ناوهڕۆك
ناساندن
لە تاقیکردنەوەی فیبرینۆجین، بڕی فیبرینۆجین لە پلازمادا دەپشکنرێت.
پرۆتینی فیبرینۆجین لە جگەردا بەرهەمدێت و بلۆکەیەکی بنیاتنەرە لە پرۆسەی مەیینبوونی خوێن. هەروەها پێی دەوترێت فاکتەری یەکەم، کاتێک خوێن مەیین دەبێت فیبرینۆجین لە ڕێگەی ترۆمبینەوە دەگۆڕێت بۆ فیبرین.
لە کاتی پشکنینەکەدا ترۆمبین دەخرێتە ناو نموونەی پلازما کە سیتراتی تێدایە. پاشان ئەو مەیینەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت دەتوێتەوە، پاشان بڕی پرۆتینی ناو مەیینەکە دەپشکنرێت.
لەم دواییانەدا هەندێک لە تاقیگەکان دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی ڕێگەی وردتر بە مەبەستی پێوانەکردنی ڕاستەوخۆی ئاستی فیبرینۆجین.
ئاگادارکردنەوەکان لەکاتی پشکنین
ـ خوێنبەربوون لە ژێر پێست
لەو شوێنەی کە نموونەی خوێنی لێ وەرگیراوە (ئەگەر خوێنبەربوونەکە خراپتر بوو، دەتوانرێت سەهۆڵ لە شوێنەکەدا دابنرێت).
ـ لە کاتی دووگیانیدا
ئەگەری ئەوە هەیە لە سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا ئاستی فیبرینۆجین لە ئاسایی زیاتر بێت.
ـ دایکانی شیدەر
هیچ کێشە و کاریگەرییەکی تایبەتی نییە.
ـ منداڵ و کۆرپە
هیچ کێشە و کاریگەرییەکی تایبەتی نییە.
منداڵ
هیچ کێشە و کاریگەرییەکی تایبەتی نییە.
ئەو دەرمانانەی کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی پشکنینەکە هەیە
دژە خرۆشێنەرەکان بە تایبەت هیپارین یان وارفارین لەوانەیە ببنە هۆی نادروستی ئەنجامی پشکنینەکان.
ئەنجامی تاقیکردنەوەکان
ـ لە پیاواندا
ئەنجامە ئاساییەکان:
200-400ملگم/دیلیتر
ـ لە ئافرەتاندا
ئەنجامە ئاساییەکان:
200-400ملگم/دیلیتر
ـ لە منداڵاندا
ئەنجامە ئاساییەکان:
200-400ملگم/دیلیتر
شیکاری ئەنجامەکان
ئاستی نزم:
هەمیشە لەبیرت بێت کە ئاستی فیبرینۆجین کەمتر لە 100mg/dL دەبێتە هۆی پشکنینی نائاسایی بۆ هەموو پێکهاتەکانی خوێن مەیین.
کەمی ئاستی فیبرینۆجین لەوانەیە بەهۆی:
ـ ئەفیبرینۆجینیمیا زگماکی (لە لەدایکبوونەوە)
ـ نەخۆشی جددی جگەر
ـ کۆئەگولاسیۆنی بڵاوبوونەوەی ناو خوێنبەرەکان (DIC).
ـ خوێنبەربوونی توند کاتێک ئەو ئاوێتە خوێنانەی کە فیبرینۆجینیان تێدا نییە پێدەدرێت.
ـ شێرپەنجەی پرۆستات و پەنکریاس و سییەکان.
ـ زیانێکی بەرفراوان لە بەشە جیاوازەکانی جەستەدا.
پلەی بەرز:
هەوکردنی درێژخایەن
شێرپەنجە