بەدخۆراکی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-25-19:49:00 - کۆدی بابەت: 544
بەدخۆراکی

ناوه‌ڕۆك

تێکچوونە خۆراکیەکان

لەوانەیە نەریتە نادروستەکان لە خواردنی خۆراک ببنە هۆی تێکچونە خۆراکیەکان. کەسێک تووشی بەدخۆراکی Malnutrition دەبێت کاتێک بڕی تەواوی ئەو خۆراکە ماددانە نەخوات کە لەش پێویستیەتی، لەوانەیە بەدخۆراکی پەیداببێت لە وەرگرتنی بڕێکی زۆر یان کەم لە تاوزەکانی گەرمی یان وەرنەگرتنی بڕی تەواو لە خۆراکە ماددەی گونجاو. بەدخۆراکی بەخراپی کاردەکاتە سەر ڕووخساری کەسەکەو خێرا چاکبوونەوەی زیانەکانی لەش و بەرهەڵستیکردنی نەخۆشیەکان.

نەخۆشی لە ئارەزوونەکردن لە خۆراک و زۆرخۆری

نەخۆشی ئارەزوونەکردن لە خۆراک بریتیە لە تێکچوونی خۆراکی کە تووشی کەسێک دەبێت و بەهۆیەوە حەز لە خواردن ناکات زۆر لەوە دەترسێ بارستەکەی زیادبکات لەوانەیە ببێتە هۆی بەدخۆراکیەکی زۆر توند، زۆر خۆریش تێکچوونێکی خۆراکیە تووشبووکە زۆر بەهەڵپە و بەپەلە خۆراک دەخوات پاشان دەڕشێتەوە، ئەو تووشبوانە بەزۆری داو دەرمانی نەرمکەرەوە و میزپێکەر بەکاردەهێنن بۆ ڕزگارکردنی لەشیان لە ئاو و خۆراکی زیاد، زۆرخۆری زیان بە ددان و کۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلە و بێ توانا بوونی کاری دڵ.هەردوو نەخۆشی ئارەزوو نەکردن لەخۆراک و زۆر خۆری لەوانەیە ببنە هۆی لاوازبوونی ئێسک و دابەزینی پەستانی خوێن و دەرکەوتنی نەخۆشیەکانی دڵ و جاری واش هەیە دەبێتە هۆی مردن ئەگەر چارەسەرنەکرێت، ئەگەر نیگەران بوویت لە ئەگەری تووشبوون بەو تێکچوونانە یان کەسێکی وا دەناسی ئەوا بیروڕای کەسێکی شارەزا وەربگرە.

 

قەڵەوی

ئەگەر کەسێک بڕێکی زۆر خۆراکە ماددەی دەوڵەمەند بە چەوری وەرگرت، کە خۆراکە ماددەی دیکەی کەم تێدابێت وەکو ژەمی خێرا، لەوانەیە ببێتە هۆی بەدخۆراکی، قەڵەوی واتە بوونی ڕێژەی سەدی بەرزی چەوری لەلەشدا، لەوانەیە ئەوکەسانەی تووشی قەڵەوی دەبن لەوانە بنکە شێوەی جۆراوجۆری خۆراکە ماددەکان ناخۆن، کە هاوسەنگی ڕاستیان بۆ دابین دەکات لە خۆراکە ماددە بنەڕەتیەکان، هەروەها سستیش بەشداریدەکات لە قەڵەوی دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە پەستانی خوێنی بەرزو نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەکرە، دەکرێت لە ڕەچاوکردنی سیستەمێکی خۆراکی زۆرتر و هاوسەنگ و وەرزش کردن بە ڕێکوپێکی قەڵەوی کەمبکرێتەوە. لەوانەیە هۆکاری دیکە هەبن ببنە هۆی قەڵەوی، ئێستاکە زانایان لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی نێوان قەڵەوی و بۆماوە دەکەن.


سەرچاوەکان



4725 بینین