سوودەکانی مەلەکردن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-14:24:00 - کۆدی بابەت: 724
سوودەکانی مەلەکردن

ناوه‌ڕۆك

سوودە‌كانی مە‌لە‌كردن 

مە‌لە‌ كردن تە‌نھا وە‌رزشە‌ كاردە‌كاتە‌ سە‌ر گشت ماسولكە‌كانی لە‌ش و بە‌ھێزیان دە‌كات و لە‌ ھە‌مان كاتیشدا گەرژی ماسولكە‌كان خاو دە‌كاتە‌وە‌ و جۆرێك لە‌ حە‌وانە‌وە‌ی پێدە‌بە‌خشێت لە‌ كاتێكدا وە‌رزشی وە‌ك ڕاكردن و ئاسن ھە‌ڵگرتن، تە‌نھا بە‌شێكی كە‌م لە‌ ماسولكە‌كان دە‌بزوێنن.
لە‌ كاتی مە‌لە‌ كردن دا ناچار دە‌بین ھە‌ناسە‌مان ڕێك بخە‌ین تاوە‌كو ئاو نە‌چێتە‌ دە‌ممانە‌وە‌، ئەمە‌ش بۆ ڕێكخستنی ھە‌ناسە‌ سوود بە‌خشە‌ (بە‌ سییە‌كان و بۆری ھە‌ناسە‌شە‌وە‌).
كە‌سانی تووش بوو بە‌ نە‌خۆشی ڕۆماتیزم دە‌توانن زۆر سوودمە‌ند بن لە‌ كاریگە‌ری پۆزە‌تیڤی مە‌لە‌ كردن، چونكە‌ تە‌وژمی ئاوە‌كە‌ ماسوولكە‌ گرژە‌كان خاودە‌كاتە‌وە‌ و دە‌یانحە‌وێنێتە‌وە‌، ئە‌مە‌ش وادە‌كات ئازاری ماسولكە‌ و جومگە‌ و دە‌مارە‌كان بە‌ ڕێژە‌ی ٨٠٪‏ نە‌مێنێت.
ھە‌‌روە‌ھا مە‌لە‌ كردن باری دە‌روونی ھێور دە‌كاتە‌وە‌ و زۆربە‌ی گرفت فشاری ڕۆژانە‌مان لە ‌یاد بباتە‌وە‌. ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی سە‌ر ئێشە‌ش بە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
ھە‌روە‌ھا بە‌ مە‌لە‌ كردن ماسوولكە‌كانمان شێوە‌یە‌كی جوان وە‌دە‌گرن ئە‌مە‌ش وا دە‌كات مە‌لە‌وانە‌كان خاوە‌نی جوانترین لە‌ش بن.


سەرچاوەکان



1527 بینین