سێ خواردنەوە بۆ ئەوانەی خەویان قووڵ نییە

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-27-22:57:00 - کۆدی بابەت: 892
سێ خواردنەوە بۆ ئەوانەی خەویان قووڵ نییە

ناوه‌ڕۆك

سێ خواردنە‌وە‌ بۆ ئە‌وانە‌ی خە‌ویان قووڵ نیە‌

  • چای بە‌یبون لە‌گە‌ڵ شیردا

چای بە‌یبون و شیر چارە‌سە‌ری ترس و دڵە‌ڕاوكێ دە‌كات، شیری مانگا ترشە‌ڵۆكی «لینۆلئیكی» تێدایە‌، كە‌ جۆرێكە‌ لە‌ ترشە‌ڵۆكە‌ چە‌ورە‌كان، دە‌بێتە‌ ھۆی گە‌یاندنی خوێنی زیاتر بە‌ مێشك و كاریگە‌ری ھۆڕمۆنی دڵە‌ڕاوكێی «كۆرتیزۆڵ» پێچە‌وانە‌ دە‌كاتە‌وە‌، تێكە‌ڵە‌ی ئە‌و دوو خوارنە‌وە‌یە‌ لە‌گە‌ڵ ھە‌نگویندا كاریگە‌ری دژە‌ دڵە‌ڕاوكێی ئە‌و خوارنە‌وانە‌ زیاتر دە‌كات.

  • ئاوی شلە‌تێن و لیمۆ

ئە‌و خوارنە‌وە‌یە‌ وردبینی زیاتر دە‌كات، كە‌مبوونە‌وە‌ی ئاوی لە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌م بوونە‌وە‌ی وریای و وردی، خوارنە‌وە‌ی ئاو بۆ چارە‌سە‌ری ئە‌و كێشە‌یە‌ پێویستە‌ بە‌ڵام تێكە‌ڵكردنی ئاوی لیمۆ بە‌ ئاوی خواردنە‌وە‌تان دانانی چە‌ند قاش و لیمۆی تازە‌ لە‌ ئاوە‌كە‌دا بیر وردبینیتان (تە‌ركیز) زیاتر دە‌كات.

  • ئاوی ئالوبالو و گێلاس

ئە‌گە‌ر نائارامن و ناتوانن بخە‌ون، ئاوی گێلاس یان ئالوبالو بخۆنە‌وە‌، لێكۆڵینە‌وە‌كان سە‌لماندویانە‌ خوارنە‌وە‌ی دووجار لە‌ ڕۆژێكدا ئاوی ئالوبالو یارمە‌تیدان دە‌دات، شە‌وانە‌ ٩٠ خولە‌ك زیاتر بخە‌ون، ئە‌م میوە‌یە‌ «مێلاتۆنینی» تێدایە‌ كە‌ ھۆرمۆنی ڕێكخستنە‌وە‌ی خە‌وتن و ھە‌ستانە‌ لە‌ خە‌و و ترشە‌ڵۆكێكی تێدایە‌ كە‌ خە‌وتان قووڵ و سروشتی دە‌كات.


سەرچاوەکان



809 بینین