چڕبوونەوە

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-28-09:01:00 - کۆدی بابەت: 913
چڕبوونەوە

ناوه‌ڕۆك

چڕبوونەوە

  بریتیە لە گۆڕانی هەڵی ئاو بۆ دڵۆپی ئاو یان بلوری بەفر، کە زۆر جار بەهۆی بەرزی شێی ڕێژەیی و ساردبونەوەی هەواکە لە کاتی بەرزبونەوەی بەسەر ڕووی چیاکاندا بۆ جینە بەرزەکان یان بەهۆی تەوژمی هەڵگری بەهێزەوە ڕودەدات، وە بۆ ڕودانی چڕبونەوە پێویستە ناوکی چربوونەوە هەبێت، ئەمەش کرداری چڕبوونەوەکە خێراتر دەکات، پێش ئەوەی ڕێژەی شێیەکەی بگاتە ١٠٠٪، ناوکی چڕبونەوە بریتیە لە چەندین گەردیلەی بچوک لە (تەپ و تۆز و خۆڵ و ترشی و خوێ و دوکەڵ) بە شێوەی هەڵواسراو لە هەوادا، جۆر و قەبارەی ناوکی جڕبوونەوەکە گرنگی گەورەی هەیە لە هەڵمژینی هەلمی ئاو و دروست بونی دڵۆپە ئاودا، وە دیارترینیان بریتیە لەو ناوکەی کە ئاو هەڵیدەمژێت و دەتوێتەوە، وەک ناوکی خۆجێی (محلی).

شێوەکانی چڕبوونەوە

  • شەونم

  لەسەر شێوەی دڵۆپە ئاو دەردەکەوێت و لەسەر ئەو ڕوانەی کەپلەی گەرمیان نزم دەبێتەوە تا پلەی شەونم، لە شەودا دروست دەبێت و لە دوای خۆر هەڵاتن نامێنێ، مەرجی بونی شەونم لەگەڵ بونی شێدا، بریتیە لە ساماڵی ئاسمان و شەوی درێژ و ئارام، وە شەونم دەبێتە هۆی زیادبوونی بڕی ئاو لە خاکدا، ئەمەش سوودی هەیە بۆ کشتوکاڵ.

  • تەم

  بریتیە لە دڵۆپی ئاو یان بلوری بەفر کە مەودای (ماوەی) بینین کەمدەکاتەوە، وە دەبێتە هۆی دروست بوونی هەوری نزم و نوساو بە ڕووی زەویەوە، هەرەوها تەم کاریگەری خراپی هەیە لەسەر جوڵەی ئۆتۆمبێل و فڕۆکەکان.
  چونکە وەک بەربەستێک وایە لە بەردەم هاتوچۆ کردنیاندا، وە تەم دروس دەىیت بەهۆی چڕبونەوەوە ، ئەمەش لە ئەنجامی نزم بونەوەی پلەی گەرمی هەوای چینی خوارەوە  (نزیک زەوی) وە دەبێت تەمیش دابەش دەبێت بۆ ئەم جۆرانە.

  • تەمی تیشکی

  بە بڵاوترین (زۆرترین) جۆری تەم دادەنرێک، لە شەودا دروست دەبێت، بەهۆی نزم بوونەوەی پلەی گەرمی بۆ پلەی شەونم بە تیشکدانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی چڕبوونەوە و دروست بوونی تەم، لە مەرجەکانی دروست بوونی (شەوی درێژ و ئارام و ئاسمانی ساماڵ) بەمەش زەوی لە ڕێگەی تیشکدانەوەوە بڕێکی زۆرتر لە وزەکەی لەدەست دەدات و پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە و ئەم جۆرە دوای خۆرهەڵاتن نامێنێ.

  • تەمی گوازراوە

  لە ئەنجامی داکەوتنی هەوایەکی گەرمی شێدار بەسەر ڕوویەکی سارددا دروست دەبێت، ئەو هەوایەی بەشی خوارەوەش سارد دەبێتەوە و هەور دروست دەبێت، وە زۆربەی ئەو شوێنانەی کە تیایدا دروست دەبێت بریتیە لە کەنارەکان و سەر بە ڕوبەرە ئاویەکان لە کاری بەیەکگەیشتنی تەوژمێکی دەیریای سەرد وتەوژمێکی دەریایی  گەرمدا.

  • تەمی ڕووی چیاکان

  بەهۆی نزمبونەوەی پلەی گەرمی هەوا لە کاتی سەرکوتنی بەسەر ڕووە بەرزەکاندا دروست دەبێت، بۆیە دیاردەی تەم زۆر دوبارە دەبێتەوە لە ناوچە چیاییەکاندا، بە بەراورد لەگەڵ ناوچە نزم و دەشتیەکان.

  • تەمی بەرە هەواییەکان

  لە زستاندا زۆرە، کە هەوا تێر دەبێت لە بەشی پێشەوەی بەرە هەواییە گەرمەکاندا بەهۆی باران بارینەوە، وە لە کاتی گەشتنی بە بەرەیەکی تردا کە پلەی گەرمی کەمێک سارد تر بێت دروست دەبێت، هەرکاتێک هەوا گەشتە پلەی تێربوون ئەوا هەڵمی ئاو چڕ دەبێتەوە و تەم دروست دەبێت.

