گونجاوترین شێوازی ڕاکردن بۆ وەرزشەوانان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-22:45:00 - کۆدی بابەت: 718
گونجاوترین شێوازی ڕاکردن بۆ وەرزشەوانان

ناوه‌ڕۆك

 گونجاوەترین شێو‌ازی ڕاكردن

  بە‌ پێچە‌وانە‌ی ئە‌و توێژینە‌وە‌ و بە‌دواداچونە‌ زانستیانە‌ی باس لە‌ سودە‌كانی ڕاكردنی زۆر دە‌كە‌ن، بە‌ڵام لە‌ نوێترین توێژینە‌وە‌دا دە‌ركە‌وتوە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی زۆر ڕادە‌كە‌ن تە‌مە‌نیان كورت دە‌بێت وە‌ك ئە‌وە‌ی ڕاناكە‌ن.
ھە‌روە‌ھا توێژینە‌وە‌كە‌ ئە‌وە‌شی ئاشكرا كردووە‌، پێویستە‌ شێوازی ڕاكردن ڕێكخراوبێت و زۆرنە‌بێت، چونكە‌ ئە‌وانەی زۆر ڕادە‌كە‌ن و ئە‌وانە‌ی ڕاناكە‌ن تە‌مە‌نیان كورت تر دە‌بێت، لە‌وانە‌ی بە‌ ڕێكی و گونجاو و دیاریكراو ڕادە‌كە‌ن، بە‌شێوە‌یە‌ك كاتی ڕاكردن ھە‌فتە‌ی دوو تا سێ كاتژمێر بێت.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ پە‌یمانگایە‌كی توێژینە‌وە‌ی پینزیلڤانیای وە‌ڵات ئە‌مریكا و زیاتر لە‌ ٣٨٠٠ كە‌سی وە‌گرتوە‌ كە‌ ڕادە‌كە‌ن ئە‌نجامداوە‌، نزیكە‌ی ٧٠٪‏ ڕاكە‌رە‌كان دە‌ڵێن ھە‌فتە‌ی زیاتر لە‌ ٢٠ میل ڕادە‌كە‌ن. دە‌ركە‌وتوە‌ ئە‌وانە‌ی زۆر ڕادە‌كە‌ن تە‌‌مە‌نیان كورتدە‌بێت.
دكتۆر جە‌یمس ئۆكیفی، كە‌ توێژینە‌وە‌كە‌ی كردوە‌ پێی وایە‌ كە‌ وە‌رشی زۆر دە‌بێتە‌ ھۆی ئارە‌قكردنو داپۆشینی جە‌ستە‌ و زیانی ھە‌یە، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ پێویستە‌ ھە‌فتە‌ی دوو تا سێ كاتژمێر بە‌ ھێواشی ڕاكردن بكرێت و بە‌سود دە‌بێت بۆ فشاری خوێن و كلیسترۆڵی لە‌ش.


سەرچاوەکان



1589 بینین