ژەمی ئێوارە بۆ تەندروستی و خەوی ئارام گرنگە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-24-21:22:00 - کۆدی بابەت: 844
ژەمی ئێوارە بۆ تەندروستی و خەوی ئارام گرنگە

ناوه‌ڕۆك

ژە‌می ئێوارە‌ بۆ خە‌وێكی ئارام و بۆ تە‌ندروستی گشتی جە‌ستە‌ گرنگە‌

  توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێی فە‌رە‌نسی دە‌ڵێ پە‌یوە‌ندیە‌كی بە‌ھێز  ھە‌یە‌ لە‌ نێوان نە‌ریتی خۆراكی كە‌سێك و ڕاددە‌ی ئارامی نووستنی.
  توێژینە‌وە‌كە‌ كە‌ لە‌لایە‌ن توێژە‌رانی ئە‌نستیوتی نیشتیمانی تە‌ندروستی ئە‌نجامدراوە‌ و دە‌ڵێ ئە‌وانە‌ی خە‌وی نا ئارام و ناڕێكیان ھە‌یە‌ زیاتر ئە‌وانە‌ن كە‌ ئێواران ژە‌می چە‌ور و قورس دە‌خۆن و كە‌مترین خۆراكی ڕووە‌كی لە‌ ژە‌مە‌كانیاندایە‌.
دكتۆر ئە‌ریك چارڵی سە‌رۆكی تیمی توێژە‌ران دە‌ڵێ باشترە‌ ژە‌می ئێواران ڕووە‌كی بێت و نە‌كە‌وێتە‌ دوای كاتژمێر حە‌وتی ئێوارە‌.
لە‌ ڕێنمایە‌كانی توێژینە‌وە‌كە‌دا ھاتووە‌ كە‌ دوای ژە‌می ئێوارە‌  نابێت سووكە‌ ژە‌می دیكە‌ بكرێ، چونكە‌ ئە‌و سووكە‌ژە‌مە‌ ئاماژە‌ دە‌دات بە‌ مێشك كە‌ ھۆشیاربێت و نە‌نوێت، ئە‌وە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی خە‌وێكی پچڕ پچڕ و ناڕێك.


شە‌ش سوود و زیانی شێوازی خە‌و لە‌سە‌ر لە‌شت 

  توێژینە‌وە‌كان دە‌یسە‌لمێنن كە‌ خە‌و كاریگە‌ریە‌كی زۆری ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر ورگ، خە‌ویش پێویستیە‌كی ژیانە‌و ناكرێت بێ خە‌وتن ژیان بە‌سە‌ربە‌رین.
بە‌ شێوە‌یە‌كی گشتی ئە‌م خاڵانە‌ی خوارە‌وە‌ سوود و زیانە‌كانی خە‌وتنن:

  1.  خە‌و دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی تە‌رازووی لە‌شت یە‌كسان بكاتە‌وە‌، مێشك ھێور دە‌كاتە‌وە‌ و یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ گە‌شە‌كردنی توانای لە‌شت، بە‌ڵام ھە‌ندێك جار خە‌و دە‌بێتە‌ ھۆی گرژبوونی ماسولكە‌كانی ورگ و بێزاركردنت.
  2.  خە‌وتنت لە‌‌سە‌ر ورگ زیانی ھە‌یە‌ بۆ گورچیلە‌ و ھۆكارە‌ بۆ درستبوونێ بە‌رد، بە‌تایبە‌تی بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی زۆر لە‌سە‌ر ورگ دە‌خە‌ون، جگە‌ لە‌وە‌ی پە‌ستان دە‌خاتە‌ سە‌ر بڕبڕە‌ی پشت و دواجار دە‌بێتە‌ ھۆی ئازار بۆ قاچ و دە‌ست و بڕبڕە‌كانت.
  3.  لە‌ كاتی خە‌وتنت لە‌سە‌ر ورگ ھە‌ناسە‌ دان تێكدە‌چێت، ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی بە‌باشی نە‌حە‌وێتە‌وە‌، چونكە‌ زیان بە‌ ماسولكە‌كانی گە‌دە‌ و پشت دە‌گە‌یە‌نێت، ئە‌مە‌ش وادە‌كات ھە‌ست بە‌ گرژبوون بكە‌یت و مێشك ماندوو بێت.
  4. لە‌ كاتی خە‌وتنت لە‌‌سە‌ر دە‌م، لە‌كاتێكدا تووشی ھە‌ڵئاوسان و ترشان بووە‌ گە‌دە‌ت، یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ كردنە‌ دە‌رە‌وە‌ی غازاتی سك چالاككردنە‌وە‌ی كرداری ھە‌رس بە‌تایبە‌تی لای منداڵان.
  5.  ئە‌و كە‌سانە‌ی لە‌سە‌ر پشت دە‌خە‌ون، دە‌ناڵێنن بە‌دە‌ست پرخە‌ پرخی شە‌وانە‌وە‌، چونكە‌ بە‌ گرانی ھە‌ناسە‌ دە‌دە‌ن.
  6. خە‌وتن لە‌سە‌ر لای ڕاست سوودی زۆری بۆ لە‌شت ھە‌یە‌، چونكە‌ ھە‌ناسە‌دانت ئاسان دە‌كات، سییە‌كانت چالاك دە‌كات و كرداری ھە‌رس و كارە‌كانی جگە‌ر خێرا دە‌كات.


سەرچاوەکان



809 بینین