  • تەمی هەڵم یان تەمی دەریا

  زۆرترین شوێنی دروست بوون و بڵاوبونەوەی ئەم جۆرە تەمە بریتیە لە ناوچە کەناراویەکانی رۆژهەلاتی ئەمریکای باکوور و ئاسیا و ناوچە جەمسەرەکان، بەهۆی بەهەڵم بونی زۆرەوە لەەسەر ڕوبەرە ئاویەکاندا دروست دەبێت، کە ئەو  هەوا ساردەی لە ناوچەکەدایە شێ یەکەی زیاد دەکات و دەگاتە پلەی تێربوون و تەم دروست دەبێت، ئەم جۆرە بە ساردبوونەوەی هەوا دروست نابێ، بەڵکوو بە زیدابوونی هەڵمی ئاو لە هەوایەکی ساردی تێر نەبوو (پێویستی بە تێربوون ) دروست دەبێت.

  • تەمی شارەکان

  وەک تەمی دوکەڵی (دوکتەم) و کیمیاوی (ئەنجامی تێکەڵ بوونی هەڵمی ئاو بە دوکەڵ) دروست دەبێت، بە زۆری لەسەر شارەکان یان ناوچە پیشەسازیەکاندا هەیە و زیانێکی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

  • زوقم

  لە کاتێکدا دروست دەبێت کە پلەی گەرما نزم بێتەوە بۆ پلەی بەستن یان سفری سەدی، زوقم زیانێکی گەورە بە بەروبومە کشتوکاڵیەکان دەگەیەنێت، بۆیە جوتیاران پەنایان بردۆتە بەر نەهێشتنی زوقم، بۆ ئەوەی کاریگەریە خراپەکانی کەم بکەنەوە، وەک بەکارهێنانی دوکەڵ (بەکردنەوەی ئاگر) وە داپۆشینی کشتوکاڵەکان (کیڵگەکان) و ئاودان و کردای ڕێگرتن لە با، زوقمیش دابەش دەبێت بەسەر ئەم بەشانەی خوارەوەدا.

  • زوقمی تیشکی

لە شەوانی درێژ و ساماڵ و ئارامدا دروست دەبیط، کاتێک کەە زەوی بڕێکی زۆر لە وزەکەی لە ڕێگەی تیشک دانەوەوە ون دەکات، وە زوقم لە زستاندا دروست دەبێت، کاتیک کە پلەی گەمری نزم دەبیتەوە بۆ پلەی بەستن، کە بڵاوبونەوەی سنوردارە و دوای هەڵاتنی خۆر نامێنێ، وە هەندێ هۆکار کاریگەریی هەیە لەسەر دروست بوونی، لەوانە بەرزی و نزمی، بەجۆركی کە زۆرترین شوێنی دروست  بوونی بریتیە لە دۆڵەکان، بە هۆی هەڵکردنی بای چیایی سارد (شنەی چیا)، وە شێی خاک)، کە زوقم بە شێوەیەکی بەردەوام (دوبارە بوەوە) لە خاکی شێداردا دروست دەبێ بە بەراورد لەگەڵ خاکی وشکدا.

  • زوقمی گواستراوە

  لە کاتی هەڵکردنی تۆپەڵە هەوایەکی سارددا دروست دەبێت کە پلەی گەرمی کەمتر بێ لە سفری سەدی، لە هەر کاتێکدا بێت دروست دەبێت و ڕۆژانە بەردەوامم دەبێت، وە ڕوبەرێکی فراوان دەگرێتەوە و زیانێکی مادی زۆر بە کشتوکاڵ دەگەیەنێت.

  • هەور

  بریتیە لە تۆپەڵێک هەڵمی ئاوی چڕەوە بوو، هەور بەهۆی نزم بوونەوەی پلەی گەرمی هەوای شێدارەوە دروست دەبێت، لە کاتی بەرزبوونەوەی بە شێوەی تەوژمی هەڵگرتنی بەهێز یان لەسەر ڕووی چیا بەرزەکاندا، وە بە چڕ بونەوەی هەڵمی ئاو لە هەوایەکی تێربوودا هەور لە بەرزاییە جیاوازەکانی ترۆبۆسفێردا دروست دەبێت، لەسەر بنەمی پلەی گەرمی هەور دابەش دەبێت بۆ سێ جۆر کە بریتین لە:

  • هەوری گەرم

 بریتیە لە دڵۆپە ئاوی دروست بوو لە چینە گەرمە نزمەکاندا کە پلەی گەرمیان لە سفری سەدی زیاترە

  • هەوری سارد

  بریتیە لە هەڵمی ئاوی دروست بوو لە چینە ساردەکانی سەوروودا، کە پلەی گەرمی کەمترە لە سفری سەدی.

  • هەوری تێکەڵ

   بریتیە لەو هەورانەی کە بەرزیەکی مامناوەندیان هەیە و هێلی سفری سەدی دەبڕن، لە سەروو هێلی سفری سەدیەوە بلوراتی بەفر و لە خوار ئەم هێڵەوە دڵۆپی ئاو دروست دەبێت.


سەرچاوەکان



3199 بینین