ئاڵای ئەمریکا چەند ئەستێرەی تێدایە؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-07-22-14:24:00 - کۆدی بابەت: 13620
ئاڵای ئەمریکا چەند ئەستێرەی تێدایە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئاڵای ئەمریکا چەند ئەستێرەی تێدایە؟ (بە عەرەبی: كم عدد النجوم الموجودة في العلم الأمريكي؟، بە ئینگلیزی: How many stars are there in united states of america flag) ئاڵا سیمبولی گەل و نەتەوە و وڵاتەکانە. هەروەها نیشانەی نیشتمانە بەهۆی بوونی لە نێو نەتەوە و گەلانی تردا بە ئاڵاش ناودەبرێت ئاڵاکە ئاماژەیە بۆ ناسنامەی نیشتمان و شارستانییەتەکەی هەروەها ئاماژەیە بۆ بەرزترین پلە لە ویلایەتەکەدا و خەڵک بە گشتی ڕێزی لێ دەگرن و بە سمبولێکی پیرۆز و گرنگ لێی دەڕوانن. 

سەبارەت بە ئاڵای ئەمریکا، ئەو هێما نەتەوەییەیە کە سەر بە ئەمریکایە، کە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دەکەوێتە کیشوەری باکووری ئەمریکا و بە فەرمی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناسراوە پایتەختەکەی شاری واشنتۆنە کە ڕووبەری ٩٫٨٢٦٫٦٧٥ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی ٣٢٠٫٢٠٦٫٠٠٠ کەس. بەپێی ئامارەکانی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٥ ژمارەی سەربازەکانی ١٫٤ ملیۆن کەسە، لەڕووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بەسەر پەنجا ویلایەتدا، دراوی فەرمیش دۆلاری ئەمریکییە.

ژمارەی ئەستێرەکانی سەر ئاڵای ئەمریکا

ژمارەی ئەستێرەکانی سەر ئاڵای ئەمریکا پەنجا ئەستێرەیە؛ ژمارەی ئەستێرەکان نوێنەرایەتی پەنجا ویلایەتی ئەمریکا دەکات و ئەستێرەکان لە چوارگۆشەیەکدا هەڵکەوتوون هێمای یەکێتییەکەیەتی، لەگەڵ ئەستێرەکان شەش هێڵیان سپی و حەوت هێڵی سوور هەن. ئەم ئاڵایە لە کاتی سەربەخۆیی ئەمریکا و شۆڕشی سەربەخۆیی لە ساڵی ١٧٧٦ی زایینی لە ڕۆژی چوارەمی تەمموز، بووە ئاڵای فەرمی ویلایەتەکە و بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ زیادبوونی ویلایەتەکاندا ژمارە و دیزاینی ئەستێرەکانیش گۆڕانیان بەسەردا هاتووە. 

مێژووی ئاڵای ئەمریکا

ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٧٧٧ی زایینیەوە بیست و شەش جار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەهۆی هاتنە ناوەوەی ویلایەتە نوێیەکان بۆ ناو یەکێتی ئەمریکا سەرەتا ئاڵاکە ١٣ ئەستێرە بوو کە ئاماژە بوو بۆ ١٣ ویلایەتەکەی ئەمریکا کە یەکیان گرت و شۆڕشیان دژی بەڕیتانیا دەست پێکرد و سەربەخۆییان بەدەست هێنا. ئەم ئاڵایە بە شێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی ساڵێک بەکارهاتووە، پاشان بەدرێژایی مێژوو ئاڵاییەکە گۆڕدراوە و ئەستێرەی نوێی بۆ زیادکراوە لەگەڵ زیادبوونی ویلایەتی بەڵام لە ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە ٢١ی مانگی ئابدا، ئاڵاکە بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا دوایت ئایزنهاوەر گۆڕدرا، دوای ئەوەی هاوایی و ئەلاسکا چوونە ناو یەکێتییەکە.

ئاڵاکە لە ئەمریکا بە بەرزکردنەوەی لەسەر باڵەخانە فەرمییەکان و باڵەخانە حکوومییەکان و موڵک و ماڵە تایبەتەکان بەکاردەهێنرێت هەروەها لە جەژنە نیشتمانییەکان و لە ڕۆژی یادکردنەوەی سەرۆکەکان و لە ڕۆژی ئاڵاکان و لە ڕۆژی سەربازە دێرینەکانیشدا بەکاردەهێنرێت ئۆتۆمبێلەکان بە دانانی ستیکەرێک بۆ ئاڵاکە، و لەسەر جلی فەرمی و  لەسەر جلوبەرگی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا دادەنرێت، هەروەها لەسەر جلی ئاسمانی و کەشتییە ئاسمانییەکان، وەک ڕازاندنەوە بەکاردێت.

زانیاری گرنگ لەسەر ئاڵای ئەمریکا

  • ئاڵاکە بۆ ڕیکلام و بانگەشە بۆ هیچ براندێک بەکارناهێنرێت.
  • نابێت  لە زەوی بدات.
  • ئاڵاکە تەنها لە حاڵەتەکانی ماتەمینیدا بە نیوەیی هەڵدەدرێت.
  • ڕێگەپێدراوە ئاڵای ئەمریکا بە زێڕ لە پەراوێز و لێوارەکانیدا بڕازێنرێتەوە، هەروەها ڕێگەپێدراوە هەڵۆیەکی زێڕین لەسەر دار ئاڵاکە دابنرێت و ئەم بابەتانەش دژی جاڕنامەی ڕێزگرتن لە ئاڵاکە نین.


سەرچاوەکان



103 بینین