ناوهڕۆك
ناساندن
هەوکردنی سییەکان (بە عەرەبی: التهاب الرئتين، بە ئینگلیزی: Pneumonia) هەوکردنێکە کە کیسی هەوا لە یەکێک یان هەردوو سیدا هەوکردن دەکات. لەوانەیە کیسی هەوا پڕ بێت لە شلە یان چڵک (ماددەی چڵکدار)، دەبێتە هۆی کۆکە لەگەڵ بەڵغەم یان چڵک، تا، لەرز و سەختی هەناسەدان.
هۆکارەکان
هەوکردنی سییەکان بەپێی ئەو جۆرە میکرۆبانەی کە هۆکارن وەکو:
- بەکتریا
- ڤایرۆسەکان
نیشانەکانی هەوکردنی سییەکان
- ئازاری سنگ لەکاتی هەناسەدان یان کۆکە
- کۆکە
- شەکەتی
- تا و ئارەقکردنەوە و لەرزین
- سکچوون یان ڕشانەوە
- هەناسە تەنگی
دەستنیشاکردن
بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە زۆرجار دکتۆر بە پێی نیشانەکانی دەستنیشانی دەکات، وەک پشکنینی خوێن بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەوکردنێک و هەوڵدان بۆ دیاریکردنی جۆری زیندەوەری هۆکاری تووشبوونەکە بەکاردەهێنرێت لەگەڵ پشکنینی بەڵغەم.
چارەسەر
باشترین چارەسەر بۆ هەوکردنی سییەکان ئەوەیە نەخۆش پارێزی بکا لە خواردنی ساردیمو سەرمابوون پێدانی ئەنتیبایۆتیک وەک:
- amoxicillin 1*3
- Pencillin 1*1 IM
- Augmenten 1*2
- ampicillin 1*3
- Azithromaycin 1*1
هەروەها پێدانی ئازار شکێنیک بۆ ئازار و تایەکەی وەک:
- Voltaren
- Paracetamol
- Ibuprofen
سەرچاوەکان
514 بینین