نێرگە‌لە‌ بۆمبی ئە‌تۆمییە‌ و مرۆڤ لە‌ناودە‌بات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-02-23:08:00 - کۆدی بابەت: 1053
نێرگە‌لە‌ بۆمبی ئە‌تۆمییە‌ و مرۆڤ لە‌ناودە‌بات

ناوه‌ڕۆك

نێرگە‌لە‌ بۆمبی ئە‌تۆمییە‌ و مرۆڤ لە‌ناودە‌بات

لە‌ توێژینە‌وە‌یە‌كی ئوردونی - ئە‌ڵمانیادا دە‌ركە‌وتوە‌ نێرگە‌لە‌ زیانێكی كوشندە‌ی بۆ مرۆڤ ھە‌یە‌ و وە‌ك بۆمبی ئە‌تۆمی یۆرانیۆمی تێدایە‌.
لە‌و توێژینە‌وە‌یە‌دا كە‌ لە‌ زانكۆی ئە‌ڵمانی لە‌ ئوردون ئە‌نجام دراوە‌ دە‌ركە‌وتوە‌ ئە‌و ئاوە‌ی بۆ نێرگە‌لە‌ بە‌كاردە‌ھێنرێت ھیچ زیانێك كە‌مناكاتە‌وە‌، بە‌ڵكو تە‌نھا دوكە‌ڵە‌كە‌ سارد دە‌كاتە‌وە‌، ئە‌و ئاوە‌ تە‌نھا (٣٪‏)ی ماددە‌ی زیانبە‌خشە‌كان دە‌پاڵێوێت. ئە‌وە‌ی جێی سە‌رسوڕمانە‌ نێرگە‌لە‌ ماددە‌ی یۆرانیۆمی تێدایە‌ كە‌ ھە‌ندێك جار لە‌ تاقیكردنە‌وە‌ی بۆمبی ئە‌تۆمیدا دە‌یبیستین، دوای یە‌ك كاتژمێر كێشان جە‌ستە‌ بڕی (٢٦) ئە‌وە‌ندە‌ی بڕی ویستراوی ڕۆژانە‌ وە‌ردە‌گرێت و یۆرانیۆم ماددە‌یە‌كی قورسە‌ و لادان لە‌ بڕی پێویستی بۆ مرۆڤ دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشی نە‌خوازراو، نە‌خۆشیە‌كانیش بریتین لە‌ دروستبوونی وە‌رە‌می شێرپە‌نجە‌یی لە‌ مێشك و سنگدا و ئە‌وە‌ش ژیانی نێرگە‌لە‌كێش دە‌خاتە‌ مە‌ترسیە‌وە‌.
ھاوكات نێرگە‌لە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشی زۆر مە‌ترسیدار و توێژە‌ران ھۆشداری دە‌دە‌ن كە‌ مرۆڤ دە‌بێت لە‌و شوێنانە‌ش دووربێت كە‌ نێرگە‌لە‌ی تێدا دە‌كێشرێت چونكە‌ دووكە‌ڵە‌كە‌ی بڵاو دە‌بێتە‌وە‌ و زیانی زۆری ھە‌یە‌.


سەرچاوەکان



853 بینین