یان خۆدوورگرتنە لە بەرکەوتن بەو میکرۆبانەی کە دەتوانن تووشت بکەن. ئەم هەنگاوانەی خوارەوە دەتوانن مەترسی تووشبوون بە هەوکردن کەم بکەنەوە:

  • بە وریاییەوە و بە تەواوی دەستەکانت بشۆ بەتایبەتی پێش خواردن و دوای خواردن.
  • بەکارهێنانی پێڵاوی دۆش لە کاتی خۆشۆردن، لە ژووری خۆگۆڕینی وەرزش یان گەرماوە گشتییەکانی تر.
  • جۆرە جل و بەرگێک لەبەر بکە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی شێ لەسەر پێست.
  • هەر برینێک یان بڕینێک بە سابوون و ئاو پاک بکەرەوە.
  • بڕاوی یان برینەکان بە لۆکە یان باندەج داپۆشە.
  • خۆت بەدووربگرە لە هاوبەشکردنی جلوبەرگ، گوێزان، یان کەلوپەلی پاکوخاوێنی لەگەڵ کەسانی تر.

ئاڵۆزییەکان

ئەگەر هەوکردنی پێست چارەسەر نەکرێت، لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە ئاڵۆزی زیاتر هەبێت، وەک:

مردنی خانەکانی بەستەرە شانە: هەوکردنێکی توند دەتوانێت بڵاوببێتەوە بۆ شانەکانی ژێر پێست و ببێتە هۆی مردنی خانەکان و ئەمەش دەبێتە هۆی ئازارێکی سەخت، ڕەنگی گۆڕاو (زۆرجار خۆڵەمێشی یان شین)، و بڵێسە و تلۆقەی پێست.

هەوکردنی لیمفە ڕژێنەکان: گەورەبوونی لیمفە گرێکان، یان هەوکردنی لیمفە ڕژێنەکان، دەکرێت ڕووبدات کاتێک هەوکردنی پێست خراپتر دەبێت.

گانگرین: هەوکردنی بەکتریای توند دەتوانێت ببێتە هۆی گانگرین، کە مردنی شانەکانی پێستە، زۆرجار لە پەنجەکان، قۆڵەکان، قاچەکان یان پەنجەکانی پێ ڕوودەدات.

هەوردنی پەیکەرە ماسولکە: ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە هەوکردن بۆ ئێسک بڵاودەبێتەوە و لە کۆتاییدا بەشێک لە ئێسک دەکوژێت و دەبێتە هۆی ئازار و تا و لەرزوتا.

هەوکردنی خوێن بە بەکتریا: کاتێک بەکتریا بڵاودەبێتەوە بۆ خوێن، لەوانەیە ئەم هەوکردنە سەختە گەشە بکات کە دەبێتە هۆی لەرزین، تا، لەرزوتا و ئازاری سک.

هەوکردنی خوێن: ئاڵۆزییەکی زۆر گەورەیە کە دەبێتە هۆی کاردانەوەیەکی توندی بەرگری لەش و لەوانەیە زیان بە چەندین ئەندام و کۆئەندام بگەیەنێت کە دەکرێت ببێتە هۆی مردن.

هەوکردنی ناوپۆشی دڵ: هەوکردنی بەکتریا یان کەڕوو بڵاو دەبێتەوە بۆ دڵ، ئەم حاڵەتە لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی مەترسیدار لە ناوەوە و دەمەوانەکان، کە دەبێتە هۆی تا و لەرزوتا و ماندووبوونی زۆر.

چوار جۆری سەرەکی هەوکردنی پێست هەیە؛ هەوکردنی بەکتریایی، هەوکردنی ڤایرۆسی، هەوکردنی کەڕوویی، هەروەها هەوکردن بە مشەخۆرەکان. ئەم هەوکردنە دەتوانێت نیشانەی جۆراوجۆر دروست بکات، لەوانە سووربوونەوە، خوران، برین، هەڵچوون و ورووژاندنی پێست. دەکرێت تووشی ئەم هەوکردنانە ببیت ئەگەر برینداری یان برینت هەبێت لەسەر پێست کە میکرۆبەکان دەتوانن تێیدا زاوزێ بکەن. هەروەها لەڕێی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کەسێک کە هەوکردنی پێستی هەیە، یان کاتێک بەرکەوتنت بە ئاوی پیس هەبیت.

خۆشبەختانە، چەندین جۆری کرێم و دەرمانی دەم دەتوانن یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکان بدەن. هێشتنەوەی دەستەکان بە خاوێنی و پاککردنەوەی برینەکان بە تەواوی و بەکارهێنانی جلوبەرگی گونجاو هەندێک ڕێگایە کە دەتوانیت ڕێگری لە هەوکردنی پێستی پێ بکەیت.


سەرچاوەکان



160 بینین