ناوهڕۆك
سەرەتا
ئازاری گوێ یان ئازاری گوێیەکان (بە عەرەبی: الام اذن، بە ئینگلیزی: Ear pain) گوێ ئەندامێکی لەشە کە لە ڕێگەیەوە دەنگەکان دەبیستین و هاوسەنگی لەش ڕێک دەخەین. گوێ لە سێ بەش پێکهاتووە کە بریتین لە: گوێی دەرەوە، گوێی ناوەوە، گوێێ ناوەڕاست، هەر کام لەم بەشانە دەورێک لە بیستندا دەگێڕن.
نیشانەکان
- بوونی ئازار لە یەکێک گوێیەکان یان هەردووکیان.
- کاتێک دەست لە ئێسکی بەرامبەر گوێ دائەنێی ژان ئەکات.
- سەرسوڕان و سەرەگێژە.
- ئازاری سەر و سەرئێشە.
- توانایی بیستن کەم ئەبێتەوە.
- زرینگانەوەی گوێ.
هۆکارەکان
- زۆربوونی مۆمی گوێ.
- هەوکردنی گوێی ناوەڕاست یان گوێی دەرەوە.
- زەبرگەیشتن بە گوێ بەهۆی بەرزی پەستانی هەوا لەسەر گوێیەکان.
- زەبرگەیشتن بە گوێ بەهۆی پاککردنەوەی گوێ بەشێوازێکی نادروست.
- کونبوونی پەردەی گوێ بە هەر هۆکارێک بێت.
- بوونی تەنی نامۆ یان مێروو لەناو گوێدا.
- هەوکردنی لووت یان هەوکردن قوڕگ یان هەوکردنی ددان و پووک و هەوکردنی جومگەی شەویلگە.
چارەسەرکردن
پێوستە بە ئامێری تایبەت سەیری گوێ بکرێت پاشان چارەسەر وەربگیرێت. پێدانی چارەسەر بەهۆی هۆکارەکەوەی دیاری بکرێت پاشان چارەسەر وەربگرێ. بۆ نموونە:
- وەرگرتنی دەرمانی NSAIDs
- وەرگرتنی دەرمانی Antibiotic
- نەشتەرکاری
سەرچاوەکان
649 بینین