پشکنینی نەخۆشی پشیلە

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-22-14:41:00 - کۆدی بابەت: 13622
پشکنینی نەخۆشی پشیلە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی پشیلە (بە عەرەبی: فحص داء القط، بە ئینگلیزی: Test Toxoplasm) یەكێكە لە نەخۆشییە گوێزراوەكان كە بەهۆی جۆره مشەخۆرێكەوه تووشی مرۆڤ و گیانلەبەر ئەبێت كە ناوی تۆكزۆ پالزما گۆندییە gondi Toxoplasma، بۆیە ناونراوە نەخۆشی پشیلە چونكە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر پشیلە نییە ولە ویشەوه ئەگوازرێتەوه، نەخۆشی پشیلە تووشی هەردوو ڕەگەز ئەبێت بەڵام بە ڕێژەیەكی زۆر زیاتر تووشی ئافرەتان و كچان ئەبێت و كاریگەرییەكی ئەوتۆی نییە لەسەر پیاو، بەڵام زۆر كاریگەری هەیە لەسەر ژن لە کاتی دووگیانیدا ئەبێتە هۆی ناتەواوی منداڵەکەی یاخوود زۆرجاریش ئەبێتە هۆی لەبارچوونی.

ڕێگاكانی تووشبوون بە نەخۆشی پشیلە

  • بەركەوتن بە پشیلەیان پاشەڕۆی پشیلە.
  • خواردنی گۆشتی نەكواڵاو و کاڵ.
  • خواردنەوەی شیر كە لەوانەیە چێڵەكە یان بزن و مەڕەكە هەڵگر یان تووشبووی نەخۆشییەكە بووبێت.
  • خوێن گواستنەوە لە كەسێكی نەخۆشەوە بۆ كەسێكی ساغ.
  • لە ژنی دووگیانیشەوە بۆ مناڵەكەی ناو سكی.
  • گواستنەوەی ئەندامێكی كەسێۆ بۆ كەسێكی ساغ وەک گورچیلە و جگەر.

نیشانەکانی نەخۆشی پشیلە

  • زۆرجار بێ نیشانەیە و تەنها وەكو ئەنفلۆنزا دەبێت
  • بوونی تا
  • ئازاری ماسولكە
  • هیلاکی

مەترسییەکانی نەخۆشی پشیلە

ئەم نەخۆشییە زۆرجار دووچاری ژنانی سكپڕ دەبێتەوە، كە دەبێتە هۆی ناتەواوی لە مناڵەكەیدا یاخوود مردنی یا كوێربوون یا كەڕی مناڵەكە، هەروەها مندااڵی خوار پێنج ساڵ دووچاری هەوكردنی چاو دەبن.

پشکنین و شێوازی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە

نەخۆشی پشیلە بە چەند ڕگەیەک دەستنیشان دەکرێت:
یەکەم: لە ڕێگەی پشکنینێکیی تایبەتییەوە دەستنیشان ئەكریت كەپێی ئەوترێت Toxoplasmosis كە لەڕێی وەرگرتنی نموونەیەكی خوینی كەسەكە ئەكرێت، ئەكریت بە سیڕەم و دوای ئەوە بەهۆی ئەنتی جینەوه سەرەتا دەر ئەكەوێ كە پۆزەتیڤە یان نیگەتیڤ کە لە ڕێگەی ستریپەوە ئەم قۆناغە ئەنجام ئەدەین. ئەگەر نیگەتیڤ بیت ئەوا واتە نەخۆشییەکەی نییە و پشکنینەکە كۆتایی دێت، بەڵام ئەگەر پۆسەتیڤ بوو ئەوا واتە نەخۆشییەکەی هەیە ئەوکات بە ڕێگای ئامێری هۆرمۆنات تایتەری بۆ ئەكرێت واتە دیاریکردنی ڕێژەکەی بە ژمارە بۆئەوەی بزانرێ چەنده تووشبووه، واتا بڕەكەی دیاری ئەكرێت كە ئەمەش بۆ چارەسەرەكەی یارمەتی ئەدات بەوەی كامەدەرمانە و بە بڕی چەند و ڕۆژی چەند جار وەری بگرێت.

دووەم: لە ڕێگەی سیتی سكان و MRI و سۆنەر، لە ژنانی سكپڕدا پشكنینی ئاوی دەوری مناڵەكە دیاری دەكات.

ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێن بۆ ئەم نەخۆشییە

لە حاڵەتی دووگیانیدا ئەم حەبانە بەکاردێن:

  • سپایرامایسین (spiramycin)
  • ڕۆڤامایسین (Rovamycine)
  • لیوكۆڤۆرین (leucovorin)

لە حالەتی ئاساییدا ئەم حەبانە بەکاردن :

  • پایریمایسامین Pyrimethamine 
    سولفادیزین Sulfadiazine
    سلیندامایسین Clindamycin 
    ئەزیسرومایسین Azithromycin
    ئاتۆڤاكیۆن A


سەرچاوەکان



126 بینین