ناوهڕۆك
ناساندن
کورتکراوەی CPR واتا Cardiopulmonary resuscitation، کردارێکی فریاگوزاری سەرەتاییە کە کەسی فریادڕەز ئەنجامی دەدات و تێیدا دەستەکانی بەکاردێنێت بۆ پاراستنی کرداری مێشک تاکوو ڕێوشوێنی زیاتر بۆ گەڕاندنەوەی سووڕی خوێن و هەناسەدانی ئاسایی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک کە تووشی جەڵتەی دڵ بووە.
چۆن ئەنجام دەدرێت؟
پێویستە ئەم کارانەی خوارەوە ئەنجام بدەیت:
- شوێنێکی سەلامەتت هەبێت بۆ خۆت و نەخۆشەکەت نەک لە نێو شەقام فریاگوزاری ئەنجام بدەیت و ئۆتۆمبێلەکان سەرقاڵ بکەیت، پێویستە شوێنەکەت سەلامەت بێت (Safety of the place)
- وەڵامی کەسەکە بپشکنە (هۆشیاری)، هەوڵبدە کەسە بریندارەکە بە هێواشی بجوڵێنیت و شانەکانی بلەرزێنیت. بپرسە ئایا تۆ باشیت؟ ئەگەر وەڵامی نەدایەوە و هەناسە و ترپەی دڵی نەبوو، هەنگاوی داهاتوو بنێ.
- پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانەوە بکە یان هەر کەسێک لە دەوروبەرت پەیوەندییان پێوە بکات.
- دەست بکە بە فشار لەسەر سینگی نەخۆشەکە بەم شێوەیە:
- پاژنەی دەستت بخە ناوەڕاستی سینگ، لە نێوان هەردوو سینگی نەخۆشەکە.
- بە هێزەوە فشار بخە سەر سینگی نەخۆشەکە، بە قوڵایی 5-6 cm، بە ڕێژەی ١٠٠-١٢٠ پاڵەپەستۆ لە خولەکێکدا.
- ئاسۆی دەست و قۆڵت بپارێزە.
- دەست بکە بە پێدانی هەناسەی ڕزگارکەر بۆ نەخۆشەکە،
- دوای ٣٠ فشار لەسەر سینگ.
- دوو هەناسە بدە بە نەخۆشەکە دوای هەموو ٣٠ فشار لەسەر سینگی واتا دەکاتە ٣٠:٢.
- بەردەوام بە لە CPR: بەردەوامبە بە پێدانی ٣٠ فشار لەسەر سینگی نەخۆشەکە و ٢ هەناسەی ڕزگارکردن هەتا ئەو کاتەی یارمەتی تەندروستی دەگەنە شوێنی مەبەست یان خود ئاماژەکانی زیندوبونەوە بەدی دەکەیت لە نەخۆشەکە وەکو هەناسەدانی سروشتی.
سەرچاوەکان
255 بینین