خەوتنی دوای نیوەڕوان ئەگەری جوانەمەرگبون زیاد دەکات

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-22-23:39:00 - کۆدی بابەت: 826
خەوتنی دوای نیوەڕوان ئەگەری جوانەمەرگبون زیاد دەکات

ناوه‌ڕۆك

نوستنی دوای نیوە‌ڕۆ مردن پێشدە‌خات

سە‌رخە‌وشكاندنێكی دواینیوە‌ڕۆ كە‌ زیاتر لە‌ ٤٠ خولە‌ك درێژە‌ بكێشێ ئە‌گە‌ری جوانە‌مە‌رگ بوون زیاد دە‌كات، ئە‌وە‌ش بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ لە‌ ژاپۆنە‌وە‌.
توێژینە‌وە‌ نوێیە‌كە‌ كە‌ لە‌لایە‌ن توێژە‌رانی زانكۆی تۆكیۆ لە‌سە‌ر زیاتر لە‌ ٣٠٠ ھە‌زار كە‌س ئە‌نجامدراوە‌، دە‌ڵێ ئە‌وانە‌ی كردوویانە‌ بە‌ نە‌ریت دواینوە‌ڕۆ زیاتر لە‌ ٤٠ خولە‌ك دە‌نوون، ئە‌گە‌ری تووشبوونیان بە‌ قە‌ڵە‌وی، بە‌رزبوونی فشاری خوێن و بە‌رزبوونە‌وە‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن زیاد دە‌كات.
ئە‌و توێژینە‌وە‌یە‌ كە‌ لە‌ كۆنگرە‌ی ساڵانە‌ی كۆمە‌ڵە‌ی پزیشكانی دڵ لە‌ ئە‌مریكا پێشكە‌شكرا ڕونیدە‌كاتە‌وە‌ كە‌ سە‌رخە‌وشكاندن (نووستنی كورت خایە‌ن) ئە‌گە‌ر ماوە‌یە‌كی كە‌م بخایە‌نێت كردە‌یە‌كی تە‌‌ندروستانە‌یە‌، بە‌ڵام كاتێك زیاتر لە‌ ٤٠ خولە‌ك دە‌خایە‌نێت ئیدی زیانە‌كانی لە‌ سوودە‌كانی زۆرتر دە‌بن.
شرۆڤە‌ی توژە‌رە‌كان بۆ ئە‌م ئە‌نجامە‌ ئە‌وە‌یە‌ كە‌ لە‌كاتی سە‌رخە‌وشكاندی دوورودرێژدا، كاژێری بایۆلۆجی جە‌ستە‌ وادە‌زانێ ئە‌وە‌ خە‌وی قوڵ و تە‌واوە‌تی كە‌سە‌كە‌یە‌ بۆیە‌ كردە‌ی زیندە‌پاڵی جە‌ستە‌ ھاوشێوە‌ی ئە‌و دۆخە‌ی لێدێت، كاتێكیش كە‌سە‌كە‌ بە‌خە‌بە‌ردێ بێئە‌وە‌ی سووڕی خە‌وی قووڵی تە‌واوكردبێت، ھاوكێشە‌ی زیندە‌پاڵ تێكدە‌چێت و چە‌ندین گۆڕانی بە‌خوازراو لە‌ جە‌ستە‌دا ڕوودە‌دە‌ن.
بەڵام كە‌سە‌كە‌ سە‌رخە‌وشكاندنێكی كورتی كە‌متر لە‌ ٤٠ خولە‌ك ئە‌نجامدە‌دات، جە‌ستە‌ خۆی بۆ خە‌وی قوڵ ئامادە‌ ناكات و دە‌ستكاری كردە‌ی زیندە‌پاڵ بە‌ ئاڕاستە‌ی خە‌وی قوڵ ناكات، بۆیە‌ بە‌خە‌بە‌رھاتنی كە‌سە‌كە‌ نابێتە‌ ھۆی ناجێگیری كردە‌ی زیندە‌پاڵ و گۆڕانە‌ نە‌خوازراوە‌كانی جە‌ستە‌ ڕوونادە‌ن.
د. تۆمۆھیدی تامادا، ھە‌ڵگری بڕوانامە‌ی دكتۆرا و پسپۆری نە‌خۆشی شە‌كرە‌، لە‌ بارە‌ی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌وە‌ گوتی «نووستن بە‌شێكی گرنگە‌ لە‌ شێوازێكی تە‌ندروستانە‌ی ژیان، وە‌ك چۆن خۆراكی تە‌ندروست و چالاكیی جە‌ستە‌یش بە‌شێكن لێی، سە‌رخە‌وشكاندنی كورت پێدە‌چێ سوودمە‌ندبێ بۆ باری تە‌ندروستی گشتی جە‌ستە‌مان، بە‌ڵام تاكو ئێستا نە‌مانزانیبوو كاتێك سە‌رخە‌وشكاندنی ڕۆژ درێژە‌دە‌كێشێ، زیانە‌كانی زیاتر دە‌بن، وە‌كو ئە‌م توێژینە‌وە‌یە‌ی ئێمە‌ دە‌ریخستوە‌».


سەرچاوەکان



1018 بینین