ئەو شێوانەی کە لە ئەنجامی نیشتنەوەی با دروست دەبن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-27-23:22:00 - کۆدی بابەت: 897
ئەو شێوانەی کە لە ئەنجامی نیشتنەوەی با دروست دەبن

ناوه‌ڕۆك

ئەو شێوانەی کە لە ئەنجامی نیشتنەوەی (با) دروست دەبن

١- تەپۆڵکەی لمین

تەپۆڵکەی لمین لە سەرەتادا بەهۆی بوونی بەربەستێکی سروشتی لەبەردەم ئەو بایانەی کە لمیان لەگەڵ خۆیاندا هەڵگرتووە دروست دەبێت، وەک بوونی قامیشەڵان و گردۆڵکە یان بارد یان دەوەن کە دەبنە بەربەست لە بەردەم بایەکاندا و بەم هۆیەشەوە ئەو مادانەی کە بایەکان هەڵیان گرتوە لە بنی ئەم بەربەستانەدا دەنیشن و بە زیادبونی بڕی نیشتەنیەکەش تەپۆڵکەی لمین دروست دەبێت، وە جۆرەکانی تەپۆڵکەی لمین بریتین لە تەپۆڵکەی هیلالی و تەپۆڵکەی پانکۆڵەیی.

٢- شەپۆلە لمینەکان (Sand Ripples)

بریتین لە شەپۆلی لمین و لەسەر ڕووی زەوی دروست دەبن و بەرزیان دەگاتە (٧٠سم) و درێژیان دەگاتە نزیکەی (٢٠سم)، ئەمەش پشت بە خێرایی (با) و قەبارەی مادەکان دەبەستێ.

٣- ڕەگە لمینەکان

بریتین لە ناوچەیەکی فراوانی بیابانی کە داپۆشراوە بە تەپۆڵکەی لمین.

٤- خاکی لویس

بریتیە لەدەنکۆڵەی زۆر نەرم، کە گەردەلولە تۆزاویەکان بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵیان گرتووە و لە کاتی کەم بوونەوەی خێرایی بایەکەدا ئەم ماددە نەرم و وردانە دەنیشن و ناو دەبرێت بە خاکی لویس.


سەرچاوەکان



464 بینین